ئیوچای:سڵاو ئەزیزممم
«بە دڵخۆشی و پێکەنین»

نارا:ئەتوانم بپرسم چۆن تۆ هەمیشە جەوت هەیە؟
«بە دەنگێکی نووساو وتی»

ئیونچای:وتف ئەوە نەخۆشی؟

نارا:ئهم...وەرە بۆ ماڵەکەم و زوو چارەسەرێکم بۆ بکە پێش ئەوەی پێویست بکا بڕۆمە کۆمپانیا

ئیونچای:زۆر گەمژەیت ها، من بە دکتۆر تێگەیشتووی؟
«بە پرتەوبۆڵەوە وتی»

نارا:تکایە تەنها وەرە سەرم زۆر ئەیەشێت نازانم دەرمانێک شتێک بهێنە
«دەسی هێزی تیا نەما بۆیە لەسەر جێگاکەی پاڵکەوتەوە»

نارا:یااا چاوەڕێتم زوو وەرە کۆدی دەرگاکە#@&/1!
«دایخستەوە بە سەریا»

ماشاءاللە زۆر بڵێیە، باشە چی بکەم؟
پێویست ئەکا پەیوەندی بە بەڕێز چا بکەم؟
دەی دەی پێویستە بیکەم و پێی بڵێم دوا ئەکەوم

پەیوەندی بۆ بەڕێز چا کرد

لە پەیوەندیەکە:-

نارا:سڵاو بەڕێز چا

بەڕێز چا:سڵاو خاتوو کیم

نارا:ڕاستیەکەی ویستم پێت بڵێم ئەمڕۆ کەمێک دوا ئەکەوم  بۆیە هەر کارێک هەبوو یاخود ئەگەر پەیوەندیان کرد بۆ هەر شتێک تەنها پێیان بڵێ دواتر پەیوەندی بکەنەوە

بەڕێز چا:بەڵام خاتوونەکەم نابێت چوونکە ئەمڕۆ پێویستە بڕۆین بۆ کۆمپانیای کاڵڤن و پشاندانی دیزاینەکانمان، ئایە تەندرووستیت باشە؟ پێویست ئەکا پزیشک بنێرم؟

نارا:ئێ پەیوەندی بە خاتوو چۆی بکە پێی بڵێ با دوای بخەن بۆ سبەی یاخوود ئەگەر توانیان با بۆ سێ کاتژمێری تر بێت

بەڕێز چا:تەواو خاتوونەکەم تێگەیشتم خوات لەگەڵ

نارا:خوات لەگەڵ
«دایانخستەوە»

دوای پێوەندیەکان لە دەرگا درا

لەم کچە گەمژەتر نیە سوێند ئەخۆم من کۆدەکەم پێوت خۆۆۆ

دوای چەند خوولەکێ ئیونچای هاتە ژوورەوە و ڕێک ڕۆشت بۆ ژوورەکەی نارا

ئیونچای:ئای خوایە ئەوە چیتە؟
«دەرمانەکانی لەسەر مێزەکەی ژوورەکەی دانا و بەرەو ڕووی ڕۆشت»

نارا:خۆت ئەبینی سەرم زۆر ئەیەشێ
«دەسی بە سەریەوە گرت»

ئیونچای:تەواو کێشە نیە«ڕۆشت پەرداخێک ئاوی هێنا لەگەڵ حەبێک» ئەمە بخۆ باشتر ئەبیت

§یــادگـاریــە لەبیـرنــەکـراوەکــانــت§Where stories live. Discover now