{{16}}

1.2K 198 102
                                    

ڤۆت پێش خوێندنەوە !!!







دوای 2 هەفتە !

ڕۆژەکان بەباشی ئەرۆن دڵم تا دێ سارد تر ئەبێت جەستەم تادێ ماندو تر ئەبێت و بەرگە ناگرێ
بەڵام تای زیایر و زیایر هۆگرم ئەبێت
بیرم کردەوە کە دوای 5 مانگ لە هاوسەرگیریمان ئەو زۆر گۆراوە وەک کەسەکەی پێشتر نەماوە
چی ئەگەر داوای جیابونەوە بکەم ؟!
ئەو شێت ئەبێت ئەترسم وەک ڕابردوە تاڵەکەمانی لێ بێتەوە

بەیانیەکی خۆشی بەهار بوو ئەوە چەند ڕۆژێکە بەتەواوی بەهار هاتوە
باخچەکەمان زۆر جوان بوە جۆنگ کووک زۆر شارەزایە بەراستی باخچەکەی ناوازە کردوە

چاوەکانم کردەوە دوبارە تای زۆر بە توندی منی لە باوەش کردوەو
سەرینەکانی لا بردوە
نازانم ئەو بۆ ئاوها ئەکات تەنانەت پێرێ شەو
وا دەرم خست کە خەوتوم و ئاگام لەو نیە بەڵام ئەو ماچی ملمی کرد و
سەرینەکانی لابرد و خەوت

هەرچۆنێک بێت توانیم خۆم لە دەست و باسکەکانی ڕزگار بکەم تاکو بچمە خوارەوەو خواردن دروست بکەم
سەرەتا گەرماوم کرد پاشان جلێکی تازەو ڕۆشتمە خوارەوە
نانی بەیانیم ئامادە کرد
گوێم لە دەنگی تای بوو کە بانگی ئەکردم

~ چی ڕویداوە ؟ کێشەت چیە تای ؟
- بەیانی باش هەناسە
~ باشتر
- من بەدوای قاتە ڕەساسیەکەما ئەگەرێم لە کوێیە ؟
~ ئاه نازانم بەراستی ئەگەر لەناو کانتۆرەکەتدا نەبێت دیارە لە شۆردن و ئتو کردنە
- ئۆو بەڵێ بیرمچو , ببورە تۆشم ئەزێت دا
~ ناه ئەوە چیە کێشە نیە دانەیەکی تر بکە بەرت

وتم کاتێ ویستم برۆمە خوارەوە

- یارمەتیم نادەیت ؟
~ من ؟ چیت بۆ بکەم ؟

وەستام و ئاورم بۆدایەوە
بە سەر سامیەوە

- ئەمرۆ کۆبونەوەیەکی گرنگم هەیە یارمەتیم نادەیت لە جلەکانم ؟
~ ئە ها باشە بوەستە

~ ئەمەت پێچۆنە ئەم قاتە شینە تۆخە ؟

وتم کاتێ سەیری جلەکانم ئەکرد و بۆ تایم ئاراستە کرد

- بۆچی ئەوە ؟
~ نازانم , کەواتە خۆت بیکە
- نانا مادام تۆ ئەوەت وت هەر ئەوە ئەکەم
~ زۆر باشە وەرە نان ئامادەیە
- باشە ژنەکەم !
~ بەبێ ژنەکەم !

ڕۆشتمە خوارەوەو بە بێزاریدانیشتم پاش چەند خولەکێک
تای 'ش هات زۆر جوان بوبو ئەو جلانەی زۆر لێ ئەهات
هەستم بە خیرەی ئەکرد لێی
ئای دڵم ئەوە ئەلێیت چی چۆن خیرە ئەکەیت ؟ ئەی تۆ ئەوت خۆش نە ئەویست !"

My feelings ✔︎Where stories live. Discover now