𝚃𝚠𝚎𝚗𝚝𝚢

ابدأ من البداية
                                    

بۆچی ئاوای بەسەر ھاتووە؟

ڤیکتۆریا : جیمین ، ڕۆحە بزرەکەم لەکوێ بووی؟
دەزانی چەند پەرێشانت بووم؟
گیانم ئەدا بۆ دیدارێکت

ھیچی نەدەوت نە قسەیەك نە جوڵەیەك
چاوەکانی گرژکرد و دەستەکانی لێم دوور خستەوە ھەستایە سەر پێ لێم دوور کەوتەوە

ڤیکتۆریا : جیمین بۆکوێ دەڕۆی؟
جیمین !

نەمدەتوانی ھەستم
قاچەکانم وەك بڵێی لەدەست داوە ناتوانم بیجوڵێنم

ئەو ڕووی وەرگێڕا سەرنجی دام بە تیژی وەك ئەوەی کەسێکم کوشتبێ

جیمین : تۆ خیانەت کاری
لە نەبوونی من ھاوسەرگیریت کرد
دەستت خستە بێو دەستی پیاوێکی تر

ڤیکتۆریا : نـا ، من کاری وام نەکردووە
ئەوان بەزۆر پێیان کردم سوێند دەخۆم

ئەو ھەر سەری بە نەخێر دەجوڵاند و دوور دەکەوتەوە
ترس ھەموو لەشمی گرتبوو
لە ھەمووی زیاتر لەوە قەڵس بووم قاچەکانم نەدەجوڵا تا ھەستم ڕایکێشمە نێو باوەشم تووند بە قۆڵەکانم بیگرم تا نەھێڵم بڕوا ، دەڵێی بە دوو کەس گرتوویانە

جیمین : تۆ خیانەتکاری
تۆ خیانەتکاری
تۆ خیانەتکاری

نەخێر نەخێر من ئاوا نیم
خوایە ئەو دەڕوات ، ئەو ڕۆشت لەپێش چاوم دیار نەما




.





.






- ڤیکتۆریا
ڤیکتۆریا
ھەستە ڤیکتۆریا

لەناکاو لە خەوەکەی ڕاچڵەکی بە ترسەوە لە چواردەووری خۆی دەڕوانی تا چاوی کەوتە سەر دایکی کە لەبەرامبەری وەستاوە

- دایکە تۆ چیدەکەی لێرە؟
کوا جیمین؟
ئەو ئێستا لێرە بوو

- شــش کچم وسبـە
خوانەخواستە باوکت بێتە ئێرە ناوی ئەو کوڕە ببیستێ جەنگ ھەڵدەستێ

ڤیکتۆریا بێ ئەوەی گوێ بداتە قسەکانی دایکی ھەستا وەك شێتێك بەناو ژوورەکەی دەگەڕا ھاوشێوەی کەسێ کە گەوھەرێکی بەنرخی لێ بزر بووبێ

پەنجەرەکانی دەکردەوە بە ژوورەکەیدا دەیڕوانی لەم سووچ بۆ ئەو سووچ دەڕۆشت و چاوی دەگێڕا بەڵام ھیچی نەدۆزیەوە

دایکی فرمێسك لە چاوەکانی کەوتە خوارەوە بەرەو لای ڕۆشت تووند باوەشی پێدا کرد تا نەجوڵێ بەزەیی بە حاڵی کچەکەیدا دەھاتەوە کە ماوەی دوو مانگە کەوتۆتە ناو بێدەنگیەکی قوڵەوە

لقد وصلت إلى نهاية الفصول المنشورة.

⏰ آخر تحديث: Mar 25, 2022 ⏰

أضِف هذه القصة لمكتبتك كي يصلك إشعار عن فصولها الجديدة!

کـچی فـەڕەنسـی ♥︎حيث تعيش القصص. اكتشف الآن