ئەوە جیمینە!!!

جیمین؛ئێوە چیدەکەن لێرە؟!!بەسەر سورمانەوە پرسی لەگەل تورەییەکی زۆر

بیرۆکەیەکم بۆ ھات ؛کچەکان سەرکەونە ئوتۆمبێلەکە
ئەوەی وتم کردیان جیمین بە تێنەگەشتنەوە سەیری دەکردین

ئێمەش سەرکەوتین
جیمین ؛چی رودەدا ئەمان کێن ؟!

؛کات نیە تەنھا لێخورە !...

تاکە شت بە مێشکم دادێ ئەوەی ئێستا سەرۆک شێت بوە من دەترسم کاتێک دەگەرێمەوە لای خۆزگە لەگەل کچەکان لە ژیانێکی تازەدا دەبوم بەلام من ناتوانم ھەرگیز

؛برۆ بۆ مالەکەی کوک جیمین

ــــ

جانتاکەم داخست
؛کچینە ئەمە کۆمەلێک جلو بەرگە کە پێویستیتان پێ دەبێ وە بلیتو ناسنامەی خۆتان وەردەگرن ئێستا

جیمین ؛تۆ گەمژەی خاتون ھاا تۆ ھیچ بیرۆکەیەکت ھەیە خۆت توشی چی دەکەیت بەھۆی ئەمانەوە ئەی ئەگەر سەرۆک بەزەیی نەبو تۆی کوشت

ھاوارم کرد بە ھەمان شێوەی ئەو ؛ تۆ چ بیرۆکەیەکت ھەیە ئەوانە دەمرن گەر لێرە بن من دەمەوێ بیوەستێنم

جیمین"تۆ ناتوانیت جیھان بگۆریت خانم ئەمە حەز نیە لە فلمە نەفرەتیەکان

کوک ھەلسایەوە لەسەر قەنەفەکە
؛جیمین ...

سەیری کوکم کرد ؛تۆش چی ھەیە لە دلت پێمی بلێ ؟!!
کوک؛من تەنھا دەمەوێ تۆ بە زندویی بھێلمەوە ..

جیمین بە تورەیی رۆشتە ژورەکەی تر ؛برۆو نەفرەتی لێبکە ...
بە ھاوارەوە وتی

ئەو ئێستا بۆچی وا تورەیە  ...

ئێمە لەبەردەم دەرگاکە وەستاین پاش دەمەقالێیەکی زۆر وە رازی کردنی جیمین تا لە گەل کوک کچەکان ببەنە فرۆکە خانە

ئێمە لەرێگەی کامێراوە دەمان زانی تایھیۆنگ زۆر نزیکە لە مالەکەی کوک ھەر  بۆیە کۆتا مال ئاواییمان کرد لە جامەکەوە سەیری کوکم کرد ؛دلنیام بەسەلامەتی ئەوە بۆ من دەکەی کوک

کوک؛خەمت نەبێ تەنھا ئاگاداری خۆت بە خاتونەکەم ...

ئەوان رۆشتن  ھەر دوای ئەوان کۆمەلە روناکیەکی ئۆتۆمبێل دەرکەوتن

ھەناسەیەکی قوڵم ھەلمژی
چاوەرێی ئەو پیاوە ترسناکەم

چاوەکانم کردەوە تا ئەو ببینم
؛خاتوون...بە دەنگێکی زۆر گرەوە وتی روخساری لە تاریکی شەقامەکە ھێشتا تورەیی پێوە دیار بو

ئەینجڵ ꨄWhere stories live. Discover now