هۆسیۆک بەنەرمی چاوەکانی کردەوەو بینی
لە فڕۆکەکە نیشتوە بەڵام بۆ چاوەکانی تەڕن؟
دیارە ئەو خەونە شتێکی پێدەدا لەهەستێک وەک
ئەوە کۆتای بێت؟

ئەوە باشدەبێت!

هۆسیۆک بەڕێکەوت جانتاکەی لەشان و جانتایەکی
تری بچوکی بە دەستەوە بوو لەگەڵ زەرفی نامەیەک
کە ناونیشانی ماڵەکەی شوگای تێدا بەدی دەکرا
زۆر گەڕا تا وای لێهات خۆریش ئاوا بوو بەڵام
نەیتوانی بیدۆزێتەوە قورس بوو تا بەو هۆتێلەش
گەیشت کە دەیویست!

جانتاکانی داناو لەژوورەکە مایەوە سەیری
زەرفی نامەکەی دەکرد و خەیاڵی دەکرد کە
شوگا هیونگی ئێستا چۆن بێت چی بکات؟
چی بخوات؟ لاوازبووە؟ سەرمایەتی؟ خۆشیەتی؟
دڵتەنگە؟ دەگریێت ؟پێدەکەنێ؟

هەزار پرسیار لەدڵی بوو بەڕادەیەک چاوەکانی پڕدەبوون لە
ئاو هەناسەی بۆ قورستر و قورستر دەبوو!

دوای سێ ساڵ بینینەوەی ئەو کەم نەبوو
تەنانەت لە ماڵەوە ڕاهێنانی کردبوو چۆن
قسەی لەگەڵ بکات و باوەشی بکات..

تا لەپڕ زەنگی مۆبایلەکەی لێدرا!

«ئۆه.. بەڵێ جیمین»
«گەیشتی هیونگ؟»
«بەڵێ بەیانیش بەدوای ناونیشانەکە
دەگەڕێم»

«هیونگ لەو لاپەڕەیەی کە لەناو
جانتا شانیەکەت هەتە قاموسێکم بۆ تێکردی
کە هەنێ وشەی دەستکەوتووی تێدایە ئەوە
یارمەتیت دەدات؟»

«ئاهــ نازانم خەم نەبێ من کارێکدەکەم
هەم هەوڵ دەدەم ئێستا کەمێک ماندووم»
«هیونگ»

«بەڵێ جیمینی»
«ببورە کە تۆم خستە ئەم بارودۆخە"
هۆسیۆک کەمێک پێکەنی و هەناسەیەکی قوڵیدا
هۆسیۆک:" من باشم تۆش باشبە ..ئاگاداری
برازاکەم بە هاا دوای کە من و شوگا گەڕاینەوە
بەیەکەوە دێین بۆ سەردانی..»
«ههه..باش هیونگ چاوەڕوانتانین»

هۆسیۆک موبایلەکەی داخست و کەمێک
پێکەنی بەڵام لەپڕ فرمێسکەکان کەوتنە خوار
و ئازاری دەدان و بیری دەکردەوە!

«ناهــ جیمین ئەو هەرگیز بەو شێوە
نەبوو دوای ئەوەی کردمان ئازارمان دا و وێرانمان
کرد ..ئێستاش باجی ئەوە دەدەین ! بەڵام
ڕابردوومان درەوشاوە بوو هەس بەهەناسەی
ساردی دەکەم دەترسم ناخم خراپتر لەهەرشتێک
بانگم دەکات بۆلای ئەو لەوێیە»

ـ
پۆڤ
ـ

"چاوەکانم داخست بەنەرمی هەوایەکی سارد
دای لەقژەکانمان و ئەو لەپشتی لەمن بوو
دەمتوانی تاڵ بەتاڵی قژەڕەشەکانی ببینم چۆن
بەناو هەوادا سەمادەکات قۆڵە باریک وسپەیەکانی
دەمارە شینەکانی ..دەتوانم ببینم کە چەند جوان
خۆی لەگەڵ مانگ گونجاندبوو..ئارەزووی فڕین بوو
پشیلەیەکی باڵدار !! دەمتوانی پەنجە باریک و
سپیەکانی ببینم نینۆکە پانەکانی ..لاشە ڕێک و
لاوازەکەی ببینم تەنانەت هەڵمی هەناسەکەشی
من لە خۆشەویستی بووم کاتێک دەمزانی
کە ئەو هەیە دەمتوانی بە بچوکترین شت هەست
بکەم کە چی دەکات ..دڵنیابووم ئەو ئەو کرە
دەکات ! قۆڵەکانی نزم بوونەوە ..نزم ..نزمتر..
تا دایەوە لەلاشەی و ئاوڕی دەیاوە..سێ هەنگاو
ئەو هەنگاوانەی دەهێنامە پێش چاو کە بەرەو
دووکانە جادوویەکە بۆی ڕۆشت! ١..٢...٣...
"خۆری من.....

magic shopحيث تعيش القصص. اكتشف الآن