2

627 118 173
                                    

꧂دەستپێکردن꧁  

ـــــــــــــــــــــــ
دەرگاکەم داخست لەکاتێک لەناوەوە خەریکە دەسوتێم
یانی چۆن ئەو فایلی تایبەتی منی پێدەدا
من کەسێک نیم ئەوەندە ئاسان ژیانی خۆم نیشانی خەڵک بدەم
لەوانەیە ئەو بمناسێ بەڵام من ھەمیشە رقم لێی بوە


بەرەو ژوری جیمین بەرێ کەوتم بەھیوای ئەوەی شتێکی خراپ روینەدابێ
سەرسام  بوم وە کەمێک لە تیشکی خۆشی بە دڵمدا کەوت
دەرگاکە کراوەتەوە !!

راستەوخۆ ھەنگاوەکانم خێراتر کرد تا بچمە ژورەوە
ئەوم بینی کە بە روخسارێکی خەمبارەوە دانشتبو
بێگومان جۆنگکوک دەڵێم
راستەوخۆ پسیارێک ھاتە سەر زارم
؛جیمین لەکوێیە ؟!

سەری ھەڵبریو سەیری کردم
؛ئەو ڕۆشت ...وە ئەمەی کەمێک پێش ئێستا لەبیر بکە
تەنھا گاڵتەیەک بو ...

دەمم لە شۆکا کرایەوە
؛تۆ دەڵێت گاڵتە من بە گەمژەیەک دەچم خەریک بو
قوتی بدەیت ئەوت ترساند....

کوکی؛ لەبیری بکەو دەمت داخە ...
بزەی لارم کرد و دەستەکانم خستە نێو یەکەوە ؛ئەو رەتی کردیەوە وە تۆش نەتتوانی بەزۆرە ملێ بخیتە داوی خۆتەوە کەوابو وازت ھێنا ؟!


کوک؛خاتون بێدەنگبە وە بەدوام کەوە کاری گرنگ ھەیە بۆ کردنیان
دەستەکانم بە بێزاریەوە  دەرھێنا لەیەکو بەدوایدا کەوتم
تا ئەم ژاوە ژاوەی ئەمرۆ کۆتایی پێبێنین
ئەفسەر کوک لە پێشمەوە دەڕۆشت لەکاتێک بەبەردەم ئۆفیسەکەی بەرێوبەر ڕۆشتین


کوک؛لێرەبە ئیزن لەبەرێوەبەر وەردەگرم'
ــــــــــ
8:00pm
دەرگای ڤێلا چۆڵەکەی باوکمم کردەوە کەلوپەلەکان بە پەرۆی سپی داپۆشرابون
لە پشتمەوە دەرگاکەم داخستو جانتاکەم فرێدا سەر ئەرزەکە

شەڕابەکەی دەستمم کە پێش ئەوەی بێمە ئێرە کڕیم
لەسەر مێزەکە دانا خواردنم خواردو  گەرماوێکیشم کرد پاشان
جلەکانم گۆڕیو لەسەر کورسی ژورەکەم دانشتم

لاپتۆپەکەم خستە کار کردمە بەشی ھەواڵەکان '
شەرابەکەم خستە گڵاسەوە پاشان بەشێکی کمیم لێی خوارد

ئەمڕۆ پەستانێکی زۆرم لەسەر بو بەتایبەتی جیمین مێشکی داگیر کردوم ھیوام وایە باش بێتو ھیچی بەسەردا نێت

...باس لەوە دەکەم کە من ھەستم کرد تایھیۆنگ بەدوامدا دەگەرێ  من دەتوانم لەچاوانی ئەودا ئەوە ھەست پێبکەم


بۆیە بڕیارمدا نەچمە کۆشکەوە ...
چومە ناو بەشی سیستەمی ئەمنی خۆمەوە لە لاپتۆپەکەم کە پێشو لە تەواوی کۆشکی باوکم دامنابو
لەناکاو من چوار پیاوم بینی کە ھەرگیز لە پاسەوانەکانی  باوکم نەدەچون

ئەینجڵ ꨄWhere stories live. Discover now