دەرگاکە کراوەیی بەجێمـا، عـائیشەم بەئاگا بوو.

خورپـەیەک دڵـمی گرتەوە.

لەدەرگاکە نزیک بوومە بوێری ئەوەم نەبوو بڕۆمە ژوورەوە.

لە باوەشی باوک و براکەیـدا دەگریـا.

دەبـێ چی بکـەم، دەبـوو چی بکەم.

نەدەویست ئێستا ڕووبەڕووی ببـمەوە بۆیە ڕۆشتمە لای دکتۆرەکەی.

لەدەرگام داو فەرمووی چوونە ژوورەوەی کرد.


: بـەڕێز جۆنگکـووک، تکایە دانیشە.

بەخێرایی دەستم کرد بە پرسیار کردن لە حاڵـی.

: تەندروستی چۆنە ئایە بەرەو پێش چووە؟

بەهێواشی قەڵەمەکەی لەسەر مێزەکە داناو چاویلکەکەی خستەوە ملـی.

: هەفتیـەک پێـش ئێستا بەئاگا هـات، بەداخەوە وەک ئەوەی پێشبینیـمان کرد ئیفلیج بووە، قاچەکانی لەکار کەوتووە. تەندروستی بەرەو باشتر بوون دەڕوا بەڵام دڵنیا نـیم بۆ قاچەکانی ئایە هەمیشەییـە یاخود ئەگەری چاکبوونەوەی هەیە.

خۆزگە ئەمتوانی هەر لـەوێ قاچەکانمـی بۆ بچـێنـم
یادەوەرییەکی خراپم بۆی بەجێهێشت بە لێخۆشبوونی لـێم یادی دەکاتەوە.


دەمـویست هاوار بەسەر دکتۆرەکەیا بکەم بڵێم چ دکتۆرێکی بێسود و بێکەڵـکی، بەڵام ئەوەی بووە هۆی ئەوانە من بووم.

هیچم نەوت لە ژوورەکە هاتنە دەرەوە
خۆم کۆکردەوە بەرەو ژوورەکەی عائیشە بەڕێ کەوتم.


نازانم کاردانەوەی ئەوان چۆن دەبێ بۆم.

بەڵـام ئەمجارە ڕێگە نادەم لەدەستم دەربچێت
هەموو شتێک چاک دەکەمەوە، هەموو شتێک.



لە دەرگاکەم دا و ڕۆشتمە ژوورەوە
بە چاوەکانیـان کوونیان ئەکردم.

لەسەر چۆک دانیشتم لەبەردەم هەرسێکیـان.


: داوای لێخۆشبوون دەکەم، دەزانم ئەوەی من کردم شایەنی لێخۆشبوون نـییە، بەڵام هەلێکم پێبدەن هەموو شتێک چاکدەکەمەوە بەڵـێن دەدەم.

نەمدەتوانی فرمێسکەکانم بوەستێنم، خۆشم نەمدەزانی بۆچی هێندە ئەو ڕووداوە کاریگەری لەسەرم هەیە، لەبەر ئەوەیە ئەو کچەی خۆشم دەوێ وێرانم کرد.

یان بەڕاستی ئەمجارە من هەڵـە بووم.

دوو دەست لەمن ئاڵـا،ئەوە باوکە ئیبراهیم بوو.


: خـودا لـێت خۆشبێت کـوڕەکەم، ئێـمە تەنها بەندەیەکی ئەوین، بڕۆ بە ڕێگایی خۆتدا ئێمە هیچمـان لێت ناوێ، بـڕۆ.


دوایی ئەوەی وەرگێڕەکەم قسەکانی کرد، چاوەکانم ئەبلەق بووبیەوە، بۆچی بۆچی لێم خۆشدەبن
نامەوێ ئەوە بکەن زیاتر بە ئازاری ویژدانەوە ئەمرم.

ئەگەر کەسێ وای بەسەر خێزانەکەی منا هێنابا، هاوسەرەکەم لەدەست دابا، کچەکەم ڕفێنرابا و وێران کرابا قاچەکانی لەدەست یابا، نەدەوەستام بە کوشتنی نەبێ.

ئەی بۆچی ئەو لـێم خۆشدەبـێت بۆچی!

نامەوێت لێم خۆشبێ، دەمەوێ باجەکەی بدەم
لەگەڵ ئەوەشدا ئەوە نەبوو هیوام بۆ دەخواست لێم خۆشبن.

بۆچی دڵگرانم ، بە چاوە پڕەکانم سێری عـائیشـە'ـم کرد، سـێری دەکردم لەگەڵ ئەو فرمێسکانەی چاوەکانی دڵم دەلەرزی چونکە من هۆکاریانم.

نەمدەتوانی نزیکی ببـمەوە و دەستی لێبدەم لە کاتێکا لەبەردەما بوو.

تەنها پـێنج هەنگـاو و بـەس.









































بەردەوامە.







باوکە ئیبراهیم لێی خۆش بوو🙆🏻‍♂️.

دەی هەتا سبەی خوا حافیز 👁️👄👁️.
































کـــل. Where stories live. Discover now