وەڪ٘ــوُ مـــنْـآڵــــێ

Start from the beginning
                                    

تەنانەت ئەو کە ئەقڵ مناڵێکە ؟
تەنها هیواخوازم نەگات بە ئاستێک
شەوانە شیر بگرمەوە بۆ هاوسەرە مناڵەکەم !
ههههههه ئەوە پێکەنیناویە دۆزەخ!

نەفرەت نەخێر ئەوە مترسیدارە
من بەتەواوی هاوسەرێکی ئەقڵ مناڵم هەیە؟
ئەوانە وادەکەن دەمارەکانم بەتەواوی هەڵبئاوسێن
بە بیرکردنەوە لە ژیان لەگەڵ مناڵێک بۆ دوو ساڵ!

هیواخوازم تا ئەوکاتە نەمکوشتبێت
تەنها هیواخوازم!

ئەوان بەردەوامن لە چرپە کردن و تێکدانی مێشکم
ئەو مناڵەی تەنیشتم تەنها بەردەوامە لە زەردەخەنە کردن

ئەو تەنانەت دایکێکی نیە خوشکێکی نیە تا ئێستا لێرەبن
هیچ نەبێ تێی بگەیەنن هاوسەرگیری کردوە

ئەپرسم ئایا پێویستنیە ئەو ژەمەکان ئامادە بکات؟
ماڵ بە جوانی ڕابگرێت ؟
هەوڵی بەدەست هێنانی من بدات؟

نەفرەت تەنها من پێویستە
چاوەڕوانی هەوڵدان لە مناڵێکبم؟

نەخێر هەرخۆی هاوسەرگیریێکی ساختەیە
هەروا ئەمێنێت

تەواوی ئاهەنگەکە مێشکم سەرقاڵی بیرکردنەوە بوو
بەتەواوی خەڵەفابووم لە هەموو شتێک
تەنها ئەزانم جەستەم ساردە و قۆڵی لە قۆڵی منە و سوپاسی پیرۆزباییەکان ئەکات

تا دەستێک لەسەر شانم داندرا منی دەرهێنا لە خەیاڵە قوڵەکانم
بە بێزاری چاوم سوڕاند لێی
هاتە نزیک گوێم

" پێموایە مناڵێکت هەیە ئێستا؟
تەنها تێناگەم بۆچی باوکی باسی بارودۆخی نەکردبوو؟ بەڵام نەفرەت بەو ئەقڵەشیەوە هاوسەرەکەت فریشتە ئاسایە"

ئەو چرپاندی بۆم
بەبێزاری وڵامیم دایەوە
لەڕاستیدا ئەو ڕاستە

ئەوەی تەنیشتم بە ئەقڵێکی مناڵیشەوە فریشتە ئاسایە تەنها هیواخوازم بێزار کەر و پێداگیر نەبێت ئەوە تەنها دەمارگیری من ئەگرێت من توند و تیژم تەنانەت گەر ئەقڵێکی مناڵی هەبێت !

"تشش پێتوایە باسی کردایە باوکم ڕازی ئەبوو؟
دواتر هاوسەرگیریێکی ساختەیە بۆ ماوەی دووساڵ ئیتر لەیەک ڕزگارمان ئەبێ!"

پێکەنینێکی کرد بە قسەکانم
لەڕاستیدا خۆشم پێکەنینم بەم بارودۆخە دێت

" جۆنگکووک گاڵتە لەگەڵ من ئەکەی؟
پێموانیە بتوانێ بۆ دوو مانگ بژی چ جای چاوەڕێبین بە زیندوویی دوو ساڵیتر ڕزگاری بێت؟"

" تشش جیمین بەم جۆرە خراپم مەکە
تەنها ئازاری نادەم گەر دەمارگیرم نەکات بە هەڵسوکەوتەکانی"

وەڪ٘ــوُ مـــنْـآڵــــێ✔"j.jk"Where stories live. Discover now