خوێنی باوک

Start from the beginning
                                    

ئێستا دەتوانم بزانم کە دڵۆپە زێڕەکان لەنێو چەقۆکە نوقم دەبن و هەڵدەگیرێن وەک نوسراوی بەڵێنێک

ئەوە بەجۆرێکی تر ئەنجامدەدرا لەلای ئێمە

بەڵێنەکان بە خوێنی کەسەکە لەسەر پەڕەیەک دەنوسرانەوە

وە ئەگەر بەڵێن بە جادووگەرێک بدەی ئەوا خوێنی دەخواردی


کاڕمێلۆ:- باشە کارێکی باشت کرد بێلا  ببورە ئەوە ئازاری دەبێ بەڵام پێویستە



ویستم هەبوو بۆ ئەوەی بڵێم چی


بەڵام تەنانەت پێش ئەوەی لە مێکشم قسەکەی لێک بدەمەوە خێرا چەقۆکەی لە دەستم دا و تۆزێکی بریندار کرد


بێلا:-ئای بەر نەفرەتی خودا بکەوی بە نەفرەت بی



سەیری ئەوم کرد بە ساردیەوە سەیری دەکردم خێرا دەستە سەلامەتەکەم خستە سەر دەمم

ئێستا من چیم وت!؟


کاڕمێلۆ:-میرابێلا لەوە کاتەوەی هاتوی نازانم چەندەمین جارە پێت بڵێم ئاگاداربە چی لە دەمت دێتە دەرەوە وە لاسار مەبە



ویستم وەڵامی بدەمەوە بەڵام تێبینیم کرد خوێنی منیش وەکو خوێنی ئێنزۆ دەبێت بە دڵۆپی زێڕ ئەوە سەیرە!


کەواتە ئەوان جیاواز نین بەڵکو چەقۆکە جیاوازە !



کاڕمێلۆ چەقۆکەی  خستەوە نێو دۆڵابەکە وە ڕۆشتە دەرەوە




پیاوەکانیش یەک بە یەک ڕۆشتنە دەرەوە

ئێستا چی؟



بۆچی وا سەیر ڕەفتار دەکەن ؟



تەنها من و ئێنزۆ ماینەوە لە ژوورەکە ئەویش برینەکەی دەستی بە پارچە پەڕۆیەک پێچابویەوە وە خەریکبوو دەستی منی بە پارچە پەڕۆیەکی تر دەبەستیەوە







پاش تەواو بوونی بە هێواشی ڕۆشتە بەرامبەرم دانیشت وە چەند خولەکێک چاوەڕێم کرد بۆ ئەوەی قسە بکا بەڵام هەر بێدەنگ بوو وە وا دەردەکەوت دڵتەنگ بێ







بێلا:-ئێنزۆ چی ڕودەدات؟





چاوەکانی هەڵبڕی بۆ ئەوەی سەیرم بکا وە خەندەیەکی شکاوی پێشکەش کردم





ئێنزۆ:-دەزانی بێلا ئێستا گرەو دەکەم هەموو پیاوەکان هیوایان دەخواست ئەو کەسەی شتەکان باس دەکا ئەوان بن




برۆیەکانم بە تێنەگەشتنەوە گرژ کرد بۆچی ئەوان ئەوەیان دەوێ





بێلا:بۆچی؟




ئێنزۆ:-چونکە ئەوان لەوەتەی لە دایک بوونە هەرگیز هیچ شتێکیان دەربارەی ژیانیان بۆ کەس نەدرکاندوە تەنها دەزانرێ ئەوان چەتەن زیاتر نا تەنانەت لەلای ژنەکانیشیان هیچ ناڵێن وە ئەوان دڵیان دەسوتێ بۆ ئەوەی شتێک باس بکەن و خەمێک لە خەمە نەبڕاوەکانیان  لە دڵە ڕەشبوەکەیان دەربهێنن






''Running to The Sea''Where stories live. Discover now