لە خۆشــەویستیـــت دام

Start from the beginning
                                    

ئەوە زەردەخەنەی پێ ئەبەخشیم
زۆر جوانبوو کاتێ چاوەکانی ون ئەبوون لەگەڵ
کوڵمەپەمەییەکانی

تەنها وەک تابلۆیەک لێم ئەڕوانی
تێبینی شتێکم کرد
ئەو ئەترسا لەگەڵ هەر بروسکەیەک
ڕا ئەچڵەکی بەڵام ئاسایی خۆی دەر ئەخست

باشە پێموایە پێشبینی ئەمشەو ئەکەم هههه

"شەو شاد"

"شادتر بۆتۆ ئازیزم "

من وتم باشە
ئەوە کەمێ زیادە ڕۆییبوو
بەڵام ڕوخسارە شەرمنەکەی بزر کرد و ڕۆشتە ژورەکەی

بەزەردەخەنەوە پاڵ کەوتبووم
ئاهـ بروسکەکان وەستاون
من بێهیوابووم
بۆیە تیشێرتەکەم داکەند و پاڵکەوتم
خەریکبوو خەو دەستم بەسەرا بگرێ

بەڵام هەورەکان خۆیان بەیەکا کێشا
بزەیەکم کرد
هێشتا زۆر خەواڵوم بەڵام بەتەواوی نەخەوتم چونکە بەتەواوی بخەوم هەڵناستم گەر بانگیشم بکات

هەورە بروسکەکان هیچ هەلیان بە یەکتری نەئەدا
دڵنیام ئێستا لەترسا لەژێر سیسەمەکەیەتی

بە خەواڵویی خەریکی زەردەخەنە کردن بووم
بەڵێ لەکۆتاییدا کەروێشکەکە بە تەڵەکەوە بوو

دەنگی درگای ژورەکەم هات
یەکەمجار وڵامم نەدا دواتر وتم وەرە
وا خۆم دەرخست خەوتبوبێتم

هاتە نزیکم هەستی نەکر جلم لەبەرنیە چونکە
لێفەکە بەشی سەرەوەمی شاردبویەوە

چاوەکانم کردەوە
ئەوم بینی بالیفەکەی لەدەستە
چاوەکانی پڕ بونە
هههههه کیییووووت
من ئەوە ئەخۆم
بەهێواشی قسەیکرد

" من ئەترسم لە بروسکە تکایە تەنها ئەمشەو قبوڵم ئەکەی؟"

وتی بە چاوە گەورەکانی
من دەبوایە ئێستا وەک هاوسەرێک
ئەو لێوانەی بخۆم
چونکە ئەوەندە لەرزۆکن ئارامی لێ بڕیوم

همێکم کرد و هاتە تەنیشتم پاڵکەوت
باشە دوربو زۆر لێم وە پشتی لێمبوو

بزەیەکم کرد ئێمە چەندە دورین لەیەک
با ئەمەش چاک بکەمەوە

دەستەکانم خزاندە سەر کەمەری
ئاگاداری ڕەقبونی و تەزوەکانیم

ڕامکێشایە باوەشم پشتی بە سنگمەوەنوسا
من ئێستا خۆشبەخت ترین کەسم

" پێموایە مافی باوەشی هاوسەرەکەمم هەیە هم؟"

هههه دڵنیام گەر نەشیەوێت
ناڕەزایی دەرنابڕێ
ئەو دڵ پاکێکی بێ پێناسەیە

وەڪ٘ــوُ مـــنْـآڵــــێ✔"j.jk"Where stories live. Discover now