گْــرینگــــی دآنـــی ئـــەوُ

Začít od začátku
                                    

هیۆنگ وتی باشە سەرنجێکی لونام دا
دواجار بێ ڕای ئەو وڵامم دایەوە

" نا هیۆنگ تۆ بڕۆ ئاساییە وە کاتێکی خۆش"

" بۆجاری دابێ لەگەڵ خۆت بیهێنە "

لونە وتی بە هێواشی و بە خەندەوە
جیمینمان بەڕێ کرد
کەمێ کارم هەبوو دەبوایە بیانکەم
ڕۆشتمە ئۆفیسەکەم لە ماڵەوە

لاپتۆپ و پەڕاوەکانم هێنایە هۆڵەکە
ئەوەش بۆئەوەی لونا بێزار نەبێت
بەتەنها

" کەمێک کارم هەیە دواجار بۆ نانی ئێوارە ئەڕۆینە دەرەوە بێگومان گەر ڕازی بیت؟"

"ئۆهـ بەڵێ بێگومان"

دوای وڵامەکەی ڕۆشتە چێشتخانە لەلای مینە بوو
دواجار گەڕایەوە لەسەر سۆفاکان دانیشتبوو

کەمێکی پێچوو
بەتەواوی نوقمی پەڕاوەکان بوبوم
کوپێک قاوە لەپێشم داندرا سەیرم کرد لونەبوو
بە خەندەوە وتی

" کوپێک قاوە باش ئەبێ بۆ کارکردن؟"

" ئۆهــ بەڕاستی نایابە سوپاس"

وتم دوای خواردنەوەی قاوەکە
کوپە بەتاڵەکەی بردەوە
کات تێپەڕی دوبارە من ونبوبوم
هەناسەیەکم هەڵمژی لە سەرقاڵی مێشکم

دوبارە لونا دەرکەوت لەگەڵ
قاپێکی میوە جۆری زۆری تێدابوو
هەریەکیان یەک دوو پارچە بوون

" وزە بەدەست بێنە ئەوە ئارامی بەخشە"

"سوپاس لونا"

وتم و قاپەکەم وەرگرت
کەم کەم میوەکانم ئەخوارد لەگەڵ جودا کردنەوەی
فایلەکان
ئەوانە زۆربوون
تەنها هەوڵ ئەدەم زو تەواوی بکەم

دەستم ڕەوانە کرد
قاپەکە نەمابوو
ئاهــ لەبیرم کرد من تەواوم کردبوو

کەمێکی پێچوو زۆر ماندوو بوم
پاڵم بە سۆفاکەوە ناو سەرم حەساندەوە
سەرم زۆر ئازاری هەیە
لەڕاستیدا زۆر تێکەڵە وەک پەڕەیەکە بە پێنج زمان پێنج بابەتی جیاوازی لەسەر بێت

" ئێ ئەوە ئاساییە یارمەتیێکی بچوکت بدەم؟"

چاوەکانم کردەوە لەگەڵ
بیستنی دەنگە ناسکەکەی لونا
سەیرم کرد پەرداخێک ئاوی لەدەستبوو
بۆمی ڕاگرت

" بۆنا؟"

ئەوەم وت بێ ئەوەی بزانم
ئەیەوێ چیبکات
ئاوەکەم خواردەوە لونە سوڕایەوە پشتم

وەڪ٘ــوُ مـــنْـآڵــــێ✔"j.jk"Kde žijí příběhy. Začni objevovat