سۆزانــی بـچوڪـ ①

4.6K 457 231
                                    

چێژی لێ ببیننن💞🥺

~~~~~~~~~~~~~~~

بە پێڪەنینەوە لە ژووری پیاوێڪی دەوڵەمەند هاتەدەرەوە لەڪاتێکدا خەریکی چاککردنی ئێخەی قەمیسەکەی بوو وە سوراوە تێک چوەکەی چاک ئەکردەوە
بەشێوازێک بە ڕێگادا ئەڕۆشت کە هەموو جەستەی ئەجوڵایەوە کاتێک دەنگی پێڵاوە بەرزەکانی هەموو ڕاڕوەکەی گرتبوو
کراسە سپیکەی کە سێ قۆپچەی سەرەتای کرا بوویەوە
وایکردبوو بەشێکی زۆری سنگ و ملی دیاربێت
وە تەنورەکی سور وەک ڕەنگی لێوی کە زۆربەی لەش بەدیار خستبوو
بنێشتێکیش لەدەمیدا بوو لە هۆتێلەکە چویە دەرەوە
ڕێک وەک سۆزانییەڪ وابوو لەڕاستیشدا ئەو خۆی سۆزانیە!

تاڪسیەڪی ڕاگرت و دوایی ئەوەی ناونیشانی تەواوی بە شۆفێرەڪەیدا مۆبایلەڪەی دەرهێنا بینی چەند تێلێڪی لەلایەن هاوڕێڪەیەوە باشترە بڵێین لەلایەن موشتەریەڪی کۆنیەوە بۆهاتووە

بینی دووبارە تێلڪ ئەڪاتەوە وەستا چەند چرڪەیەڪ لە ڪاتێڪدا مۆبایلەڪە هێشتا بە دەستیەوەیەتی !

پاش ئەوەی چەند زەنگێڪ لێیدا ئینجا وەڵامی دایەوە

"ئەلوو"
بەدەنگێڪی ناسڪی پڕ مەکر وتی بەخۆرێڪ شۆفێری تاڪسیەڪە بەخێرایی لە ئاوێنەی ئۆتۆمبێلەڪەیەوە سەیری کرد و لێوی خۆی گەزی
هەرچەند لەسەرەتاشەوە ئاگاداری هیچ نییە بەهۆی ئەو ئافرەتە قەشەنگەی هاتۆتە نێو ئۆتۆمبێلەڪەی !

ڪاتێڪ سەرنجەڪانی شۆفێرەڪەی بینی زەردەخەنەیەڪی بەفیزی ڪرد وەڪ هەمیشە پیاوەڪان بە ئاسانی تێئەڪەون

"لەچ نەفرەتیەڪ بوویت ئەزانی چەنێڪ تێلم بۆ
ڪردوویت ؟"

ئەو ڪەسە ڪە تێلی بۆ کرد بوو بە هاوارەوە وتی

دووبارە پێڪەنیەوە چونڪە باش ئەزانێت تا ڪارێڪی پێی نەبێت تێلی بۆ ناڪات

"چی بووە دووبارە لەلای دانەیەڪی چەور بووم
چیت ئەوێت ئایا پێویستت پێمە ؟ "

زۆر بە بێشەرمانە و بە زەردەخەنەیەڪی پڕ مەکرەوە وتی

"هەهەهە دووبارە دەوڵەمەندێڪ
ڪارێڪی گرنگم بۆ دۆزیویتەوە پێویستم پێت نیە بۆ ئەوە بەڵام گەر بیشیڪەیت خراپ نییە "

دوای گوێ لێبوونی قسەڪانی خەندەیەڪی گاڵتەجاڕانەی کرد

"کەمێڪی دیکە لەشوێنەڪەت ئەبم "
بە خەساردی وتی و بێ ئەوەی چاوەڕوانی وەڵامی بێت تەلەفۆنەکەی داخستەوە .. بینی وا شۆفێری تاکسیەکە زۆر بە سەرنجەوە سەیری ئەکات ،
باش ئەیان ناسێت سەیرکردنی لەم جۆرەی پیاوان تەنها کاتێکە ،.کە ئەیانەوێت شتێک بڵێن یانیش شتێک بەدەست بهێنن

دوای ئەوەی ناونیشانەڪەی گۆڕی و شۆفێرەکەی لە خەیاڵە بەدکارەکانی هێنایە دەرەوە چاوەڪانی ڕێگایان گرت بۆ سەیریکردنی دەرەوە ..جیا لەوەی لەناخیدایە خەندەیەک لەسەر ڕوخساری بوو
لێرە ...مرۆڤەکان وەهان ناخیان شتێک ئەڵێ و ڕوخساریان شتێکی دی تۆ گەر بتەوێت بەردەوام بیت لەژیان ، ئەبێ باش بزانیت کە ڕۆڵ بگڕیت ..!

سۆزَانــِی بــٓچوڪْ ʲᵏWhere stories live. Discover now