𝗧𝗲𝗻

151 26 3
                                    

سێ ڕۆژ دوای پرسەکەم، ئەو لە کۆتاییدا بە ڕاستییەکەی زانی

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.





سێ ڕۆژ دوای پرسەکەم، ئەو لە کۆتاییدا بە ڕاستییەکەی زانی.



دایکم بەرگێکی دایە دەستی.



نامەیەکی تێدا بوو.



کە لە لایەن منەوە نووسرابوو.



ئەو بەرگەکەی کردەوە و بە ھێواشی دەستی کرد بە خوێندنەوەی نامەکە.





بۆ یۆنھۆ

سڵاو، یۆنھۆ.
کاتێک کە تۆ ئەم نامەیە دەخوێنیتەوە من ڕەنگە ئەم ژیانەم بەجێ ھێشتبێت. دڵنییام کە تۆ ئێستا لە من توڕەیت.
بۆچی من ڕاستییەکەم پێ نەوتیت؟ دەبێیت تۆ بەدوای وەڵامەکەیدا بگەڕێیت، ئەی وانییە؟ کیێشە نییە. ئێستا پێتی دەڵێم.

من شێر پەنجەم ھەیە، قۆناغی چوارەم.

پێ دەچێت کە تۆ ئێستا شۆکبیت، وایە؟ لەبەر ئەوەی، ئەم ھەموو کاتە ھێچ نیشانەیەکم پیشان نەدەدا کە نەخۆشی شێر پەنجەم ھەبێت.

ھەوڵم دا کە بە بەھێزی بمێنمەوە لەبەر تۆ، بەڵام ناتوانم. نەخۆشییەکەم لە زیادبووندا بوو وە کاتێکی زۆرم نەمابوو.

لەوکاتەدا، پێویست بوو گەمژانەترین بڕیار بدەم لە ھەموو جیھاندا.

ئەویش جیابوونەوە بوو لە تۆ.

نەم دەویست کە تۆ ببینم بە ھۆی منەوە ئازار بچێژیت.
تۆ شایەنی کەسێکی باشتریت یۆنھۆ, بە پێچەوانەی منەوە.

خۆشەویستە تازەکەتم بینی. ئەو زۆر جوانە. دڵنیابە لەوەی کە ئەو دەتوانێت بە باشی ئاگای لێت بێت.

ئەمە ھەموو شێتێکە کە پێویستە بیڵێم. نیگەران مەبە.
من بۆ ھەمیشە ھەموو ئەو یادەوەرییانەی کە ھەمانە پێکەوە لەبیرم دەبێت. وە ھیوادارم تۆش ھەمان شت بکەیت. من ھەموو کات لەسەرەوە تەماشات دەکەم.

تەنھا لەبیرت بێت، یۆنھۆ.

بەختەوەر بە، ھەر وەک ئەو کاتانەی کە لەگەڵ مندا بەسەرت دەبرد بە دڵخۆشییەوە. ھەرگیز خۆت خەمبار مەکە بەھۆی منەوە.

خۆشم دەوێیت.

ـ دڵسۆزانە، ییێریم.





یۆنھۆ کەوتە سەر ئەژنۆکانی دوای ئەوەی کە تەواو بوو لە خوێندنەوەی نامەکە. چاوەکانی پڕ بوون لە ئاو و فرمێسکەکانی بە ھێمنی کەوتنە خوارەوە.



" چۆن دەتوانیت... "



" تۆ دەتتوانی تەنھا ڕاستییەکانم پێ بڵێت... پێویستی نەدەکرد بەتەنھا ئازار بچێژیت... "



" تەنانەت ئەگەر کاتێکی کەمیشت مابێت، دەتتوانی کۆتا ساتەکانت لەگەڵ من بەسەر بەریت... "



" ھەرگیز یادەوەرییە خۆشەکانمان پێکەوە لەبیر مەکە، ییێریم... "







" خۆشم دەوێیت... "










کـــۆتـــایـــی










تکایە لەبیرتان نەچێت ڤۆت بدەن و ڕای خۆتان لەسەر چیرۆکەکە بنووسن 🤍!

- 𝙇𝙄𝙇𝙔 ⏳. . .

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
𝘗𝘢𝘪𝘯┊𝘬𝘶𝘳𝘥𝘪𝘴𝘩Where stories live. Discover now