ئەرێ شەوە یان ڕۆژ؟

"کەسی لێییە؟"
وتم

دەستم کرد بە هاوار کردن و لە شیشەکانی زیندانەکەم دەدا
"من بۆچی لێرەم"

"چ نەفرەتییەک منی لێرە داناوە؟"

"ئێرە کوێیە؟"

"بەنەفرەت بن بۆچی کەس قسەناکات؟"

"ئێرە بەس منی لێم"

"یارمەتییییی!"

"تکایە مەمکوژن"

"من هیچم نەکردووە"

"بێ شەرەفینە چیتان دەوێت؟"
قیژاندم

"دەکرێ ئەو دەمە نەفرەتیەت دابخەیت دەمەوێت بخەوم"
دەنگێکی پیاوانە وتی لە زیندانەکەی تەنیشتم کەمێک دەتوانم بیبینم کەسێکی لێ ڕاکشاوە و پشتی لێرەیە

"تەنها ئاژەڵ لێرە خەوی لێدەکەوێت بەڕێزم"
بە بەڕێزییەوە وتم

"کەواتە؟ دەڵێی من ئاژەڵم؟"
وتی
لەکاتێکدا ڕوی کردە من و هەستا بەرەو زیندانەکەی من

"لەوانەیە"
وتم

"تەنها ئەوانە سەرمایانە کە بە جلی سۆزانییەکانەوە دەگەڕێن"
وتی

چی؟
ئەوە ئێستا منی بە سۆزانی ناوبرد؟

"ئاگات لە دەمت بێت بێ شەڕەف"
بە توڕەیی وتم

نزیکتر بووە لە زیندانەکەی من ئێستا بەباشی دەتوانم بیبینیم کوڕێکە باڵای لە185cmدەچێت و قژێکی قاوەیی تۆخی هەیە چاوەکانی کاڵ دیارن نازانم بە تەواوی چ ڕەنگێکن لەبەر تاریکی
کراسێکی سپی لەبەرە کە سێ قۆپچەی کراوەتەوە absەکانی دیارن وە جینزێکی ڕەشی لەبەرە

بە لوتبەرزییەوە پێکەنی و وتی

"ئەی ئەگەر نەیکەم؟"

"ئەوکاتە تێرشەقت دەکەم"
وتم و چاوێکم داگرت لێی

"ویییی..ترسام مرۆڤ"
بە دراماتیکی وتی

"دەبێت وابیت"
وتم بە بڕوا بەخۆبوونەوە

مەبەستی چییە لە مرۆڤ؟
بۆ خۆی چییە؟

"من لە هیچ ئافرەتێک ناترسم"
بە ڕەقی وتی

"کەواتە دەبێت لەمڕۆ بەدواوە لە من بترسیت"
بە بەهێزی وتم

"ناە لە تۆش ناترسم جوچکی زەرد"
بە گاڵتە پێکردنەوە وتی

"بڕوا بکە دەترسیت"
وتم
ئەمە خۆی بە چی دەزانێت

|| THE KINGDOM OF DEVILS || 🔙Where stories live. Discover now