*یونگی لەگەڵ خۆیدا قسە دەكا : بەڵام من شتێكی وام نەوت بۆچی ئەو دڵتەنگ بوو ، تۆ بڵێی بەقسەی من گریا؟ نا نا دڵنیام گریا بەھۆی ئەوەی دۆڕاندی .. ئایش بەنەفرەت بیت شەیتان بەمن چی بۆ بیری لێ ئەكەمەوە چیە یونگی شێت بویت واز بێنە

+ یونگی لە ڕێگا بوو بە پیاسەكردن و بیركردنەوە دەگەڕایەوە بۆ ماڵەوە تێبینی شتێكی كرد

+ نێرگز لە پاركێكی بچوكی نزیك جادە بوو لەسەر جۆلانەیەك دانشتبوو بە خەمباری ھەستی كرد یەكێك پاڵ بە جۆلانەكەوە ئەنێت ، ڕاجەڵەكی و ئاوڕی دایەوە

یونگی : تۆم بینی كە جەند دڵخۆش دەبویت ئەوكاتەی یاریە دڵخوازەكانت تاقی ئەكردەوە

نێرگز : بۆستە ، تۆچی ئەكەی ؟

یونگی : ھەر بەجدی ئەمە یەكەم شكستە لە ژیانتە؟

نێرگز : نامەوێ قسەبكەم لەگەڵ تۆ واز بھێنە

یونگی : بۆچی بەو ڕادەیە گەمژەی ؟ ھا

نێرگز : (یاریەكەی وەستاند و بە توڕەیەوە وتی)
تۆ بۆت نیە بەو شێوازە قسەم لەگەڵ بكەیت تێ گەیشتی .. خۆت بەچی دەزانی ، یاریەكت بردۆتەوە خۆت لێ بوەتە مایكڵ جۆردن ^( باشترین یاریزانی سەلەی جیھانە)

یونگی : ئەی تۆ بویتایەتە مایكڵ و بتبردایەتەوە نەك وەك گەمژەیەك لێرە بگریت ، تەنھا لەبەر ئەوەی لەیەك یاری دا دۆڕاوی

نێرگز : بۆچی بەو ڕادەیە كەسێكی قسە ڕەق و خراپی

یونگی : ^( زۆر دڵتەنگ بوو بەو قسەیە ) من تەنھا ویستم دڵت بدەمەوە

نێرگز : ئاخر ئەوە چی جۆرە دڵدانەوەیەكە ؟ تۆ سەرزەنشت و قسەی ناخۆشم پێ ئەكەیت
مرۆڤ لەكاتی دڵتەنگیدا پێویستی بە گوێ لێ گرتنە و قسەی خۆشەویستیە نەك سەرزەنشتكردن
چیە تا ئێستا ھیچ كەس فێری نەكردوی ؟

یونگی : نەخێر ھیچ كەس فێری نەكردوم جونكە ھەرگیز ھەستەكانم نیشان كەس نەداوە

نێرگز : واتا تۆ لەگەڵ ھیچ كەسێك دەردە دڵ و قسەی ناخت ناكەی ؟؟

یونگی : نەخێر نایكەم

نێرگز : بەڵام بۆ ؟ یانی ھەموو شتێك لەناخی خۆتدا دەھێڵیتەوە؟؟؟

یونگی : نامەوێ سەبارەت بەو شتانە قسەبكەم

یونگی : خاتون ژیان پڕە لە سەختی و دڕك و دۆڕان ، تۆ ئەگەر یاریەك بەو جۆرە تێكت بشكێنێ چۆن دەتوانی بجەنگی و ڕووبەڕوی نەھامەتیەكانی ژیان ببیتەوە ، ژیان مرۆڤە لاوازەكان قبوڵ ناكات تێ گەشتی ؟ قبوڵی ناكات

نێرگز : بەڵام من زۆر باش یاریم كرد و ھەوڵم دا نەئەبوو شكست بێنم

یونگی : بەڵام پێت چۆنە بەشێوەیەكی تر بیربكەیتەوە لە بابەتەكە

نێرگز : چۆن ؟ مەبەستت چیە؟؟

یونگی : كاتێ كە ھەوڵ ئەدەی بۆ كارێك تەنھا سەیری دەرئەنجامەكەی نەكەی بەڵكو چێژ لەو ساتانەش ببینی كە ھەوڵی بۆ ئەدەیت و ئەجەنگی ، مرۆڤ ئەگەر شتێكی ھەبێ بۆ ئەوەی لە پێناویدا بجەنگێ كەواتە بەشێك لەودا زیندووە ...

كوڕی قاوەخانەكەWhere stories live. Discover now