هەر کە چوومە ژورەوە هەستم بە گەرمی کرد ماڵەکە بێدەنگ و خۆش بوو ماڵێکی جوان و بچووک بوو بۆنی زۆر خۆش بوو ئاگردانێک لە ناوەڕاستی ژورەکەدا بوو فەرشێکی قاوەیی ڕاخرابوو کە لەگەڵ ڕەنگی سۆفەکان دەهاتەوە گوێم لە دەنگی ژنەکە بوو

"بچۆ نزیک ئاگرەکە کچم"وتی


منیش وامکرد هە زوو گەرمی بە لاشەمدا بڵاوبووەوە ئەگەر ئێرەم نەدۆزیبایەوە و ئەمشەو لەدەرەوە بوومایە بەدڵنیاییەوە دەیبەستم هێشتا نەبۆتە زستان بەڵام کەشی ئێرە وایە،ئەوان هێشتا ڕاوەستاون بێگومان قەرزاری ڕونکردنەوەیەکی منن وانیە؟

"من تیانام ببورن بەم کاتە بێزارم کردن بەڵام بەڕاستی لەم دارستانەدا ون بووم... من لەگەڵ هاوڕێکانم بۆ کەمپینگ هاتبووین وە دواتر من ویستم بە ناو دارستانەکەدا بگەڕێم و ونبووم"
بە ڕێکی وتم سەیر نێو چاوی ئەوانم دەکرد هیوا دارم باوڕ بکەن.

تیانا بێگوومان درۆی کرد بەڵام ئەو درۆزن نییە بە هیچ شێوەیەک ئەو تەنها بە شێوازێکی قیزەونانە خراوەتە ناو درۆی ئامۆزا و مامە هیچەکەی کە یەکێکن لە بێشەرەفترین مرۆڤەکان تا ئێستا بینرا بن بۆیە تیانا بە نەفرەتیان دەکات هەموو شەوێک لەسەر جێگایی خەوەکەی یان هەر کاتێک ئەوانی بیر بێتەوە هەرچۆنێک بێت خۆ ناتوانێت بڵێت من لە زیندان ڕامکردووەو هاتووم خۆم لە ماڵی ئێوە بشارمەوە یان بڵێت تازە لە زیندان ڕامکردووە لێرە ون بووم ئەوان لەوەیە وا بزانن کە ئەو چەقۆ کێشە یان بکوژە ئەکرێ ڕاستی بڵێت؟ شتی وا ئەبێت؟
بەدڵنیاییەوە نەخێر!

پیاوەکە وتی" ئاساییە کچەکەم ئەتوانی لێرە بمێنیتەوە هەر من و ژنەکەم لێرە ئەژین وە من جۆن وێڵسنم"
بە شێوەیەک سەیرم دەکات وەک ئەوەی هەموو شتێک بزانێت

بێگوومان جۆن ئەیزانی چی لێرە ئەگوزەرێ ئەو هێندە گەمژەش نەبوو بەڵام زانی کچەکە توانای ڕونکردنەوەی نییە لە ئێستا دا.

وە دواتر ژنەکە قسەی کرد" بەڵێ، بێگوومان ئازیزم ئێمە کێشەمان نییە خۆشحاڵی ئەبم ئەگەر کەسێکی تر لێرە بێت من لە تەنیایی بێزار بووم پێویستم بە ئافرەتێکی ترە لێرە بێت قسەی لەگەڵدا بکەم"
بە خەمباری وتی و سەیری بەڕێز چۆنی کرد ئەویش بە تێنەگەیشتنەوە سەیری دەکرد.

" منیش ماریم وە بە ڕەنگت دیارە کە دەمێکە هیچت نەخواردووە من ئێستا خواردنێکت بۆ ئامادە ئەکەم"
تەنها بە سەیرکردنم توانی بزانێت کە برسیمە

واو!

بەرەو دەرگای پشت ئاگردانەکە ڕۆیشت کە ڕەنگە چێشتخانەکە بێت

"نا..نا..نەخێر بەم کاتە..."
بەخێرایی وتم خاتوو ماری گوێی لێم نەگرت و ڕۆیشت منیش سەیری بەڕێز جۆنم کرد

|| THE KINGDOM OF DEVILS || 🔙Where stories live. Discover now