خێرا بەڕاکرد چوومە لایان بەڵام زۆر درەنگ بوو چوونکە ئەوان روحیان چۆتە ئاسمان هیچم لەدە‌ست نەدەهات چگە لەگریان

ستێڵا:تکایە دایکە باوکە بەچێم مەهێڵن من ناتوانم بێئێوە من هێشتا بچووکم تکایە بەچێم مەهێڵن

بەهەموو تۆنی خۆم هاوارم ئەکرد و ئەگریام چۆن ئەبێ چۆن ئێستا من هەتیوم نە دایک نە باوک کەسم نیە نابێ نا

ستێڵا:سوێن ئەخۆم تۆڵە تان بۆ ئەکەمەوە

..... دووای حەوت ساڵ ....

من ئێستا 19 ساڵم وە من هێشتا لە خانووی دایک و باوکم ئەژیم من ڕاهێنانی زۆرم کردوە ئێستا بەتەواوەتی باشم لەشەر کردن و هەموو شتێک وە ئەمڕۆ یاریەکە دەست پێدەکات تۆڵە ئەکەمەوە

من ئەچم بۆ کۆشکی شاهانە تەوەکوو وەک پاسەوانێک لەوێ کار بکەم دووایش ئەوو دوانە بدۆزمەوەوبیان کوژم بەدەستی خۆم وە زۆر خراپ تریش 

ئێستا خۆم ئامەدە دەکەم بۆ کۆشکی شاهانە جلێکم لەبەر کرد و لە ماڵەکە ڕۆیشتمە دەرەوە

جلەکە

بەڕێ کەووتم بۆ کۆشک دووای ماوەیەک لەبەر دەرگای کۆشکە کە وەستام چوومە ڕیزەکەوە ئەوان هەموو ساڵێک پاسەوانێک هەڵئەبژێرن من تاکە ئافرەت بووم لە نێوویان هەموویان سەرسام ببوون چوونکە ئافرەتەکانی تر گرینگی بەخۆیان ئەیەن و جلی جوان لەبەر ئەکەن و خۆیان ناس...

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

بەڕێ کەووتم بۆ کۆشک دووای ماوەیەک لەبەر دەرگای کۆشکە کە وەستام چوومە ڕیزەکەوە ئەوان هەموو ساڵێک پاسەوانێک هەڵئەبژێرن من تاکە ئافرەت بووم لە نێوویان هەموویان سەرسام ببوون چوونکە ئافرەتەکانی تر گرینگی بەخۆیان ئەیەن و جلی جوان لەبەر ئەکەن و خۆیان ناسک ئەکەن بەڵام من ڕقم لەوانەیە گیرینگیم بەسەیرکردنەکانیان نەیا

تاوەکو نۆرەی من هات چوومە پێشەوە پیاوێکی گەنج بوو کە پاسەوانەکانی وەر ئەگرت پیاوەکە بە سەرسووڕمانە سەیری ئەکرد چوونکە من یەکەم ‌ئافرەتم کە هاتبێتمە ڕیزی پاسەوانەکان وەڕیزی خزمەتکارەکان لەولاوەیە

پیاوەکە:خاتوون وابزانم ڕێگاکەت تێکەڵ کردووە ئەوێ شووێنی خزمەتکارەکانە

ستێڵا:من ڕێگاکەم تێکەڵ نەکردووە من ئەمەوێ ببم بە پسەوان

پیاوەکە:ببوورە خاتوون بەڵام ئافرەتەکان نابن بە پاسەوان ئێوە بێهێزن

ستێڵا:ببوورە بەڕێز بەڵام من بێهێز نیم

پیاوەکە:تکایە خاتوون ئێستا شازادە ئەگات بۆیە کێشە مەنێنەوەو بڕۆ

ستێڵا:من لێرە ناڕۆم

بە تۆنێکی بەرز وتم بەڵام لەناکەو گوێم لەدەنگی سەیارەیەک بوو بەو پێیەبێ ئێستا شازادە لێرەیە ئاوڕم دایەوە ئەو لە گالیسکەکە هاتە خاوارەوە زۆر جوان بوو ماسولکەکانی هەمووی لە ژێر جلەکەشیەوە دیارن ڕوخساریکی نایابی هەیە بەڵام من گرینگی پێنادەم خزمەتکارەکان هەموویان پستە پستیان ئەکرد کە چەندە جوانە هاتە نیزیکم کەوتەوە چەوەکانی لەچاوەکانم جێگیر کرد من تائێستا خێزانی شاهانەم نەدیوە باشە ئەگەر ئەمە شازادە بێت ئەی ئەبێت پاشا کێبێ و چۆن بێ کەواتە ئەوە کوڕە گەورەکەیانە یەکەم چارە چاوم بەیەکێک لە ئەندامانی خێزانی شاهانە بکەوێت پیاوەکە ئەوکەسەی کە ناوی پاسەوانەکانی ئەنوسی هەرزوو قسەیکرد

پیاوەکە:بـ ببوورە شازادە ئەو ڕێگاکەی تێکەڵ کردەوە ئێستا ئەڕوات

چی ئەوە چ نەفرەتیەک ئەڵێ هەر زوو قسەمکرد

ستێڵا:نا نەخێر شازادە من ئەمەوێ ببم بە پاسەوان بەڵام ئەو دەڵێ نابێ تکایە هەلێکم پێبدە تاوەکوو خۆمتان بۆ بسەلمێنم

سەرم دانواند شازادە قسەی کرد دەنگە پیاوانەکەی کە دڵی هەموو ئافرەتێکی ئەبرد و ئاشقی خۆی ئەکردن بەڵام من نا

شازادە:لێی گەرێ بابزانین چی ئەکات باشە ناوت چیە و لە چ چینێکی و خێزانت هەیە وە تەمەنت چەنە

ستێڵا:من ناوم لی ستێڵایە وە لە چینی هەژارەکانم من هیچ خێزانێکم نیە وە 19 ساڵم

شازادە:باشە وەری بگرە بزانین چیمان بۆئەکات

خێرا سەرم دانەواند ئەو چوەوە ناو سەیارەکەی و چووە نێو کۆشکەکا بەفیزەوە سەیری پیاوەکەم کرد

پیاوەکە:باشە بڕۆ ژورەوە لەوێ هەموو شتێکت پێئەڵێن وە جلەکەت پێئەدەن

منیش چوومە ژوورەوە هەموو یان سەرسام بوون چوونکە من یەکەم ئافرەتی جەنگاوەرم چوومە ژورەوەو جلەکانیان پێدام و ڕێساکانیان پێگووتم پاشە ئەوەنەش گران نەبوو کە بیرم لێدەکردەوە وە بەیانیش دەست بەڕاهێنان ئەکەین

STOP...

سڵاوو لە چیڕۆکێکی تازە هاتمەوە هیوادارم چیڕۆکەکەتان بەدڵ بێت وە تکایە ڤۆت و کۆمێن بکەن بۆ ماندوو بوونەکەم هیوادام چێژی لێببینن
خۆشمدەوێن ❤❤


∼don't worry mama you ralsed a worrior∽Where stories live. Discover now