{{7}}

1.4K 230 53
                                    

ڤۆت پێش خوێندنەوە

لەکاتی خوێندنەوەی پارتەکە لەسەر وشەکان کۆمێنت بکەن تکایە !!

ئەو گۆرانیە هەڵکەن لەگەڵیا بیخوێننەوە زۆر خۆشە !!







star

'' taehyung and roze pove ''

~ بەڵێ خۆ چاوەرێ نیت پێکەوە بمێنینەوە

تای هەستایە سەرپێ و بە تورەیەوە

- بەڵێ چاوەرێم
~ نەخێر

تای زۆر تورەبو ویستی خۆی هێمن بکاتەوە بە دەست نیشانەی بۆ سەرەوە کرد و وتی

- برۆ لەوێیە

ڕۆشتمە سەرەوەو دۆزیمەوە دەرگاکەم توند بە کلیل داخست نەوەک تای بێت پاشان لە ڕێگەی ئاوێنەی ژورەکەوە زنجیری کراسەکەم کردەوەو دەستم کرد بە لێ کردنەوەی مەیک ئەپەکە ڕۆشتم بۆ ناو بانیۆکەو خۆم شۆری تاکو ماندویم بروات 
پاشا تەواو بونم بە ڕۆبێکەوە هاتمە دەرەوە دەرگای کانتۆرەکەم کردەوە تایهیۆنگ جلی خۆم و خۆی پێکەوە دانابو منیش ئەوانەی ئەوم بردە لایەکەی ترەوە تاوەکو تێکەڵی ئەوانەی من نەبێت
پاشان بێجامەو تیشێرتێکم دەرهێناو کردە بەرم قژم وشک کردەوە  ویستم بخەوم بەڵام تای لە دەرگای دا

~ چیبوە ؟ چیتەوێت ؟
- جلم ئەوێت
~ وەرە بیبەو برۆ
- ئەی من لە کوێ بخەوم
~ لە هۆڵەکە یان ژورەکەی بەرامبەر
- ئەوانەت بەسەرەوە ناچێت

My feelings ✔︎Where stories live. Discover now