سەرەتا چوم بۆ لای سەرۆکی پاسەوانەکان
بادجەکەی ملم شاردەوە ؛...ببورە

؛فەرمو ...ھێشتا سەیری لاپتۆپەکەی دەکرد

؛ئایە بەرێز تایھیۆنگ ئەمشەو زو دەگەرێتەوە
؛نەخێر ئەمشەو کۆنفرانسێکی تایبەتی ھەیە ئەو ناگەرێتەوە تا درەنگانی شەو

دلخۆشم کە ئەو سەیری نەکرد بە دلی خۆم زەردەخەنەم کرد
؛سوپاس لەکاتم گرتیت...

کاتێک بە بەرزکەرەوەکە گەشتمە بەشی گەراجی تایبەت ئەو  ئۆتۆمبێلە گران بەھایانەم بینی کە لەوێ بون نزیکیان بومەوە
وە ە تێبینیم کرد کەسێک دێ ئەوا خێرا سەرکەوتمە یەکێکیان

کاتێک کە رۆشتم پاسەوانەکان بەھۆی رەشی جامەکانەوە وایان بیر کردەوە کە تایھیۆنگ بوبێ

پاش رۆشتنێکی زۆر من جۆنگکوکو جیمینم بینی بەلێ
؛ئایە درەنگ کەوتم ؟!
کوک؛دلخۆشم کە دەتبینم دوبارە ...
؛منیش ھەروەھا

جیمین؛خاتون ئەوە بەرێز مالکۆن ...

سەیریم کرد ئەو کۆنە بازرگانێکی پیرە کە چەندین چرچ لە روخساریدا ھەیە تەوقەم لەگەڵی کرد

مالکۆن؛ئەوە ئەوەیە کە داوات کردبو خاتون پاسەپۆرتی ساختە ناوی ساختە نازناوی ساختە وە ھەمو زانیاریەکی دروستکراو

زەردەخەنەم کرد
ویشتم وەری گرم کوک دەنگێکی دەرکرد ؛احمم ..بەیارمەتیت بەرێز مالکۆن دەمەوێ لەگەل خاتون قسە بکەم

دەستی گرتم و کەمێک دور کەوتینەوە ؛خاتون ئەی کوا ھیچ پارەیەک نابینم

بە گرژی لێیم روانی ؛نەفرەت تۆ ھیچ پارەیەکت باس نەکرد
دواتر من چۆن بیھێنم کارتی بانکەکا م سفر کراون لەلایەن تایھیۆنگەوە

مالکۆن؛ئایە کێشەیەک ھەیە؟!

بوەستە من بینیم کەمێک پارە لە ئۆتۆمبێلەکە
گەرامەوە بە ئومێدەوە کە خستمە دەستی بەرێز مالکۆن

مالکۆن؛دلخۆشم بە بازرگانی کرد لەگەل تۆدا خاتون ئەینجل ...

پاش ئەوە بریارمدا نانی ئێوارە لەگەل ئەوان بخۆم
رۆژێکی سەرسورھێنەر بو

منو کوک دانشتبوین جیمین بەھۆی کارێکەوە دەرچو
ئێمە بەیەکەوە باسی زۆر شتمان کرد

پاشان تێبینیم کرد کە کارگوزارەکە بە ترسەوە نزیکی ئێمە دەبێتەوە سەرلێشێواو دەردەکەوێ

؛خاتون ئەینجل دەتوانی لەگەڵ من بێیت؟!...
منو کوک سەیری یەکمان کردو بەدوایدا رۆشتم

کاتێک چوینە ژوری دواو یەکترمان بینی 
ئەوە تایھیۆنگ بو کە بە شێوەیەکی سارد لە منی دەروانی لەگەل ھەبونی چەند پاسەوانێک لە دەوریدا

لیکم قوتدایەوە ئەو سەیرم دەکا بە شێوەیەکی بەتاڵ
دەستەکانی لەسەر دواوەی قەنەفەکە حەساندۆتەوە

نەفرەتی لێکراوو...!!
وابزانم دزی کردنەکەم دوای ھەمو رۆژەکە ھیچ کاری نەکرد ......

تاکە پسیارم ئەوەیە چۆن ئێمەی دۆزیەوە ؟!
منو کوک چاوەروانی گفتوگۆیەکی ناخۆشمان دەکرد

ئەو قسەی کرد ؛کەوایە  جیۆن جۆنگوک راھێنەرەکەتە؟!...
کوک بە ترسەوە چاکەتەکەی چاک کردو خۆی رێک کردەوە ؛بەڵێ بەرێزم ....

سەیری کردین بە تیژیەکەوە ؛مەبەستم ئەوە نەبو ' شێوازی بینینی من وای نەوت نان خواردنی بەیەکەوە گفتوگۆکان لەچاوی مندا ئێوە دوانە بونو کاتێکی خۆشتان ھەبو

زەردەخەنەیەک لەسەر لێوەکانی بون وە من دەمزانی ساختەیە وەک جەھەنە م ئەو گالتەمان پێدەکا لە قوڵای ئەودا تورەییو  دلپیسیەکی زۆر ھەیە

چاوەرێیی لێدانێکی زۆر خراپ دەکەم بۆخۆم .....

ــــ
سلاو چۆنن باشن بەھیوام بەدلتان بوبێ دلخۆشم کە خوێنەری چیرۆکەکەن تکایە ڤۆت لەبیر مەکەن
😊

ئەینجڵ ꨄWhere stories live. Discover now