یاریدەدەری فەرماندە : گەورەم كەسێك بەڵگەی بێ تاوانی ئەم گەنجەی لایە
فەرماندە : بیھێنە خێرا*ئەو بەسەر سوڕمان و خۆشحاڵیەوە ئاوڕی دایەوە
فەرماندە : فەرموو دابنیشە خاتوون
نێرگز : گەورەم من بە چاوی خۆم بینیم ئەو كچە دزی لەم كوڕە كرد وە كوڕەكە دەستدرێژی نەكردەسەری بەس ویستی موڵكەكەی خۆی بگەڕێنێتەوە ، ئەوەش بەڵگە بۆ قسەكانم*فەرماندەكە فیدیۆكەی بینی و ڕاستی قسەكانی ئەوی بۆ دەركەوت
فەرماندە : زۆر سوپاس خاتوون بەڵگەكەت توانی كەسێكی بێ تاوان ڕزگار بكات نمونەت زیان بێت ، تۆش كوڕی گەنج بڕۆ ئازادی
نێرگز : سوپاس سەركەوتوبن
یونگی : زۆر سوپاس گەورەم
* فەرماندە خێرا ئەو ئافرەتە درۆزنەم بۆ بدۆزنەوە ( بەتوڕەیەوە)*چونە دەرەوە
یونگی : خاتون سوپاس
نێرگز : بۆچی ھێندە لوت بەرزە ( لەدڵی خۆیدا)نێرگز : نەمدەویست ڕزگارت بكەم بەڵام دادپەروەی لە تورەی گەورەترە
*یونگی تێ گەشت كەمێك ھەستی بەشەرمەزاری كرد
یونگی : باشە عەفوو خاتون بۆ ئەم چاكەیشت ڕۆژێك دێت ئەیدەمەوە ، چونكە ڕقم لە قەرزە
نێرگز : من چاكە ناكەم بەرامبەر ھیچ كەسێك تاوەكو چاكە وەربگرمەوە من ئەم كارەم لەبەر خودا كرد*یونگی قسەكەی باوكی بیرھاتەوە كەھەمیشە ئەی وت كوڕم چاكە بكە خوا چاكە دەھێنێتە ڕێگات
یونگی : جارێكی تر سوپاس
( بە دڵێكی نەرم و سوپاسگوزارەوە )وتی
نێرگز : شایەنی نیەڕۆشتن
نێرگز : لۆرا لەكوێی؟
لۆرا : لەڕێگام ئێستا دەگەمە لات*چاوی بە گروپێكی موزیكی كەوت
نێرگز : واو جەند ئارام بەخشە
لۆرا : بەڵێ وایە
نێرگز : ئۆ منت ترسان كەی گەشتیت؟
لۆرا : ئێستا ھھھھە
نێرگز : بابڕۆین نانێك بخۆین زۆرم برسیە
لۆرا : ھێندە بخۆ تا ئەبیتە فیل ھێندە قەڵەو ئەبیت
نێرگز : خواردن تاكە شتە كە چێژبەخشە و دڵم ئاسودە ئەكات
لۆرا : باشە بابڕۆین خاتونی زۆرخۆر
نێرگز : بیری پیتزا ئەكەم ، زۆرم حەز لێیەتی
لۆرا : من حەزم لەگۆشتە
نێرگز : داوای ھەموو خواردنە دڵخوازەكانی خۆمان ئەكەین
لۆرا : زۆرباشە ( بەپەرۆشیەوە )*لە جێشتخانەیەك خواردنەكەیان ئەخۆن و بە پیاسە ئەگەڕێنەوە
نێرگز : زۆر ھیلاك بوم ناتوانم لەوە زیاتر بڕۆم
لۆرا : تەمەڵ مەبە با زوو بڕۆین تا دڕەنگی نەكردە
نێرگز : بەڵام من ناتوانم
* تێبینی شتێكی كردنێرگز : لۆرا تۆ بڕۆ من لەدوای تۆ دێم
لۆرا : نەخێر بە تەنھا جێت ناھێڵم
نێرگز : متمانەم پێ بكە زوو دێمەوە
لۆرا : ئاخر چۆن دەكرێ خۆت بەتەنھا بیت
نێرگز : تكایە بڕۆ
لۆرا : باشە ئەڕۆم نازانم بۆ ھێندە كەلە ڕەقی چیت بوێ ھەر ئەوە ئەكەی
نێرگز : گلەیت زۆرە تۆش ( بەخەندەیەكەوە)
![](https://img.wattpad.com/cover/299362402-288-k775900.jpg)
YOU ARE READING
كوڕی قاوەخانەكە
Short Storyھەندێ ئاوات و ئارەزوو تەمەنێكیش تەرخان بكەی ناتوانیت پێی بگەیت ....😔🥀 تەواو بوە
2_ 정당성 (دادپەروەری)
Start from the beginning