بە پێی قسەکانی بێت ژیانمان لێرە وەک دۆزەخ دەبێت
با بزانم دواتر چیم بەسەر دێت
ناوی چوار گرووپ خوێندرایەوە
کەی سەرەی من دێت؟

"گرووپی پێنجەم پێکدێت لە ئەم کەسانە
ئەشڵی بڕاون
ئابیگەیڵ تایلۆر
تیانا میلەر
هیگاشی فوجی تا
ماڕک میلەر

بە سەرپەرشتی فەرماندەی پلە یەک جاک جۆهنسۆن"

لەکۆتایی دا ناوم خوێندرایەوە ڕۆیشتم بەرەو ئەو کەسانەی کە لەگەڵ من ناویان خوێندرایەوە

بۆستە!
ماڕک میلەر؟!
نەڵێی ئەوە؟
ئەمە چۆن دەبێت ڕێکەوت بێت؟

بەڵێ ئەوە خۆیەتی ئەوە ماڕکە بەرەو ئێرە دێت کەمێک گۆڕاوە دەمێکە یەکتریمان نەبینیوە ئەو کاتانەی کە لە زیندان بووم نەمدەویست بیبینم هەرچەندە خەتای ئەوی تێدا نەبوو من زۆر خۆپەرست بووم بەرامبەری وایە؟
سەرەڕای ئەوەش ماڕک گەورەترین یارمەتی دەرم بوو بۆ ڕاکردن لە زیندان
دەزانم ڕەنگە ئێستا توڕە بێت لێم
بەڵام باری دەرونیم هیچ باش نەبوو
ماڕک قۆزتر بووە لە جاران
بەڵام ئەو چی دەکات لێرە؟

هەموو گرووپەکەم کۆبوونەوە وە ماڕک چاوی کەوتە سەر من چاوی فراوان بوو لە شۆکی دا بەڵام هیچ قسەیەکی نەکرد

وەک وتم ماڕکی بچووک توڕەیە
کێشە نییە دواتر ئاشتی دەکەمەوە

"باشە هاوڕێیان من ئەشڵیم دووساڵە لێرەم وە تەمەنم 24ساڵە هەر پرسیارێکتان هەبوو سەبارەت بە ئێرە دەتوانن لە منی بکەن"

کچێکی بەڕێز و شیرینە لەو جۆرە کچانەیە کە کوڕ شەڕی لەسەر دەکەن پێناچێت کەسێکی خراپ بێت
قژێکی قاوەیی تۆخی هەیە وە چاوی سەوزی کاڵە
عەزییەکی هاوینەی پەمەیی لەبەرە باڵای نزیکەیCm166دەبێت
بۆستە!
لێرە هاوینە؟

"من ئابیگەیڵم تازەم هیوادارم میهرەبان بن بەرامبەرم تەمەنم 20ساڵە"

کچێکی کیوت و جوانە قژێکی قاوەیی هەیە کە کردویەتی بە دووبەشەوە چاوی شینە و لە هەندێک کات دەڵێی سەوزە باڵای نزیکەی 155Cmە
قاتێکی سپی سادەی لەبەرە
بەگشتی هەموومان هەمان جلمان لەبەرە
لەبەر ئەوەی لە زیندانەکە جلەکانمان گۆڕی

باشە سەرەی منە

"من تینام خۆشحاڵم بەناسینتان وە تەمەنم 19 ساڵە"
بە ڕێکی وتم

ماڕک قسەی کرد

"من ماڕکم تەمەنم 20 ساڵە هیوادارم لەگەڵ هەمووتان ببم بە هاوڕێ"

باشە ماڕک هەمان جلی منی لەبەرە وە باڵای184Cmە

دواتر کوڕێک قسەی کرد کە بە ئینگلیز ناچێت

|| THE KINGDOM OF DEVILS || 🔙Where stories live. Discover now