سۆزانــی بـچوڪـ ①

Comenzar desde el principio
                                    

ئۆتۆمبێلەڪە لەبەردەم یانەیەکی شەوانەدا وەستا ڪاتێک ویستی دابەزێت وەستێنرا لەلایەن قسەکانی شۆفێرەکەوە

"شەوێڪ بەچەند ئەبێت ؟"
شۆفێرەکە کاتێک خەریک بوو بە شێوازێکی ناشرین سەیری ئەکرد و لێوی ئەگەست وتی

"هـهـ نرخەڪەی زۆر لەوە زیاترە ڪە تۆ بتوانیت بیدەیت ئەوە تەنها بۆ دەوڵەمەندەڪانە "
قسەکانی کرد کاتێک ئاماژەی بۆ جەستەی ئەدا .. بە مانای ئەوەی تەنها کاتێک پارەیەکی زۆرت هەبێ ئەتوانی بەدەستی بهێنی
پاشان لە ئۆتۆمبێلەکە هاتە دەرەوە و بەرەو ناوەوەی یانەکە هەنگاوی نا ..لەم کاتانەی ڕۆژدا ئێرە داخراوە بەڵام بۆ کەسێکی وەک ئەم هەمیشە کراوەیە ... لیل ئافرەتێڪی شۆخ و شەنگ جوانیەڪی سروشتی و کەم وێنە ئەو هەر لە منداڵیەوە وەها جوان بوو بە جۆرێک کە هەموو کەسێک کاتێک ئەیبینی لەجوانی شۆک ئەبوو بەڵام سەرەرای جوانی ڕووخساری ئەو ڪەسێڪی بێ شکۆ چونکە ئەو سۆزانیە
سۆزانیەڪی ئاسایی نا تەنها بۆ ..دەوڵەمەندەڪان
ئەو تەمەنێکی بچوکی هەبوو کاتێک هاتە نێو ئەمکارەوە تەنها هەژدە ساڵ بوو کچێکی گەنج بوو بەڵام نەداری خێزانەکەی هەژاری و دەردی ژیان ..لە هەمانکاتدا ئەو خەونە گەورانەی کە هەیبوو ..وا بیری ئەکردەوە بە بوونی پارە یەتەدی ،ئێستاش وەها بیر ئەکاتەوە بووە هۆی ئەوەی پەنابباتە بار فرۆشتنی ..جەستەیی!


دەرگایی ژوورەڪەی کردەوە بینی خەریڪی هەندێکی شتی سەر مێزەکەیەتی بەڵام هەر کە هەستی بە هاتنە ژوورەوەی لیل کرد بەخێرای وازی لێ هانان


"بەخێربێیت"
وتی کاتێک زۆر بە برسیانە سەیری ئەکرد


"ئمم بچۆ ناوبابەتە..چ کارێکت بۆ دۆزیومەتەوە ؟
چەنێک پارەی تێدا ئەبێ ؟"
لیل وتی.. پاش ئەوەی لەسەر کورسیەکەی نزیک مێزەکە دانیشت، و بە شێوازێکی بێشەرمانە قاچەکانی بڵاوکردەوە



"بۆ پارە شتانێڪی خەیاڵی تێدایە کە ژمارەکەی ناوترێ بەڵام هەندێک قورسە"
وتی کاتێک چاوەکانی لە سەر ڕان و قاچەکانی لیل جێگر کردبوو

"هـ ..هیۆنجین هیچ شتێک تا ئێستا بۆ لیل ئەستەم نەبووە مەگەر من ناناسی ؟"
هیۆنجین قاقایی لێدا پاش ئەوەی لیل ئەو ناوەی بەکارهێنا کە موشتەریە.. زۆر دەوڵەمەند و تایبەتەکانی پێی بانگی ئەکەن وەک ئەوەی بیهەوێ بیسەمێنێت .. کە لەتوانایدا زۆر شتی زیاتر و گەورەتر بڪات ..



"زۆر باشە ڪەواتە ڪاری تۆ چونە نێو پێخەفی جیۆن جونڪووڪە ڪوڕی وەزیر وابزانم ئەیناسی "
هیۆنجین وتی کاتێک وێنەیەکی جونکووکی بەرەو لیل هەڵدا




"ئەمە ڪارە گرانەکە بوو ؟ تۆ ئازانیت ئەمە ئاسانترین شت ئەبێت کە بتوانم بیکەم؟ "
لیل بە خەندەیەڪی گاڵتە جارانەوە وتی
بە مافی خۆی چۆن وابیر ئەکاتەوە ئەم کارە قورس بێت .. جونکوک کوڕێکە کە ئەوەی گرنگی پێبدات ڕابوواردن و ئافرەتە چونە ناو باوەشی ئەو زۆر لەوە ئاسانترە کە .. بیری لێئەکاتەوە بەڵام هەرزوو خەندەکەی ون بوو کاتێک.. گوێبیستی قسەکانی هیۆنجین بوو کە وتی




سۆزَانــِی بــٓچوڪْ ʲᵏDonde viven las historias. Descúbrelo ahora