ســــەراوژێـــر

659 110 13
                                    




دەنگی باران و بروسک گوێچکەکانمیان داگیر کردبوو

لە قوڵایی خەیاڵەکانم باڵەکانم شکابوو وە تیایدا نوقم ببوم

چاوە داخراوەکانم کردەوە ...

بۆ چرکەیەک سەیری بنمیچی ژوورەکەم کرد

چاوەکانم پانکەکەیان لە بنمیچی ژوورەکە دۆزیەوە
هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی و بیرم کردەوە....

بیرم کردەوە لەو قسەیەی کە وتیان ساڵێک بەر لە ئێستا کچێک لەم ژوورە خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە بەهاری ژیانی هێناوە

چ شتێک وا لە کچێکی خوێندکار دەکا لە ژوورێکی بەشەناوخۆییەکەی دەستبەرداری ژیانی ببێت؟

ژیانێکی قوڕس؟

ژیانێک کە تاریکی وەک پەتێکی دڕکدار لەملی ئاڵابێت؟

مۆبایلەکەم کە لەسەر لێواری مێزەکەی تەنیشتم بوو لەریەوە بەهۆی پەیوەندیەک و کەوتە خوارەوە

نزم بومەوە بۆ ئەوەی مۆبایلەکەم هەڵگرمەوە بەڵام چاوەکانم تێبینی دەفتەرێکیان کرد لە ژێر کانتۆڕەکەوە

پەیوەندیەکە باوکم بوو بەڵام وەک کچێکی ئیهمال پەیوەندیەکەم هەڵنەگرت

دەستم بردە ژێر کانتۆڕەکە بۆ ئەوەی دەفتەرەکە دەربهێنم

کەمێک لەلێوارەکەی تەڕ ببو بەهۆی ئەوەی کەمێک پێش ئێستا ئەم ژوورەم پاک کردەوە

تەنها خوێندنەوەی یەک لاپەڕ ڕایکێشام بەرەو دەیان پەڕی تر

چاوەکانم گرژ کرد لە خوێندنەوەی یەکەم پەڕ کە تیایدا نوسرابوو[خۆزگە نەمدەکرد، خۆزگە تامی ئەو شیرینیەم نەدەکرد کە بووە تاڵیی ژیانم]

لەسەر جێگاکەم دانیشتم و هێواش هێواش ڕۆشتمە قوڵایی نوسینەکان وەک کەسێک کە ئاڵودەی خوێندنەوە بوبێت

وشەکان دەستیان بە گریان کرد

بەنەرمی پەڕەی دوەمم کردەوە و خوێندمەوە کە تێیدا نوسرابوو

[تۆ.. هەرکەسێکی ئەمە دەخوێنیتەوە... لەوانەیە لەسەر ئەو جێگایە پاڵکەوتبی کە منێکی پڕ لە هیوا چەندین شەو لەسەری خەوتووم ...

من ئاڤانم ... تەمەنم هەژدەساڵان بوو کە بۆ یەکەم جار هاتمە ئەم ژوورەوە

پڕ بووم لە خەونی ڕووناک و ڕەنگاوڕەنگ
چاوەکانم خۆشی و شادیان لێدەباری

هەمیشە بە خەندەی لێوانم پێشوازیم لە چاوەکانی هەر کەسێک دەکرد کە دەمبینی

کچێکی نەرم و نیان و هێمن بووم

بەڵام ساویلکە لە هەنێک کاتدا

کۆتا قۆناغی خوێندنی قوتابخانەم تەواو کردبوو

You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: Nov 01, 2023 ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

"ســـەراوژێــــر"Where stories live. Discover now