: سواڵکەری سوزانی ئەبێ بە شێوەیەک بتشێوێنم خۆت نەناسیەوە

ویستی کە پانتۆڵەکەی خۆشی دابنێ بەڵام لە پڕ کەسێک بەپەلە لە دەرگای دەدا

چانیۆل: سێهون .. سێهون .. بیکەوە خێراکە پێم وابێ هیۆ شتێکی لێهاتووە

سێهون کاتێ گوێی لە ناوی هیۆ بوو ڕەق وەستا لە شوێنی خۆی و شۆک ببوو

چانیۆل: سێهون ... جۆنگکوک پەیوەندی کردبوو .. تکایە ... وتی ناتوانم دەستم بە سێهون بگات ... وتی کە بڵێ چول تاوانی نیە ئەوە پلان بووە ... سێهون

سێهون کاتێ گوێی لەو قسانە بوو بێ ئەوەی کات بە فیڕۆ بدا هەستاو خۆی گۆڕیەوە و هیچ گرنگی بەو نیوە مەیتەی سەر جێگاکە نەداو ڕۆی
سێهون کاتێ دەرگاکەی کردەوە چانیۆلی بینی

چانیۆل: ئایا هیۆ زیندوو بوە ئەو هەموو کاتە

سێهون جوابی نەدایەوەو خێرا ڕۆی لەوێ لە ڕێگا تەلەفونی بۆ جۆنگکوک کرد پێی وت کە لە نەخۆشخانەن دوای ئەوە ڕاستەوخۆ بەڕێکەوت بۆ ئەوێ و دوای ماوەیەک گەشت دوای ئەوەی ژمارەی ژورەکەی پرسی بەڕێکەوت بۆ ئەوێ

: هاھ جۆنگکوک کوا .. کوا هیۆ ... لە کوێیە ...

جۆنگکوک بە گریانەوە قسەی کرد

: هیۆنگ ... هیۆ ...

: چیبووە هیۆ چیەتی .. ئەو چاوی کردەوە

جۆنگکوک سەری بە بەڵێ جوڵاند

: چاوی کردەوە .. چول پێی زانی پێی وتبوو بیکاتە سوپرایز بۆت .. هاتبوو تا من ڕاگرێ لە فڕۆکەخانە ئەو نامەی بۆم نارد .. بۆ من یاسا بێماناکانی تۆی پێشێلکردبوو هاتبۆوە دەرەوە ... هیۆنگ ٭هەنسک٭  تۆ لە توڕەیی خۆت کە ئەوەت دیوە ویستوتە چول سزا بدەی بردوتە وە من لە ماڵ نەبووم تۆ وات کردووە مەیدان بۆ ئەوان چۆڵ بێت و بێن نونای من بکوژن
هیۆنگ ... ٭وتی لە کاتێکدا فرمێسک وەک ڕووبار بە چاوی هەردوکیان ئەهاتە خوارەوە٭ نونایان کوشت ... بەیکهیۆن خنکانی ...

: چییی!!!!....

سێهون بەردەوام سەری بە نەخێر ئەجوڵاند لە بەردەم خۆیەوە دەیوت نەخێر ئەو نامرێ

تا کەسێک لە و ژورەی هیۆی تیابوو هاتە دەرەوە

: بەڕێزم مەیتەکە ئامادەیە بۆ ناشتن ئەتوانن بیبەن

جۆنگکوک وەڵامی دایەوەو سوپاسی کرد

تەرمەکەیان هێنایە دەرەوە لەو ژورە جۆنگکوک و سێهون چونە لای تەرمەکە

سێهون: دادە گیان .. تکایە هەستەوە .. وەک دایکم مەکە تۆش .. جێم مەهێڵە .. بۆچی هەموان دەڕۆن .. هیۆۆۆ هەستەوە تکایە .. تۆ نەمردوی وایە تۆ نامری .. دەی چاوەکانت بکەوە ... هەستەوە دوبارە پێمان بڵێ کە ئێوە قەت گەورە نابن ... دوبارە بە مناڵ ناوم بهێنە ... دادە

: هیۆنگ .. تکایە .. نونا ڕۆی ... خوشکەکەمان ڕۆی .. وا لە خۆت مەکە .. تۆ پیاوی

جۆنگکوک سێهونی دورخستەوە و ئەوانیش تەرمەکەیان برد بۆ ناشتن

ـــ
لە سەر گۆڕستان

هەنێک کەس خەریکی ناشتنی هیۆ بوون جۆنگکوک و سێهون لە دورەوە تەنها بە شێوەیەکی خەفەت و ساردیەکی لە ڕادە بەدەر دەیانڕوانی تا جۆنگکوک بیری شتێکی کەوتەوە

: هیۆنگ کوا چول .. چیت لێکرد



















ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ




ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

  هیۆی ڕەحمەت بوو 🐸

بایییی 👋









#savin

BEGGAR     OSHWhere stories live. Discover now