part 13

1.1K 110 101
                                    

دوای ماوەیەک جونگکووک گەڕایەوە و هاتە ناو ئۆتۆمبێلەکە کە چەن زەرفێکی پێ بوو.

جونگکووک: بگرە.
(بە هێمنی زەرفەکانی دایە ئێلا)

ئێلا: ئەمانە چین؟
(بە پرسەوە وتی)

جونگکووک: هیچی وا نیە هەندێک شیرینی و خواردنەوەیە بیان خۆ و چێژ وەربگرە.
(بە هێمنی دەسی کردوە بە شۆفێری)

ئێلا: پێویستی بەم هەموو شتە نەئەکرد هەر هاتنە دەرەوەکە هەموو شتێک بوو بۆم.
(بە ئاسای وتی)

جونگکووک: تا ئێستا لەم کەشەیا نەهاتویتە دەرەوە؟
(بە پرسیارەوە)

ئێلا: نەخێر هەرگیز کەس نەبوو لەگەڵی بڕۆم هەروەها باوکیشم ڕێگری ئەکرد.
(سەری داخستبوو)

جونگکووک: بۆچی ڕێگری ئەکرد؟
(بە پرسەوە برۆیەکی بەرز کردەوە و سەیری ئێلا'ی کرد)

ئێلا: وەی ئەزانی کە من ئەچمە دەرەوە کات بەسەر ئەبەم لەگەڵ کوڕا.
(بە شەرمەوە وتی)

جونگکووک: تۆ ئەو کارەت کردوە؟
(بە پرسەوە)

ئێلا: کام کار؟
(بە هەمان شێوە)

جونگکووک: لەگەڵ کوڕا بوویت.
(بە ئاسای)

ئێلا: هەرگیز من ئەو کارەم نەکردوە من لە کوڕ ئەترسم هەروەها شەرمیش ئەکەم.
(بە هێمنی)

جونگکووک: واز لەو قسانە بێنە چێژ وەربگرە.
(بە هێمنی)

ئێلا: سوپاس.
(بە خەندەوە)

جونگکووک تەنها زەردەخەنەیەکی زۆر کەمی کرد.

دوای ئەوەی کاتێکی خۆشیان بەسەر برد بۆ خوانی ئێوارە لە دەرەوە بوون و ئێستا وا بە ڕێگاوەن بۆ ماڵەوە.

ئێلا: زۆر سوپاستەکەم بۆ ئەوەی کاتی خۆت بە من دا وە سوپاس بۆ ئەوەی منت بردە دەرەوە.
(بە هێمنی وتی و سەیری جونگکووک'ی کرد و زەردەخەنەیەکی کرد)

جونگکووک: هەموو شتێک ئەکەم بۆ ئەوەی دڵ خۆش بیت ئێلا.
(بە هێمنی)

ئێلا: سوپاستەکەم.
(بە هەمان شێوە)

ئێلا و جونگکووک گەڕانەوە بۆ ماڵەوە کاژمێر نزیک 11 شەو ئەبێت.

نامجوون: ئێوە لە کوێ بوون؟
(بە پرسەوە)

جونگکووک: ئێلا حەزی بەو کەشەی دەرەوە بوو بۆیە منیش بردم.
(بە ئاسای)

نامجوون: باشە....جونگکووک ئیشم پێتە.
(بە هێمنی)

جونگکووک: چی ڕووی داوە؟
(بە پرسەوە)

ئێلا: من ئەڕۆم ئێوە قسە بکەن.
(بە هێمنی وتی و ڕۆشت)

نامجوون: 2 ڕۆژی کە کۆبونەوە ئەکەین.
(بە ئاسای)

جونگکووک: بۆ چ شتێک؟
(توڕەیی لە قسەکانیا ئەبیسترا)

تۆ هی منی 🖤..//✔✔Where stories live. Discover now