DR.JAGYIA❧-9-❧

Start from the beginning
                                    

دوای گەرماوێکم کرد لەسەر مێزەکەم دانیشتم کتێبەکانم کردەوە

لە ناوەڕاستی شیکارکردنی ئەرکی ماڵەوە بووم تەلەفۆنەکەم لەناکاو زەنگی لێدا
سەیری ناسنامەی تەلەفۆنەکەم کرد و بینیم کە نوسراوە
"نەناسراو"

بەچاوێکی سەیرەوە وەڵامیم دایەوە پێش ئەوەی بیخەمە بەر
سەرگوێم

"سڵاو؟" لە پەیوەندیەکە وام وت
دەنگێک ھات
وتی "دەربارەی تۆ ئەزانم"

لەناکاو بەرز بوومەوە، وای لێکردم سەرلێشێواو ببم

ترس دەستی کرد بە بەرز بوونەوە لێم
ترس بە تەوەوەتی دەستی بەسەردا گرتم

بەخێرایی چوومە دەرەوەی
ژوورەکەم و چووم بۆ ژووری دانیشتن بەڵام نەخێر
یەکێک لەوێ بوو

من پێویستم بە کەسێکە، خێرا بەڵام کێ؟
دڵم بە دەنگی بەرز لێیدەدا و هەستم دەکرد
ئارەقەی سارد لەسەر ناوچاوانم درووست دەبێت

چاوەکانم ئاڕاستەیان گۆڕی بۆ ژووری جیمین

بە هێواشی لێی نزیک بوومەوە و لە دەرگام دا

بە هێواشی گوێم لە هەنگاوی لاواز بوو کە نزیکم دەبێتەوە.
دەرگاکە کرایەوە لە لایەن جیمین

"چیت دەوێت؟" بە ڕێکوپێکی پرسیاری کرد

"من دەتوانم..م...

ئەمشەو لەگەڵت بخەون؟"

چاوەکانی کەمێک فراوان بوون، منیش وەک ئەو  شۆک بووم و
لە ڕووی دەروونییەوە زلـەم لە خۆم دا بۆ ئەوەی ئەوەی چۆن ئەوەم وت

"ئمـ..باشە" ئەو وەڵامی دایەوە کاتێک کە دەرگاکەی کردەوە

ترسەکانم وایان کرد بچمە ژوورەوە

چوومە ژوورەوە و بۆنی ئاشنا هێشتا بەر لوتم کەوت.

بە هێواشی چووە لای شێدارکەرەکە و هەڵیکرد

(شێدارکەر ئەو ئامێرەیە کە بۆن یاخود ئاوی تێ ئەکەیت و ھەڵی ئەکەیت ئەبێتم بە ھەڵم و با ماڵەکەدا بڵاوی ئەکاتەوە)

وای لێ کردم سەیری بکەم

بە زەردەخەنەیەکم بۆ ئەو کرد "مەیکوژێنەوە، حەزم لێیە"

"زۆربەی کات ھیونگەکانم کە دێنە ژوورەکەم
حەز بە بۆنەکانی نەعنا ناکەن، بۆیە من دەیکوژێنمەوە "
ڕوونی کردەوە کاتێک دووبارە هەڵیکردەوە

"من لەسەر زەویەکە دەخەوم" من وتم

"نەخێر، لەسەر جێگاکە دەخەویت، من لەسەر زەویەکە دەخەوم "
ئەو وتی وای لێکردم سەرم ڕابوەشێنم

" نەخێر، نەخێر، من لەسەر زەویەکە دەخەوم" من دەمەقاڵێم کرد

"کەواتە پێت چۆنە ھاردووکمان لەسەر بێدەکە بخەوێن، دڵنیابە ھیچ ڕوونادات لە نێوانمان" جیمین وتی

بەڵێ مینھیۆ  دڵنیابە ھیچ ڕوونادات

"باشە با بەیەکەوە بخەوین"

❥❧...⅏⅏⅏⅏I hope enjoying it ⅏⅏⅏⅏❥❧...

35 ڤۆت
100 کۆمێنت

ᴍʏ ᴅᴇᴀʀ ᴅᴏᴄᴛᴏʀ.ᴊᴍ.ғɪɴɪsʜᴇᴅWhere stories live. Discover now