تەنها لە پێنج خولەکدا

Start from the beginning
                                    

بۆ سێیەم جار هەمان دەنگ بیسترا
بەلام ئەم جارە هێچ کەسێک نەکەوت

بەڵام ئەی چی بوو؟!

.


.

.

.

.

ئەو کچەی کە هێشتا بەتەواوی لە ژیان تێنەگەیشتوو
هێشتا خراپەو چاکەی بە تەواوی لە یەک جیا نەدەکردوە

خۆی خستە بەردەم برا گەورەکەی
بۆ رزگارکردنی براکەی

بەلام ئایە دەتوانێت براکەی بەمە رزگار بکات

تەنها بە چاوە پڕ لە فرمێسکەکەی سەیری براکەی دەکرد بی وتنی هیچ شتێک کە سەرەڕای ئەوەی فرمێسک وەک کانی دەهاتە خوارەوە لە چاوەکانیەوە بۆ سەر گوڵمە جوانەکانی بەلام هێشتا چاوەکانی وەک دەریاچەیەکی پرد لە ئاو بوو

براکەی نەیدەزانی ئایە پێویستە چی بکات لەگەڵ ئەو جەستەیەی ناو قۆڵی

ڕوخساری تەواو بێ هەست بوو هیچ فرمێسکێک لە سەر ڕووخساری نەبوو تەنها شۆک بوو هێشتا شۆکێکی زۆر

هێشتا ناتوانێت ئەوەی لەم چەند خولەکەدا ڕووی دا قبووڵی بکات

ئەو جەستە بێهێزەی ناو قۆلوکانیشی بەرە بەرە خەریکە چاوەکانی دادەخات

خەرێک بوو ئەویش بکەوێت بەڵام براکەی گرتیەوە بەڵام هێشتا نەی توانی کۆنترۆلی خۆی بکات

هەردووکیان کەوتن

کوڕەکە کەوتە سەر چۆک
وە خوشکەکە بچووکەکەشی لە باوەشی دابوو کە بەتەواوی چاوی داخستبوو

ئایە دەژی یان مردوە
ئەوە نازانێت

براکەی هەستی بە شتێکی گەرم کرد کە بەسەر دەستی دا دەرۆش
لە شلە دەچوو گەرمبوو
دەستە لەرزیوەکەی لە ژێر پشتی خوشکەکەی
دەرهێنا
ئەو شلە سورەی لەسەر دەستی بینی موچورک بەهەموو جەستەی داهات

پاشان سەیری بەرز کردوە

سەیری ئەو چەن پیاوەی بەردەمی کرد کە بە بێ بەزەیەوە سەیری دەکەن

یەکەم..

یەکەم فرمێسک لە چاوی هەتە خوارەوە
لەدوای ئەم فرمێسکەوە فرمێسکەکانی تریش هاتنە خوارەوە

وەک ئەوە وابوون کە بیانەوێت پێشبڕکێی لەگەڵ یەکتریدا بکەن

یەکێک لە پیاوەکان هاتە پێشەوە رێک لە بەرامبەر ئەو کوڕە دانیش کە هێشتا لە شۆک دایە لەگەڵ ئەو لاشە بێ جولەی خوشکەکەی کە لە باوەشی دا کەوتوە

(تەواوبوە)سەرەتایەکی سەیر!....کۆتایەکی نادیار؟!....Where stories live. Discover now