B : 9

468 83 46
                                    

.
.
.
enjoy...
.
.
.
















"چول دوای ئەوەی لەو شۆکەی ڕزگاری بوو هاتەوە هۆش خۆی و خۆی ڕێکخستەوە لە لایەکیش خەمی هیۆی بوو لەوەی کە شتێکی بەسەر هاتبێ بەڵام ئەو ئازارەی ئەم ئێستا ئەیچێژێ بەرگەگرتنی ئەستەمە .. بەرگەش بگرێ نایەوێ ئەوە بکات ئەو دەمێکە بڕیاری خۆی یاوە .. هەستایەوەو دەرگاکەی کردەوە بە هێواشی دوای ئەوەی دۆزیەوە بەڕێکەوت بۆ سەربانی بیناکە ...
هەوایەکی فێنکی هەبوو بە ئارامی تاڵە قژەکانی ئەجوڵانەوە ... دنیا کش و مات بوو تەنانەت جریوەی چۆلەکەو تەیرەکانیش نەدەبیسترا .. هەموان دورکەوتبونەوە ... شێواو بوو بە هەموو مانایەک لە ڕوی جەستە وە ئەقڵیش ... بە تەواوەتی پەرش و بڵاو بوو .. جارێک ویستی خۆی بکوژێ بەڵام ڕوینەدا .. بەڵام ئەمجارە دڵنیایە لەوەی کۆتاییە ئەم جیهانە پیس و بێ بەزەییە ئەبینێ .. زیاتر قاچەکانی نزیک کردەوە لە لێوارەکەی .. چاوەکانی بە ئارامی داخست ...

ــــــــــــــــــــــــ

لە سەر گۆڕستان

هەنێک کەس خەریکی ناشتنی هیۆ بوون جۆنگکوک و سێهون لە دورەوە تەنها بە شێوەیەکی خەفەت و ساردیەکی لە ڕادە بەدەر دەیانڕوانی تا جۆنگکوک بیری شتێکی کەوتەوە

: هیۆنگ کوا چول .. چیت لێکرد

سێهون کاتێ ئەوەی بیرکەوتەوە وە قسەکانی چول بۆی خێرا مۆبایلەکەی دەرکرد و پەیوەندی بە چانیۆلەوە کرد ..

سێهون: چانیۆل هەر ئێستا هەموو شوێنێ بە دوای ئەو کچە بگەڕێ کە لەگەڵم بوو
: بەسەرچاو ..

جۆنگکوک: ئەو چیەکات لای چانیۆل .. ناکااا ..

سێهون: ویستم .. واتە هێشتا نا

:چیی .. ئای خوایە ..

ـــــــــــــ

زیاتر قاچەکانی نزیک کردەوە لە لێوارەکەی .. چاوەکانی بە ئارامی داخست ... تا لە پڕ یەکێ لە دواوە هاواری ناوی کرد

چانیۆل: بوەستە .. خۆت هەڵمەدە ..  دەی .. سێهون بە دواتا ئەگەڕێ

چول بە دەموو چاوێکی ساردەوە سەیری ئەکرد دواتر کە ناوی سێهونی هێنا زەردەخەنەیەکی گاڵتەپێکەرانەی کرد

چول ڕوی کردەوە پێشەوە ئەمجارە توند چاوەکانی داخست و بێ بیرکردنەوە خۆی هەڵدا خوارەوە ...

: نەخێررر ... ئای خوایە چیبکەم

چانیۆل لە سەرەوە سەیری چولی کرد بینی لە ئەرزەکە نوقمی خوێن بووە
خێرا بە پەلە چووە خوارەوە

هەموو خەڵکەکە لە چوول کۆببونەوە یەکێ سەرزەنشتی دەکرد بەوەی خۆی کوشتووە یەکێ بەوەی زۆر گەنجە و جارێ زووە یەکێ داخی بۆ ئەخوارد .. تەلەفونیان بۆ ئەمبولانس کرد چانیۆل گەشتە لای کردیانە ئەمبولانسەکە بردیانە نەخۆشخانە
تەلەفونی بۆ سێهون کرد و پێی وت کە وای لێهاتووە

BEGGAR     OSHWhere stories live. Discover now