𑁍𝑐𝒉𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 1𑁍

Start from the beginning
                                    

.

.

.

ڕاچڵەکیم لەم مۆتەکەدا بە خێرایی هەستامەوە لە جێگەکەم کە جەستەم ڕۆچوو بوو لە ئارەقدا، موچڕکە هات بە لاشەم دا و گشت موەکانم گرژ داهاتن، کە تێڕامام لە کاتژمێرەکە بینیم کاتژمێر [٢:٤٢] خولەکی نیوەشەوە، ژوورەکەم تەواو تاریک بوو ڕووناکەرەوەکان کوژابوونەوە، سێبەرەکەم لە تاریکیدا جێی هێشتبووم کە ئەم خەونەم بیرکەوتەوە زۆر سەرسامی دایگرتم، چما ئەوە خەون بوو؟!! دووبارە...بێزارم لەم هەموو کابوسەی ژبانم کە دەستی بەسەرما گرتووە، ڕاچڵەکیم کاتێ لە ناکاو دەنگی گریانی منداڵ کەوتە بەر گوێکانم لە ماڵە تاریکەدا، هەناسەیەکی قوڵم لەم سینە تەنگەمدا ئازاد کرد و لەسەر جێگەکەم هەستامەوە دەستم لە قژم دا، بزەیەک کەوتە سەر لێوم و وتم:
دووبارە برسیەتی!!

ڕۆیشتم بۆ ژوورەکەی تەنیشمەوە،  زەردەخەنەی خۆشی و شادی کەوتە سەر لێوم کاتێک بینیم کچە کۆرپەکەم لە جێگاکەی دا دەگریت بۆ خواردن، چووم بۆ لای لە باوەشم گرت و بە زەردەخەنەوە وتم:
فلۆراکەی من برسیەتی.

دوای کەمێک شیرم پێدا بەڵام نەیدەویست بخەوێت، فلۆرا لە ئەرزەکە دانیشت بوو یاری دەکرد بە بوکەڵەکانی سەڕەڕای ئەوەی چاوەکانم خەریک بوو کوێر ببن بۆ کەمێک خەو، سەیری فلۆرام کرد و وتم:
تکایە بخەوە باوکت زۆری پێویست بە خەوە!!

هەرچەندە تێ نەدەگەیشت بەڵام ئەو تاکە کەس بوو بتوانم گفتوگۆی خۆمی لەگەڵ ئاڵوگۆڕ بکەم، فلۆرا بە چاوە گەورە و بریسکاوەکانی تێڕوانینێکی پڕ لە سۆز و دڵشادی بۆ کردم کە دڵمی بە جوانی ڕازاندەوە، چاوە هەنگوینیەکانی هێندە شیرینم تەنها بە شیرینەکەیە دەتکوژێ، هێندە بێ وێنەن لە قوڵایی ئەندێشەدا ناتوانی خەیاڵیشی بۆ بکەیت، دەستی کرد بە پێکەنینێک کە تەنها بە دەنگی ماڵەکەی بۆ کردم لە باخێکی پڕ لە بولبول و کەناری، تەنیا دوو ددانە بچووکەکانی خوارەوەی هەبوو وەک کەروێشک وابوو، قژە ڕەشە نەرمەکەی تێک چوو بوو بەهۆی زۆر یاری کردن
بە دڵخۆشیەوە وتم:
وا دیارە حەز دەکەیت باوکت نەخەوێت!!

بە پێیە بچووکەکانی هەستایەوە زۆر دڵخۆش بووم هەوڵی دەدا بێت بۆ لام، بە دڵێکی پڕ خۆشی و هیواوە وتم:
فلۆرا ئازیزم وەرە تەنها کەمێک!!

بە خێرایی خۆی بۆ باوەشم هەڵدا و بە دڵخۆشیەوە لە باوەشم گرت و هەڵمدا بۆ ئاسمان و دەمگرتەوە فلۆراش پێدەکەنی بە دەنگی بەرز وتم:
فلۆراکەی من!! گوڵەکەی من!!

مانگ بە دڵخۆشیەوە سەیری دەکردین و ڕووناکیەکەی لە پەنجەرەکە ڕەوان دەکرد بۆ ئەوەی ڕووخسارە جوانەکەی فلۆرا ببینم بۆ ئەوەی کوڵمە پەمەیەکانی ببینم، بە دەستە بچووکەکانی بەنجەی دەگرتم و گازی لێدەگرت، پەنجەرەی ژوورەکەم کردەوە شنەبایی نیوەشەو هاتە ژوورەوە ئەم هاتنە ژوورەوەیە
هاتنە ژوورەوەی شنەبای ئارامکەرەوە بوو بۆ هەموو ڕووحە شکاوەکان...مێشکم هەموو کات هەوڵدەدات بەسەر دڵمدا زاڵ بێت.

﴿گوڵی مردن﴾Where stories live. Discover now