١. قـاوەخـانـە

12.8K 1.2K 329
                                    

.
.
.
.

اوووه! هذه الصورة لا تتبع إرشادات المحتوى الخاصة بنا. لمتابعة النشر، يرجى إزالتها أو تحميل صورة أخرى.

.
.
.
.

....vote befor read....
.
.
.
.

سڵاو من ناوم (لـی لانی) یە تەمەنم ١٩ساڵە....

من کچێکی هەتیووم...دایک و باوکم لە دەستدا بە ڕوداوێکی هاتوچۆ کاتێک تەمەنم هەشت ساڵان بوو .... من بە تەنها گەورە بووم .... وە خۆشبەختانە هاوڕێیەکم هەیە بە ناوی (جۆنگ ماریا)

من و ماریا لە بەشی ناوخۆی زانکۆ (داخـلی) دەمێنینەوە
بۆ پارەدانی زانکۆکەم پێویستە کار بکەم ، هەر بۆیە کارێکم دەست کەوتوە لە قاوەخانەیەک ... ئەمە شتێکی باشە ئەی وا نیە؟

ماریا : هــێــی ، هەستە لەخەو لانی ،درەنگ کەوتویت بۆ سەر کارەکەت (ماریا بە هاوارەوە وای پێم گووت )

لانی : یــااا ، بـۆچی هاوار دەکەیت؟
کاتژمێر چەنده؟

ماریا : کاتژمێر[ ٨ ]ی ڕێکە

لانی : بۆستـە ، چــی؟ ٫ بەڕێوبەرەکەم ئەمڕۆ دەمکوژێت (بازم دا لەسەر جێگاکەم ڕۆشتم بەرەو گەرماوەکە تا ڕووخسارم بشۆم ) پاشان زۆر بە خێرای بەڕێ کەوتم بۆ سەر کارەکەم

کاتێک کە گەیشتمە قاوەخانەکە بەڕێوبەڕەکەم بینی ، سەیرکردنێکی بکوژانەی پێدام کاتێک کە بە هەنگاوە هێواشەکانم بەرەو شوێنی قاوە دروستکردنەکە دەڕۆشتم

بەڕێوبەر : هێی لانی وەرە بۆ ئێرە ، (تازە تۆ کۆتایت پێ هات لانی ، بە خۆمم دەگووت)

بەڕێوبەر : بۆچی ئەمڕۆ ئەوەندە زۆر دواکەوتی؟ (ئەو دەکوڵا لە توڕەیدا وەک چۆن ئاوێکی گەرم دەکوڵێت کاتێک زۆر گەرم دەبێت)

لانی : لە ترافیک دا مابومەوە ، ڕێگاکە زۆر قەرەباڵغ بو بەڕێوبەر (خۆم بە دور گرت لە سەیر کردنی ڕوخساری)

بەڕێوبەر : تۆ هەمیشە هۆکارێکی بێ مانام پێ دەدەی ، ئەگەر یەک ڕۆژی تر بە دوا بکەوی بۆ سەر کارەکەت ئەوا دەرت دەکەم ... تێگەشتی لێم ؟
وشەی کۆتای بە هاوارێکی زۆر بەرزەوە گووت

لانی : بەڵێ گەورەم ، تێگەشتم ، دووبارەی ناکەمەوە

بەڕێوبەر : ئێستاش بڕۆ بۆسەر کارەکەت

بەڕێوبەر ڕۆشت و منیش ڕۆشتـم و دەستم کرد بە ئەنجام دانی کارەکەم

تــێـپــەڕیـنــی کــات

شــەو

لانی : کاتژمێر [ ٩ ]یە ئێستا کاتی گەڕانەوەمە بۆ ماڵەوە (بە بەڕێوبەرەکەمم گووت لە دوای ئەوەی کە قوڕگم پاک کردەوە)

بەڕێوبەر : تۆ دەتوانی بڕۆیتەوە ماڵەوە ئێستا ... بەڵام بۆ بەیانی درەنگ نەکەویت (وای پێ گووتم بەبێ ئەوەی سەیریشم بکات ، وەک هەمیشە سەرقاڵی نوسینی هەندێک شتە)

لە کاتێک دا کە خۆمم ئامادە دەکرد بۆ ڕۆشتەوە کەسێک هاتە نێو قاوەخانەکە بەڵام ئێستا کەی کاتی هاتنی موشتەری یە

لانی : (بە دەنگێکی بێزاریەوە) چیت دەوێت بەڕێزم؟

کەسەکە : (بە دەنگێکی قولی هێواشەوە) تۆم دەوێت ، ماسکەکەی لابرد و بزەیەکی بەفیزی کرد بە ڕووم دا

ئەو کردارەی وای کرد کە تەزوو بە هەموو جەستەمـدا بـهـێنێت
پێش ئەوەی یەک وشە بڵێم دیار نەما ئەوە زۆر ترساندمی

بەڕێوبەر : لەگەڵ کێ قسەت دەکرد لانی ؟ تۆ شێـت بوویت؟ ( سەیری ئەو ئاڕاستەیەی کرد کە من سەیرم دەکرد پاشان بە تێنەگەشتنەوە سەیری کردم)

لانی : تۆ ئەوت نەبینی ؟ کوڕێک لێرە بوو ئێستا (ئاماژەم بۆ دەروازە سەرەکیەکەی قاوەخانەکە کرد)

بەڕێوبەر : تۆ بە تەواوەتی شێت بویت لانی ، بڕۆ ماڵەوە و پشوو بدە

بەڕێوبەر ڕۆشت تا دووبارە دەست بکاتەوە بە نوسین منیش قاوەخانەکەم بە جێ هێشت و بەڕێ کەوتم بەرەو ماڵەوە

لانی : پێش ئەوەی یەک وشەی پێ بڵێم ڕۆیشت ، ئایا ئەوە خەیاڵ کردنی خۆم بو؟ ، بەڵام ئەو زۆر بە ڕاستی دەچوو (بیرم لەو کوڕە دەکردەوە کە هاتە قاوەخانەکە)

من ئێستا لە ڕێگای ڕۆشتنەوەم بەرەو ماڵەوە ، ڕێگاکە زۆر تاریکترە بە بەراورد بە شەوانی تر ، کەشە ساردەکە بەسە بۆ ئەوەی وا لە پێـستە ئەسمەرەکەم بکات کە بلەرزێ

من تاکە کەسم کە لە ئێستادا کە بەم ڕێگایەدا دەڕوات بەڵام بۆچی وا هەست دەکەم کە کەسێک بە دووام کەوتـوە ؟!

؟؟؟؟ : تۆ دەبیت بە هـی من بەم زووانـە
.
.
.
.
.
.
.
.
.

بـــەردەوام دەبێــت

vote















لەگەڵ تۆمە voteبکە😂

✔دووگـیان بون لە خوێنمژێک || к. тнحيث تعيش القصص. اكتشف الآن