❥𝙵𝚘𝚞𝚛𝚝𝚎𝚎𝚗

Start from the beginning
                                    

" ئـەرکـی خـۆمم جـێبـەجـێ کـردووە ، شـتێکـی گـرنـگ نیـە "

- زۆر بـاشـە

ئـەوەی وت و ڕۆشـت بـە زەردەخـەنە نـامۆکەیـەوە

چـی لـەژێر سـەری دەگـوزەرێـت ئـاخـۆ !

بـەھەرحـاڵ نـامـەوێت بـیر لـەھیچ بـکەمـەوە لـە ئێستـایـا

ڕێـم گـرتـە بـەر بـۆ مـاڵـەوە تـا کـات بـەفـیڕۆ نـەدەم

Jungkook's POV

بـە بینـینـی ئـەو گـەنجـە قـژ زەردە بـیرەوەریـەکانی ئـەو شـەوەم ھـاتـەوە یـاد کـاتـێ ڤـیکـتۆریـا چـاك بـۆیـەوە لـە نەخۆشیـەکـەی دیـدارێکـی نـھێنیـان ئـەنـجامـدا لـە نیـوەی شـەوا

ئـەو جـۆرەی بـاوەشیـان لـەیـەن دابـوو ، جـوڵـە و بـەرکـەوتنیـان ، سـەرنجـی چـاوەکانیـان ... ئـەوەم بـۆ ئـاشکـرا ئـەکەن ئـەو دوانـە شتـێك ھـەیە لـە نـێوانیـان

شـتێکـی سـادە نـا !
بـەڵکـو گـرنـگ و بـێ کـۆتـا

ڕەنگـە خـۆشـەویستـی بـێت

بـەڵـام ئـەی چـی دەربـارەی ئـەوەی بـاوکـم پێـی وتـم دەربـارەی ھـاوسـەرگـیری کـردن لـەگەڵ ڤـیکـتۆریـا ؟
ڕاستـە مـن زۆرم لـێ نـاکرێ بـۆ ئـەو کـارە
تـەنـھا نـامـەوێت قسـەی بـاوکم بـشکێنـم ، دەزانـم ئـەو بـاشترینـی بـۆمن ئـەوێت

بـەناو ھـۆڵـەکەی مـاڵی بـەڕێـز مـارتن ڕۆشتـم بـەرەو چـێشتخـانـە ، بـەردەسـت و خـزمـەتکـارەکـان سـەرقاڵـی ئـامـادەكردنـی خـوانـی ئـێوارە بـوون

کـەمێك ئـاوم خـواردەوە بـەڕێ کـەوتم بـۆ ژوورەکـەم

کـاتێ بـەسـەر پـەیژەکـان سـەرکـەوتم گـوێـم لـە دەنـگی گـریـانی کـەسێك بـوو ، نـزیکـتر بـوومـەوە لـە ژوورەکـان بـینـیم ئـەو دەنگـە ھـی ژوورەکـەی ڤـیکـتۆریـا

لـە بـەختی مـن کـەمێكی دەرگـاکـەی کـرابـۆیـەوە

بـە شـاراوەیـی بـێ ئەوەی ھـەستی پـێ بکـات سـەرنجـم دا ئـەو سـەری خـستبـووە سـەر قاچـی دایکـی دەگـریـا کـە خـاتـوو مـارلیـن لـەسـەر کـورسیـەك بـوو ،  گـوێـم ھـەڵخـست چـونکە زانیـن خـواز بـووم تـا بـزانـم چـی ڕوو ئـەدات

ڤـیکـتۆریـا : تکـایـە دایکـە
خـۆت دەزانـی چـەنـێك حـەزم بـەوەیـە کـە بـڕۆم
ھـەمـوو شتـێکـم ئـامـادە کـردووە
بـاوکـم بـەربـەستم بـۆ درووسـت نـەکـات ھـەر دوو بـەیـانـی بـەڕێ ئـەکـەوم

کـچی فـەڕەنسـی ♥︎Where stories live. Discover now