❥𝙽𝚒𝚗𝚎

Start from the beginning
                                    

ئـانـی : دەزانـم کـە نـاکـرێ و کـارێکـی قـورسـە لـەوانـەیە ژیـانیـان بـکەوێتـە مـەتـرسیـەوە
بـەڵـام کـچـم تـۆ بـاش ئـەتوانـی لـە کـوڕەکـەم بـگەیـت
ئـەو دڵـی ئـارام نـابـێت تـا بـە چـاوەکـانی خـۆی ڤـیکـتۆریـا نـەبینـێت کـە سـەلـامـەتە

قسـەکـانی وایکـرد مـاری بـکەوێتـە بـیرکـردنـەوەیـەکـی قـوڵـەوە

بـۆ چـەنـد چـرکـەیەك وەستـا و دواتـر سـەیـری ئـەو دایکـە بـەسۆزەی بـەردەمـی کـرد ، ڕووخـساری ئـەو وایلـێکرد تـەنـانـەت ئـەگەر لـەبەر ئـەویـش بـێت کـارێـك بـکات جـیمـین ڤـیکـتۆریـا ببینـێت

مـاری : بـە جـیمـین بـڵـێ ئـەمـشەو لـەبەردەم پـەنجـەرەکـەی بـوەستـێ

ئـانـی : ئـەوە واتـا چـی ؟

مـاری : تـۆ تـەنـھا ئـەوەنـدەی پـێ بـڵـێ و دڵـت ئـاسـوودە بـکە کـە جـیمـین ئـەتـوانـێ ڤـیکـتۆریـا ببینـێت

ئـانـی چـاوەکـانی پـڕ بـوو لـە فـرمێسـك بـە ھـەردوو دەستـی تـونـد دەستـەکـانی مـاری گـوشـی

ئـانـی : ئـەم کـارە لەبیـر نـاکـەم کـە بـۆ کـوڕەکـەمت ئـەنـجام دا

مـاری : تکـا دەکـەم
ھـیچـم نـەکردووە ئـەرکـی سـەر شـانمـە

فـرمێسـكەکـانـی بـۆ سـڕی و دوای مـاوەیـەك بـەڕێـی کـردەوە تـا بـگەڕێتـەوە مـاڵـەوە ھـەواڵـە دڵـخۆشکـەرەکـە بـە جـیمـین بـڵـێت

دەرگـای مـاڵـەکەی کـردەوە سـەبـەتەکـەی دەستـی دانـا

کـوڕەکـەی بـە بێ ئـارامیـەوە بـەرەو لـای ڕایکـرد

جـیمـین : چـی بـوو ؟
تـوخـوا بـڵێ ئـەو بـاشـە ؟

ئـانـی : بـاشـە کـوڕم
بـاشتـریش ئـەبێـت
تـەنـھا سـەرمـای بـووە دوێنـێ شـەو

جـیمـین وەك ئـەوەی بـارێکـی قـورس لـەسـەر دڵـی لـاچـووبـێت ھـەناسەیـەکـی قـوڵـی دایـەوە

دوای کـەمێك کـە دڵـی ئـاسـوودە بـوو سـەرنـجی ئـانـی دا بـە پـەرۆشیـەوە

ئـانـی : ئـەزانـم چـاوەڕێـی چـیت
لـەگەڵ مـاری قسـەم کـرد
وتـی ئـەمشـەو بـڕواتـە بـەردەم پـەنجەرەکـەی چـاوەڕوانـی ڤـیکـتۆریـا بـێت

جـیمـین : بـەڕاسـت
مـاری ئـاوای وت ؟

ئـانـی : بـەڵـێ شـیرینـم
تـۆ ئـەمشـەو ڤـیکـتۆریـا ئـەبینـیت

کـچی فـەڕەنسـی ♥︎Where stories live. Discover now