~1~

593 60 145
                                    




~~~


~ من لێرەم
دووبارە بە جلە نیمچە ڕووتەکانمەوە کە بەتەواوەتی بە کریستاڵ داپۆشرابوو وە تاڵ تاڵی لێ درێژبووبووەوە و ھۆکار بوو بۆ زیاتر سەرنج ڕاکێشانی پیاوان لێرەم
تەنھا ئێستا لە سەرەتای سەما کردنم
وە ھەمووان چاویان بڕیوەتە من
پیاوەکان چاوەکانیان ئینج بە ئینجی جەستەی من ئەپشکنن
وە ئافرەتەکان تەنھا وەک پارچەیەکی قێزەون سەیری من ئەکەن
وە من دووبارە خەریکی سەما کردنم
من زۆر شت فێربووم لە ماوەی ئەم چەند ساڵە دەربارەی
جووڵەکان
پیاوەکان
شێوازی بەدەست ھێنانی سەرنجی بەرامبەر
زۆر شت
بەڵام ھەرگیز کەسێکی دڵسۆزم لێرە نەدۆزییەوە
ھەرگیز کەسێک بە چاوی بەزەییەوە سەیری نەکردم
تەنانەت کچەکانی لێرە کار ئەکەن
ڕقێکی زۆریان بەرامبەر بە من ھەیە تاکە ھۆکاریش ئەوەیە
من زیاتر بەنەفرەت ئەکرێم
من زیاتر سووک ئەکرێم
وە زیاتر وەک کاڵایەکی پیس سەیر ئەکرێم و مامەڵەم پێوە ئەکرێت ~

~ من ئەو کچۆڵەیە بۆ خۆم ئەبەم
تەنھا بۆ ئەمشەو 1000$ ئەدەم
~ من بەردەوام بووم لە سەما کردن
وە پیاوێک کە وا پێئەچوو لە 35 ساڵی تەمەنی بێت
ھەستایەوە و بە دەنگی بەرز وتی وە پارەکەی بە دەستەوە بوو
وایکرد دووبارە ھەست بە سووکی خۆم بکەم
ئەوان ھەمیشە گرەو لەسەر من ئەکەن
گرنگ نییە پارەکە چەندە
من بەردەوام لە کۆتایی ھەفتەکان بەم شێوەیە ئەفرۆشرێم
تەنھا شتێکیش لەدەستم نایەت بۆ خۆمی بکەم
تەنانەت ناتوانم ڕێگە بە فرمێسکەکانم بدەم چاوەکانم جێبھێڵن ~

MY LITTLE DANCER ||KTH||Where stories live. Discover now