چوە ژووری تاقیکردنەوە هەموشتێک بە باشی ڕۆشت بەڵام نارا لە وەڵامێک دڵنیا نەبوو
گەیشتەوە ماڵەوە و چوە ژورەکەی دواتر ئین سوو گەڕایەوە

ئین سوو: گەڕامەوە نارا لە ژورەوەیت

نارا: من چیبکەم وەڵامی پرسیارێکم بە هەڵە داوەتەوە

ئین سوو: ئای خوایە کەی ئەوە کێشەیە خۆ ئەوە تاکە قوتابخانە نییە

نارا: بەڵام بەڕاستی ئەمویست بچم

ئین سوو: سەرەتا ڕەتت کردەوە بچی تاقیکردنەوە بکەی ئێستاش ئەگریت کەی نمرەکان وەر ئەگریت؟

نارا: لەوەیە ئەمشەو بێت زۆر بەژداریان نەکەرد

کاتژمێر 9:00 نارا بێزار بوو لە چاوەڕوانی بۆیە ڕۆشتە ژوورەکەی دواتر ئین سوو هاواری کرد و وتی

ئین سوو: یاا کیم نارا تۆ وەر گیرای

نارا بە ڕاکردن چوو بۆلای ئین سوو

نارا: چی چۆن نمرەی تەواوم هێناوە بەڵام پێم وابوو هەڵەیە

ئین سوو: بڕوا بەتۆ ناکەم ئەم هەموو کاتە ئەگریایت تەنها
لەبەر ئەوەی پێت وابوە هەڵەیە چان هوو ڕاست ئەکا تۆ بەڕاستی گرینۆکی ئای خوایە ئەبێت ئێستا لەکوێ بن

نارا: تەنها چەن ڕۆژێک لەگەڵیان بوین بۆچی بیری لێ ئەکەیتەوە

POV/ Lee chan hw

چان هوو: جی ووک قسەم لەگەڵ پزیشکەکە کرد باوکت بە تەواوی باش بوە ئێستا ئەتوانین بگەڕێینەوە کۆریا

جی ووک: بەڕاست ئای خوایە ئێستا ئەتوانم بگەڕێمەوە ماڵەوە چان هوو هەرچەن سپاست کەم کەمە وە لەوانەیە نەتوانم هەموو پارەکەت بە یەکجاری بدەمەوە بۆیە ببوورە

چان هوو: قسەی بێمانا من بە مناڵی هەمیشە لە ماڵی ئێوە بوم وای دانێ من قەرزەکەم داوەتەوە دەی تەواو بڕۆ شتەکان کۆ بکەوە با بگەرێینەوە

جی ووک: باشە دەی من ئەچم بۆلای باوکم

دواتر هەردوکیان گەڕانەوە کۆریا

Pov/Kim Nara

نارا: باشە چی بکەین چی دەربارەی تۆ

ئین سوو: کێشە نییە ئەچمە قوتابخانەیەکی تر

نارا: یاا پێت وایە بێ تۆ ئەچمە ئەو قوتابخانە

ئین سوو: جا چی ئەکەی پارەکەی ئەدەی پێت وایە ئەتوانی

نارا: ئا پارەکەی ئەدەم بە باوکم ئەڵێم کە پێویستیمان پێیەتی وە کرێچیەکەشمان بەیانی پارەکە ئەدات من لێی وەر ئەگرم

ئین سوو: یا تۆ شێتیت باوکت توڕە ئەبێت وە تۆ بە باوکتت نەوت خۆم ئەمەوێ بژێوی ژیانم دابین کەم

نارا: ئێ دەی ئەمە پێویستە بۆچی بەو شێوەیە سێرم ئەکەیت من چی بکەم بە تەنیا

ئین سوو: باشە منیش نامەوێت لە تۆ دوور بم
نارا تەلەفۆنی بۆ باوکی کرد

School romantic 🏫❤️Waar verhalen tot leven komen. Ontdek het nu