Part 28< تایھیۆنگ گەڕایەوە >

363 60 0
                                    


   

ئـەو شەوە ھەمووان ئـاھەنگیان ئـەگێڕا وە شەوێكی سەخت بوو بۆ ماھیدەوران  

دوای مانگێك

سۆیا ئـێستا كەمێك سكی بەرز بوەتەوە لە ژوورەكەی خەریكی پشودانە نیگار دەرگاكەی كردەوە و ھاتەژووەوە

نیگار: سۆیا خاتوون وەرە بزانە كارم پێتە

سۆیا: كاری چی مەگەر من دووگیان نیم قەدەغە نییە

نیگار: دە وەرە زەرەر ناكەی

سۆیا : من دێم ئـێوە وتتان زەرەر ناكەی

سۆیا و نیگار چوونە خوارەوە بینیان كە قوماش فرۆشەكە ھاتووە چەندان قوماشی ناوازەی ھێناوە

نیگار: بگرە ھەڵیان بژێرە و تا بینێرین زوو بۆتانی بدورین

كچێك: ئـۆوو ماشەڵا سۆیا خاتوون سكتان بەرز بوەتەوە

سۆیا تەنھا زەردەخەنەیەكی پێ بەخشی

ڤالی: ئـیتر ھەرچی بكەیتە بەرت جوان نابیت

سۆیا سەیرێكی نیگار'ی كرد و چاوێكی بە قوماشەكاندا خشاند و وتی

سۆیا: نامھەوێ حەزم پێیان نییە * وای وت و بینی ماھیدەوران بە ناو حەرەم سەرا تێپەڕ ئـەبن * نیگار سندوقەكەم پڕە لەو قوماشە  گران بەھایانەی سوڵتانم بە دیاری پێیداوم ئـەمانە * وتی كە تۆپێك قوماشی ھەڵگرت و وتی * شیاوی سوڵتانەكە  نییە * وتی كە لەسەر عەرزەكە قوماشەكەی بڵاو كردەوە گایز ئـەھا وەك فەڕشی سوور لەو كاتە ماھیدەوران ھات

ماھیدەوران: نیگار كاڵفا  ئـەو ناشیرین و پیسانەی شیاوی سوڵتانەكەم نین لەسەر ڕێگەم لایان دەن * وتی و نیگار قۆڵی سۆیا'ی گرت تا كێشە نەنێتەوە  سۆیا قۆڵی دەرھێنا لە دەستی و  چووە بەەر دەم ماھیدەوران و وتی *ـــ

سۆیا: ناشیرین و پیسەكان لە حەرەم سەرا دەڕۆن

ماھیدەران: ئـەزانی كۆشكی كۆن پڕیەتی لە ژنی حەرەم سەرای وەك و تۆ تۆ زۆر لەگەڵ ئـەوان ێەگونجێی

سۆیا: ژنێك كە شازادەی دەبێ چۆن دەڕوا

ماھیدەوران: چۆن دەزانی شازادەیە ؟

سۆیا: دەزانم من كوڕم دەبێ دیسانەوەش كوڕم دەبێ دیسانەوەش كوڕم دەبێ ھەر كوڕم دەبێ

ماھیدەوران میزاجی گیرا و وتی 

ماھیدەوران : ئـێشەڵا لە نێو نوێنی منداڵ بوندا دەمری

𝑀𝑦 𝑠𝑢𝑙𝑡𝑎𝑛♕𝑘.𝑡ℎ ♕ᴄᴏᴍᴘʟᴇᴛ✔︎Where stories live. Discover now