.1.

256 47 28
                                    

پارتی یەکەم/

-
ها هەناسە بڕکێمە و بەخێرایی ڕاکردن لە دەست سەگەکان بیر لە قسەکانی دایکم ئەکەمەوە کە ئەیوت گەر سەگت بینی ڕامەکە بوەستە با نەزانێت ئەترسیت بەڵام گەر ڕابکەیت ئەوە بۆنی ترسەکەت ئەکات و بەدوات ئەکەوێت بۆیە هەوڵ بدە بەسەر ترسەکەت زاڵ بیت و بوەستیت بەڵام بەدەم ڕاکردن و لەو خەیاڵانەدا نەمدەزانی بۆستم یان بەردەوام بم لە ڕاکردن زۆر شڵەژاو و ترساو بووم سەگەکە زیاتر لێم نزیک بۆیەوە بە دەنگی هاواری خۆم خەبەرم بۆیەوە بە نەفرێت بێت خەوێکی پڕ لە ماندووی و ترس

~دووبارە خەونی ناخۆشت بینی!؟
-هم ئایا هەرگیز ئەتوانم جارێک بنوم بە بێ ماندوو بوونم لە خەونە بێماناکانمدا دواتر بە بێ ترسەوە خەبەرم ببێتەوە؟
~ڕەنگت تێکچوە زۆر ترساویت جارێ هەستە و هەناسەیەک هەڵبمژە و دەموو چاوت بشۆ دواتر قسەم بۆ بکە با بێیتەوە سەر خۆت

ئەوەم کرد کە وتی هەستام و چومە بەردەم ئاوێنەکە سەیرێکی ڕوخسارم کرد قژم تێک چوو بوو هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی و بەرەو دەستشۆرەکە ڕۆیشتم ئاوێکی ساردم کرد بە دەم و چاومدا قژم چاک کرد ئێستا باشە کەمێک هاتمەوە سەر خۆم و هەستم بە حەسانەوە کرد چومە خوارەوە بۆ چێشتخانەکە بەو جۆرە ڕۆیشتم کە بچم و ئەوەی لە دڵمدایە بۆی باس بکەم تا کەمێک مێشک و دڵم ئارام بکەمەوە وە بەیەکەوە نان بخۆین بەڵام کە سەیرم کرد کەسم لە چێشتخانەکە نەبینی چومە ژوورەکانی تر تا بزانم لەوێییە یان نا
-هۆنگجوونگ تۆ لە ماڵیت؟
گوێم لە دەنگی نەبوو دیار بوو کە ئەو ڕۆیشت بوو
لە دڵی خۆمدا وتم ئەها پێم وابوو ئەتوانم و کاتمان ئەبێت قسەی لەگەڵ بکەم و کەمێک ئارام ببمەوە
زەردەخەنەیەکم کرد وەک گاڵتە کردنێک بە خەیاڵەکانم نازانم بەڵام کەمێک دڵتەنگ بووم کە بێ گوێدانە هەستم و بەبێ دەنگی ڕۆیشت بوو لە کاتێکدا پێویستم پێی بوو قسەی بۆ بکەم خۆیشی ئەوە ئەزانێت کاتێک قسە بۆ یەکێک ئەکەم ئارامم ئاکاتەوە بەڵام وتم لەوانەیە کارێکی بەپەلە بوبێت بۆیە ڕۆیشتبێت لانی کەم بەو قسانە دڵی خۆمم ئەدایەوە ڕۆیشتم و چام لێنا لە کاتێکدا تەنانەت هەرگیز تاقەتی نان خواردنم نییە بە تەنها دانیشتم لەسەر کورسیەکە و چاکەم کردە کوپەکەوە بەڵام نەمخواردەوە کەمێک خەیاڵم ڕۆیشت دواتر هەستام و چاکەم ڕشت و هەندێک کارم کرد لە ماڵەوە وە دواتر چووم تا خۆم بگۆڕم و بڕۆم بۆ سەر کارەکەم جلێکم دەستنیشانکرد تا لەبەری بکەم چومە لای مێزەکە تا سەیری مۆبایلەکەم بکەم بزانم مەسجم بۆ هاتوە یان چ باسە ئاە مەسجێک بوو لە هۆنگجوونگەوە کە کاتژمێر 1ی ئەم شەو ناردبووی کردمەوە تا مەسجەکەی بخوێنمەوە نوسی بووی(سڵاو خۆشەویستم من تەواوی ئەمشەو کارم ئەبێت و ناتوانم بێمەوە بۆ ماڵەوە وە سبەینێش نایەمەوە بەهۆی کارەکانم بەڵام هەوڵ ئەدەم کارەکان تەواو بکەم و شەوەکەی بێمەوە ) ساتێک لە شۆک بوون دواتر ترسام  دەستەکانم ئەلەرزێن لەبەر خۆمەوە بەردەوام ئەم  قسەیە دوبارە ئەکەمەوە "هۆنگجوونگ نەهاتۆتەوە بۆ ماڵەوە ئەی ئەو هۆنگجوونگەی بەیانی قسەم لەگەڵی کرد کێ بوو بەڕاستی ئەو لای من بوو یان نا" دواتر بەخۆمم وت نا لەوانەیە هاتبێتەوە زوو کارەکانی تەواو کردبێت یان کەسێک لەبری ئەو کاری کردبێت نامەوێت بترسم لانی کەم بەو قسەیە هانی خۆم ئەدەم یان بۆست ئایا بە ڕاستی ئەم بەیانییە هۆنگجوونگم بینی لەوانەیە تەنها دەنگی بوبێت ئایا خەیاڵی بوبێت ئایا ڕوخساریم بینی چی ڕوویدا بیرم کردەوە لە شەوەکەی ئایا پێش خەوتنم چی ڕوویدا ساتێک لە بیرکردنەوەدام پێم وابێت هەستەکانم وەستاون
.
.
.
.
.

بۆ پارتی دووەم تەنها چاوەڕوان بن...!

ئەڵێت مەگریــــ Where stories live. Discover now