کورتە چیرۆک

Start from the beginning
                                    

~ماڤی~
زەنگی مۆبایلەکەم وەک هەمیشە لە کاتژمێر7:00
لێیدا زەنگەکەم کوژاندەوە راستەو خۆ هەستام ڕۆتینێکی بەیانیم کرد و
ڕۆشتمە خوارەوە بەر لەوەی نانی بەیانی بخۆم ڕۆشتم بۆ لای مریشکەکان ئەو هێلکەی لێی بوو کۆم کردەوە گەڕامەوە بۆ ماڵەوە دایکم خەریکی
ئامادەکردنی نانی بەیانیە بە دەرفەتم زانی بۆ ئەوەی پێی بڵێم ئەمەوێ بچم بۆ ئاهەنگی هاوسەرگیری هاوڕێکەم سەرەڕای ئەوەی ئەمزانی ئەڵێت چی

~ماڤی~

دایکە هاوڕێکەم هاوسەرگیری ئەکات خۆشت ئەزانی جوان دەبێت ئەگەر بڕۆم بۆلای

دایکم بێ ئەوەی بیری لێ بکاتەوە وتی کە ئەبێت بە باوکم بڵێم دەی لەوە زیاتر چاوەڕێی چی بووم
لەکاتی نان خواردنی بەیانی باوکم و براکەم دانیشتبوون
شێوازی دانیشتنی براکەم وەک ئی باوکم بوو
وە هەنێکات هاوار ئەکات هەروەک باوکم نازانم
ئایە دەبێت پێی وابێ بەو شێوەیە وەک پیاوێک دەر
دەکەوێت
ڕۆشتمە لای باوکم ئەوە بۆمن ئاسان نەبوو لەبەر ئەوەی من و باوکم زۆر بەیەکەوە قسە ناکەین بەهەرحاڵ
بە دەنگێکی نزم وتم

~ماڤی~
باوکە ئەمەوێ ئەم ئێوارەیە بڕۆم بۆ ئاهەنگی هاوسەرگیری هاوڕێکەم

باوکم سێری کردم بەبێ ئەوەی هیچ بپرسێ وتی

~باوکم~
لەگەڵ براکەت بڕۆ و لەگەڵ ئەویش وەرەوە

دەی منیش چی بڵێم لەکاتێکدا ئەمویست لەگەڵ
هاوڕێیەکەم بڕۆم بەڵام ئەگەر ناڕازی بومایە ئەوا نەی ئەهێشت بڕۆم درێژەم پێ نەداو وتم باشە لەگەڵ ئەو ئەڕۆم

بوو بە کاتژمێر 6:00 ئێوارە
دەستم کرد بە خۆ ئامادە کردن عەزیەکی سادەی
سپیم پۆشی کە لەگەڵ قژە سورەکەم زۆر جوان بوو
وە مەکیاژێکی سادەم کرد لەگەڵ پێڵاوێکی
بێجی کاڵ بە بەردەوامی سێری ئاوێنەکەم دەکرد ئاخۆ چۆن دەردەکەوم ڕۆشتمە خوارەوە هەموان دانیشتبوون
خەریکی نان خواردن بوون کاتژمێر

7:00 بوو
کەمێکی مابوو بۆ دەست پێکردنی ئاهەنگەکە
کە ڕۆشتم بۆ لایان هەموان سێریان کردم چاوەڕێی
ئەوە نەبووم بڵێن جوانی تەنها ئەمویست هیچ شتێک نەڵێن

~باوکم~

دەتەوێت خەڵک پێت بڵێن کچەکەی عوسمان لە گوڵێکوو
زاوای کەمە

براکەشم بە پێکەنینەوە وتی
با بێم قرتێلەیەکی سورت لە نێوقەدت ببەستم
دوای بیستنی ئەو قسانە جەستەم گەرم داهات وەک ئەوە وابوو شتێکی ناشرینم کردبێ
ئەمویست قسە بکەم بەڵام نەم ئەتوانی وام هەست
دەکرد تەلێکی درکاوی لە قوڕگم بەستراوە

You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: Apr 04 ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

☆ژیــــــانی مــــــاڤی☆Where stories live. Discover now