دوای چەند رۆژێک :نت خەریکی نان خواردن بوو بەتەنیا لە ناکاو !!
دووبارە هەمان دەنگ هاتەوە بەڵام ئەمجارە یەک جار نەبوو دووبارە و دووبارە دەبوویەوە . نت ترسی زیاتر و زیاتر دەبوو هەوڵیدا بوێر بێت بە دوای دەنگەکە کەوت دەیویست بزانێ لە کوێیە نت گەیشتە ژوورەکەی گوێی لێبوو لە ژێر سیسەمەکە دەنگەکە دەهات نت هەموو هێزی کۆکردەوە و سەیری کرد هیچ نەبوو .. بە زۆر سیسەمەکەی پاڵنا بەڵام شۆکک
ببوو !!چونکە بینی دەرگایەکی نهێنی هەیە لە ژێر بێدەکە
بەو شێوەیە بەڵام لە ژێر سیسەم بوو :
دووبارە هێزی دایەوە خۆی و دەرگاکەی کردەوە ..
هەر بە کردنەوەی دەرگاکە هەموو ئەو ناوە بوو بە تۆز و خۆڵ
دیاربوو ماوەیەکی زۆرە نەکراوەتەوە .. بە ترسەوە رۆشتە ناوەوە و بینی زۆر زۆر تاریکە فلاشی مۆبایلەکەی داگیرساند و بە ترسەوە رێی دەکرد تەنانەت خۆشی نەیدەزانی بۆ کوێ دەروا .
ژوورێکی دیکەی نهێنی بینیەوە کە روناک بوو .
رۆشتە ئەو ژوورە بینی ژوورێک بوو هەمووی مۆم بوو
بەهۆی مومەکانەوە رووناک بوو . کۆمەڵێک گوڵ و شتی لێبوو
بە تەواوی رۆشتە ژوورەوە و لە شتەکانی دەروانی..
بەڵام تێبینی شتێکی کرد .. بینی تابوتێک لەوێ دانراوە .. شۆک و ترساو بوو بە بینینی بەڵام خۆی پشان نەدا کە ترساوە ..
هەوڵیدا تابووتەکە بکاتەوە .. واشی کرد . بەڵام بە تەواوەتی
شۆک مابوویەوە بینی مرۆڤێکی مردووی تێدایە کە شێوەی نەگۆراوە . تا هێزی هەبوو هاواریکرد و رایکرد ویستی برواتە دەرەوە دەرگاکە داخرابوو ..
لەگەڵ یەکەم هاوار ئەو کەسەی ناو تابوتەکە بوو بە ئاگا هاتەوە و لە شوێنی خۆی دانیشت . نت ئەوەندەی دیکە هاواری دەکرد دواییش لە هۆش خۆی چوو ..
YOU ARE READING
My Lovely Vampire 🧛 ♥️🩸 ~ HAN ~✔️
Vampireکۆتایی هاتووە ✔️ خوێنمژەکەم! 🧛 پێویستی پێمە! ژانەر : خوێنمژ - درامی- ترسناک - رۆمانسی🔗 ئەم چیرۆکە مافی منی پێوەیە کۆپی کردن و بردنی قەدەغەیە!!!♥️ Start at : 9 / October / 2023 End : 25 / October/ 2023 Writer : _leebiit ♥️🔗