تکایە ڤۆت بۆ پارتی نوێ
گۆرانیەکە هەڵ بکەن زۆر خۆشەبرۆ کانم گرژ کردن و پاڵم بە کورسیەکەوە نا
تای دەستی بە قسەکانی کرد" من ئەزانم کە تۆ هەر لە سەرەتاوە منت خۆش نە ئەویست وە هەرگیز وا هەستیشم نە کردوە کە منت خۆشبوێت و پێکەوە بین
من زۆر داوای لێ بوردن لە تۆش و لە خۆم ئەکەم کە کاتەکانمان وا بەسەر برد تەنها بە شەر و قسەی ڕەق و دڵ تەنگی و بیر کردنەوە
ئەزانی ئەو ڕۆژەی کە پێکەوە شەرمان کرد و من چومە دەرەوە لەبەردەم بارانەکەدا گریام وە کاتێک گەرامەوە تاکو جلێکی نوێ ببەم
گرێبەستی جیا بونەوەی خۆمانم دی خۆزگەم ئەخواست کە هەرگیز ئەوانەم نە دیایە زۆر خەفەت باربووم پێی ئەتوانم بڵێم تەنها ئەوە بەس بو ئەگەر ئەت ویست تۆڵەم لێ بکەیتەوە یاخود ئازارم بدەیتوە هەمان ڕۆژ من چاودێری تۆم کرد بینیم کەلەگەڵ پارێزەرەکەت یەک دە بینن ئەوەش تۆڵەیەکی گەورە بو کە لەمنت کردەوە ئیتر ئەتەوێت لەوە زیاتر بە چی تر تۆڵەم لێ بکەیتەوە ڕۆز
من چیتر نامەوێت خەمبارت بکەم چیتر نامەوێت ڕقت لێم بێت و نەفرەتم لێ بکەیت بیگرە
تای کۆمەڵە کاخەزێکی لە وەرەقەیەکی ڕەنگ قاوەی پێچراو خستە بەر دەمم و وتی
" ئەوانە هەموی
گرێبەستی جیا بونەوەیکیم ڕۆزە لە کیم تایهیۆنگ
برۆ ڕۆز برۆ و بژی بە ئازادی بە دڵ خۆشی چیتر من ڕێت لێ ناگرم بە بینین من ئازار نا چێژیت ناگریت تەنها دڵ خۆشەبیت ئیتر پێکەنین سەرتاپای ژیانت ئەگرێت بم بورە کە بەهۆی منەوە دڵ تەنگ بویت یان گریابیت
خوات لەگەل ژیانێکی خۆش ڕۆز
تای ڕۆشت بەبێ ئەوەی ئاور بداتەوە لەمن
چاوەکانم پڕ ببون دڵم ئاگری گرتبو بەراستی من چاوەرێی ئەوە نەبوم کە تای وتی پێم وابو ئەو هەمو ئەوانەی لە بیر کردوە
من تایم لەدەست دا ؟!زەرفە پێچراوەکەم کردەوە بەراستی ئەوە گرێ بەستی جیا بونەوەی ئێمەیە تای واژوشی کردوە
نەم توانی خۆم بگرم دەستم کرد بە گریان هەمو ئەوانەی ئەوێ سەیری منیان ئەکرد
هەڵسام و ڕۆشتم گرێبەستەکانیشم لەگەڵ خۆم برد تای پارەی ئەوێشی دابو وەک بڵێیت ئەوە پیلانێک بێت بۆ من کە هاتمە دەرەوە تای لە هیچ لایەکەوە نەبو
بەدەم گریانەوە ڕۆشتم بەرەو ڕوباری هان لەسەر یەکێک لە کورسیەکان دانیشتم و هاوارم ئەکرد و ئەگریام لە ڕقا کاخەزەکانم هەموی دراند و تەرم کردن خوسابون لەناو ئاوەکەدا نزیکەی کاتژمێرێک زۆر تر لەوێ مامەوە هیچ کەسێک لەوێ نەبو هەڵسامەوەو ڕۆشتم بریارم دا تای بدۆزمەوە و داوای لێبوردنێکی گەورەی لێ بکەم
YOU ARE READING
My feelings ✔︎
Romanceبۆچی هەمیشە دڵم ئەشکێنی کە ئەشزانی زۆر ئاشقتم ؟ تکایە بە بینینی من دڵ تەنگ مەبە خۆت لێم دور مەکە ! دڵی تۆ بەدەست ئەهێنمەوە وا ئەکەم بروام پێ بکەیت و چیتر لێم نەترسی ناتوانم بوەستم لە خۆش ویستنی تۆ _________________________________ 1/6/2020 17/9/2...