" بـەڵـێ  بـەڵـێ "

لـەسـەر پـشت پـاڵـکەوتـم پـێکـەنـینـە گـەورەکـەم لـانـەدەچـوو

" ئـەمڕۆ ئـەیبـینـم ، مـن ئـەمڕۆ ئـەو خـاتـوونـە ئـەبـینـم "

ھـەستـام خـێرا جـلێکـی شیـاوم لـەبەر کـرد ، ئـەزانـم کـە نـاتوانـم بـەم جـلە ھـەرزان بـەھایانـەم سـەرنجـی خـاتـوونـێکـی زەنـگیـن ڕاکـێـشم بـەڵـام ھـێشتـا نـاوەسـتـم لـە ھـەوڵـدان

گـەڕامـەوە خـوارەوە گـوێـم لـە دەنـگی خـاتـوو ئـانـی بـوو بـانـگی کـردم ، ڕۆشـتـمـە چـێشـتخانـەکە ھـەر ئـەو لـەوێ مـابـوو

" مـن ئـامـادەم "

سـەرنـجی دام بـە چـاوە سـۆزدارەکـانی کـە ھـەمـوو کـات وەك دایکـێك وایـە بـۆم ، نـزیك بـۆیـەوە سـەبەتەیـەکـی لـە دار درووسـت کـراوی پـێ دام

ئـانـی : بـا بـڕۆیـن زۆر لـە پـەرۆشیـا نـەتھـێڵمـەوە

ئـەو زۆر بـاشـە بـۆ مـن نـازانم ئـەگەر کـەسێکـی تـر بـوایە تـەنانـەت ڕێـگەی ئـەدا بـیریـشی لـێ بـکەمـەوە !

بـەھەرحـاڵ گـەشتینـە بـەردەم مـاڵـە گـەورەکـەی بـەڕێـز مـارتـن ، زەنـگـم لێـدا پـاش کـەمـێك دەرگاکـە کـرایـەوە لـەلـایەن کـچـێکـی گـەنـجەوە ، پـێشـوازی لـێ کـردیـن و ئـێمـەی بـردە ژوورەوە

چـاوم بـەناو مـاڵەکەدا گـێڕا کـاتێ ئـەو کـچە گـەنـجە ڕۆشـت ، مـاڵـێکی گـەورە و پـڕ ھـونـەرە چـەنـدین تـابلـۆ و پـەیکەری تـاشـراو دانـراون کـە دیمـەنێکـی کلـاسیکـی زۆر جـوان و دڵـگیری داوە بـە مـاڵەکـە

چـاوم کـەوتە سـەر ئـەو خـانمـەی کـە ھـات ، کـەمێك بەتـەمەن بـەڵـام ھێـشتـا جـوان و گـەنـج دەردەکـەوێـت ، پـێم وابـێت یەکـێکـە لـە ئـەنـدامـانی مـاڵەکە چـونـکە جـلەکانـی جیـاوازە لـەو کـچەی پـێشـوو

ئـانـی : خـاتـوونـە مـارلیـن'ی گـەنج و جوان وەك ھـەمـیشە

گـەیشـتـە بـەردەممـان زەردەخـەنـەیەکی شـیرین لـەسەر لـێوەکـانی بـوو کـاتێ سـەرنـجی ئـێمەی دا

مـارلیـن : ئـاھ ئـانـی بـەخـێرھاتـی
مـاوەیـەکی زۆرە نـەمبینـیویـت

ئـانـی : سـوپـاس خـاتـوونـم

سـەرنـجی مـنی دا بـە شـڵەژاوی بـزەیەکـم کـرد سـەرم نـزم کـردەوە

مـارلیـن : ئـەم کـوڕە گـەنـجە کـێیـە ئـانـی ؟

دەسـتی خـستە ژێـر چـەنـاگەم بـە نـەرمـی سـەرمـی بـەرز کـردەوە تـا سـەرنـجی بـدەم

کـچی فـەڕەنسـی ♥︎Where stories live. Discover now