ن/ت:- باشە تۆ من بەچی تێگەشتوی؟
چۆن کەسێک ئەتوانێ لەم ماوە کورتە متمانەی مافیایێکی سارد بەدەست بێنێ؟ گەر بۆتۆ ئەمەنە ئاسانە وەرە خۆت بیکە

بە جدی قسەی دەکرد

جاکسۆن:- باشە باش تەنیا پرسیارێکم کرد واتا هێشتا متمانەی پێت نییە ئەبێ زیاتر هەوڵ بدەی

ن/ت:- من خۆم ئەزانم کە چی ئەکەم و چی ناکەم هەم گەر بە توانای خۆم نەبووایە نەدەبووم بە شۆفێری و پاسەوانی و سکرتێری تایبەتی ئەو وە تا ئێمەیان نەبینیوە بڕۆ

جاکسۆن:- چی تۆ سکرتێیری ئەوی؟ واھ ئەی بۆچی پێت نەوتم؟

ن/ت:- بیزانی و نەیزانی پێم ئەڵێی چی ئەگۆڕا؟
تووڕەم مەکە ئەگەرنا ئەم کارەت بۆ ناکەم

جاسکۆن:- باشە باش تۆش قسەت لەگەڵ ناکرێت

بێ هیچ قسەیەکی تر چووە ژوورەوە وە تۆش سەیری پێش خۆت کردەوە

ن/ت:- هەر لەمەم کەم بوو خوایە گیان با بڕوات بێ ئەوەی هیچ شتێک بڵێ!

لەگەڵ خۆی قسەی دەکرد وە بەو کەسەی بەردەمی وت کە بەرەو ڕووی دەهات

کای:- سڵاو چۆنی؟

ن/ت نەفرەتی کرد بە هیوا بوو بێ قسە بچێتە ژوورەوە

ن/ت:- باشم سوپاس

بێ گرینگی پێدان وات وت

کای:- چی دەکەی لە دەرەوە؟
بۆچی لە ژوورەوە نی؟

ن/ت ویستی قسە بکات بەڵام وەستا کاتێک کەسێکی لە پێش خۆی بینی و بە ساردی ئەیڕوانی ئەویش شوگا بوو

شوگا:- تۆ بۆچی لە دەرەوەی؟

شوگا بە ن/ت وت کایش سەیری شوگای کرد بە مۆنی

ن/ت:- ئەی کاری من نییە لە دەرەوە بوەستم؟

شوگا:- نەخێر کاری تۆ ئەوەیە بۆ هەموو شوێنێک لەگەڵ من بی

بە گڕی قسەی کرد

ن/ت:- باشە

دواتر شوگا سەیری کای کرد

شوگا:- تۆش هاتی؟

کای:- بەڵێ منیش تازە گەیشتم

شوگا تەنها سەری بە باشە جوڵاند

شوگا:- دەی بابڕۆین ن/ت

شوگا دەستی ن/ت گرت و بەدوای خۆی ڕایکێشا کایش بە تووڕەیەوە سەیری شوگای کرد کاتێک دەستی ن/ت گرت بەمە بێزار بوو

کچە ڕفێنەرەکەم ( MIN YOONGI )Kde žijí příběhy. Začni objevovat