کیۆهیۆن :بەچیەوە مەشغوڵی دایکت چۆنە یۆن جۆنە گەورە بوە

یونگی : لەقاوەخانەیەک هەر لەدایگۆ کار ئەکەم ، ئەوانیش باشن سوپاس ، تۆ چۆنی لەگەڵ یاریکردن

کیۆهیۆن : باشم منیش یاریکردنیش کاتی زۆری لی بردوم

یونگی : سەیر یاریەکانت ئەکەم هێشتا وەک جاران لێهاتوی

نێرگز توشی سەرسوڕمان ئەبێ هەردوکیان چۆن یەک ئەناسن ، ئایە خزمن یا هاوڕێ ، ئەوکەسەی گومانی هەبوو کە یونگی بێت گەنجە لێهاتوەکە ، کیۆهیۆن دەرچوو شێوازی یاری هەندێجار شێوازی قسەکردن بەیەک ئەچون ..
بەڵام هیچ قسەیەکی نەکرد تەنها دەیویست خێرا بگەڕێتەوە داخلی

کیۆهیۆن : یونگی لێرە چی ئەکەی

یونگی : هاتوم دەرمانەکانی دایکم بکڕم و ئەگەڕێمەوە

کیۆهیۆن : ئەمشەو بێ بۆ ماڵەکەی من بمێنەوە

یونگی : بۆجارێکی تر ئێستا پێم ناکرێ

کیۆهیۆن : ژمارەکەتم بدەرێ لەم ڕۆژانە دێم بۆ دایگۆ با یەکتر ببینین

یونگی : بەدڵنیایەوە فەرموو (٠٠٠٠٠٠٠)

کیۆهیۆن تێبینی سەیرکردنەکان و توڕەیی یونگی کردبوو بۆ نێرگز و وە ڕەفتارەکانی نێرگزی بەلاوەسەیر بوو بەڵام هیچی نەوت ....
هەوڵی دا نێرگز بباتەوە بەڵام ئەو ڕازی نەبوو بۆیە خواحافیزی کرد لێیان و بەنیگەرانیەوە ڕۆشت ...
نێرگز بەبێ وتنی هیچ وشەیەک ڕۆشت ، جەند هەنگاوێکی نا و باران بەنمە ئەباری ، یونگی خێرا لە دوکانێکی نزیک چەترێکی کڕی ڕۆشت و چەترەکەی لەسەر نێرگز کردەوە و تاوەکو لەتەڕبون بیپارێزێ ، نێرگز سەری سوڕما و ئاوڕی دایەوە یونگی لەبەرامبەر خۆی بینی کە سەیری چاوەکانی کرد فرمێسک لەچاوەکانی هاتەخوارەوە ، یونگی لەناخی خۆیەوە دوعای ئەکرد پرسیاری ئەوەی لێ نەکات ئەو ڕۆژە بۆچی نەهات ، نێرگزیش لەناخی خۆیەوە دوعای ئەکرد پرسیاری لێ نەکا بۆچی دەگری ، نێرگز خێرا لەژێر چەترەکە لاچوو و دەستی کەرد بە ڕۆشت بارانەکەش زیادی ئەکرد زوو تەکسیەکی گرت و ڕۆشت ، یونگیش بەس سەیری ئەکرد ....

***نێرگز گەشتە داخلی و چوە ژوورەکەی خۆی

لۆرا : نێرگز ئەوە چیتە ؟ بۆ وا ڕەنگەت نەماوە ؟ دێوەت بینیوە ها

نێرگز : یونگیم بینی
( بەچاوە گەورە و فرمێسکەکانی سەیری لۆرای کرد و وای وت )

لۆرا : چۆن ؟ لەکوێ؟ قسەتان کرد ؟

نێرگز : (هەمووشتێکی باس کرد ) نەخێر قسەمان نەکرد

لۆرا : سەیر ئەو سوتفەیە هاوڕێی هیۆن دەرچوو

نێرگز : هەست بە قاچەکانم ناکەم نازانم چۆن گەشتمە ماڵەوە سەی دەستەکانم ها چۆن دەلەرزن لۆرا وەرە دەست بخە سەر دڵم چۆن خێرا لێ ئەدا چاوەکانم فرمێسکی ناوەستێ بۆچی بەسەختی هەناسە ئەدەم

كوڕی قاوەخانەكەWhere stories live. Discover now