{{11}}

1.6K 215 73
                                    

ڤۆت پێش خوێندنەوە
ببورن بۆ دواکەوتنیشی :)





گوڵەکەمم هەڵگرتەوەو ڕۆشتمەوە ماڵەوە ئەزانم ڕۆزە لێرەیە هەر خۆی هیچ شوێنێکی تریشی نیە من داوای لێ بوردنی لێ ئەکەم و ئیتر ژیانێکی زۆر خۆش ئەژین بەبێ هیچ کێشەیەک
ڕۆشتمە ژورەوەو دڵم ئازاری هەبو بە بینین ئەو ماڵە سارد و سرە ڕێک و ڕەوان ڕۆشتمە ژورەکەی ڕۆزە دودڵ بوم لە کردنەوەی دەرگاکە بەڵام کردمەوە ئەوم بینی لەسەر بێدەکە پاڵکەوتوە منیش ڕۆشتمە پەنایەوەو دانیشتم گوڵەکەم لەسەر مێزەکە بۆ داناو دەستم بە قژی و نێوچاوانیدا ئەهێنا
من هیچ حەز ناکەم ئەو بچێتە دەرەوەوە یان کەسێک ببیبینێت خێرە ئەکەم لێی تەنانەت کاتێکیش شنە بایەک لە پرچەکانی ئەدات یاخود هەرشتێکی تر بێت من ئەوم خۆشەوێت ئیتر هەرگیز دوبارە نابێتەوە ئەوەی کە ڕویدا

ڕۆزە چاوەکانی کردەوەو منیش ویستم زەردەخەنەیەک بکەم بەڵام ئەو لێم ترساو ڕۆشتە دواوە خۆی لەمن بە دور گرت منیش هەستامەوە خێرا

- ڕۆزە مەترسە مەترسە !
~ لێم دوربەکەوە ( بە ترس و تورەیەوە قسەی ئەکرد )
- باشە ئێستا ئەرۆم بەس ئەو گوڵانە بۆتۆ

ڕۆزە سەیری گوڵەکانی کرد و سەیری منی کردەوە بە تورەی و ترسەوە

- باشە من ئەرۆم ئەگەر شتێک ویست پێم بڵێ

ڕۆشتم و چومە دەرەوە لە ژورەکەی فرمێسک لە چاوەکانما کببونەوە هەست بە پەشیمانی و ئازار ئەکەم بەراستی لەمەو دوا ئەبمە هاوسەرێکی باش بۆ ئەو بەڵێنم بە خۆم دا کە هەرگیز ئازاری نادەم

roze

کاتێک چاوەکانم کردەوە تایهیۆنگم بینی لە بەردەمم ترسام نەوەک دوبارە ئازارم بدات بەڵام ئەو زۆر بە سەیری هەڵسوکەوتی ئەکرد دەستی لە قژم ئەدا تەنانەت گوڵیشی بۆم کری بو ئەبێت چی بەسەرا هاتبێت بەڵام من چیتر ناتوانم ئەوم خۆشبوێت ئەو زۆر درندەیە ئەوەش تەنها ماوەیەکەو دوبارە وەک خۆی لێ دێتەوە دەست ئەکات بە ئازار دانم چۆن دەکرێت ئەو درندانەیەی ئەو لە بیر بکەم کە بەرامبەرمی کرد

now

دوای ئەوەی تای ڕۆشتە دەرەوە منیش هەستامەوەو ڕۆشتمە دەرەوە ئەو لە ماڵەکە نەمابو کەمێک ئاسودە بوم لە کۆتایا بەهۆی دەرمانەکانەوە ئازارم نە ما بو ئەم توانی برۆم و . بێم و قسەش بکەم
ڕۆشتمە چێشتخانەکەو شوشە شکاوەکانم پاک کردەوە کە ماوەیەکی زۆرە لەوێ کەوتون و زەویەکەش بە شیر پیس بوە دوای ئەوەی ئەوەم کرد لەسەر مێزەکە دانیشتم و خۆم نانەکەی سەریم خوارد دوای تێر بونم مێزەکەشم پاک کردەوەو ڕۆشتمە لای پەنجەرەکەوە سەیری دەرەوەم ئەکرد تا لەناکاو دەرگاکە کرایەوەو سەرنجم کردە سەری تای بو
بە بێزاریەوە ڕوم کردەوە سەر پەنجەرەکە
ئەو کۆمەڵە زەرفێکی پێ بو وابزانم خواردنی تێدا بو سێری منی کرد و بردیە چێشتخانەکە داینا پاشان هاتە لای من بە دو دڵیەوە لێم نزیک بوەوە ویستم برۆم بەڵام دەستی گرتم

- ڕۆزە
~ بەڵێ ؟
- ئەتوانم کەمێک لە ئامێزت بگرم ؟

بەبێ ئەوەی هیچ ڕەزامەندیەک دەر ببرم تای بەرەو خۆیم ڕا کێشاو توند لە ئامێزی گرتبوم بەڵام من بە پێچەوانەی ئەوەوە کە هیچ کاردانەوەیەکم نەبو

پاشان لە خۆیم دور خستەوەو دەستەکانمی گرتبو

- تکایە بم بورە ڕۆزە هەرگیز دوبارە نابێتەوە ئەوانەی ئەمرۆ هەمویان ئەرۆن تەنها لە بەینی من و تۆ دا دەمێننەوە و هەرگیز نامێنێت
~ دەرۆن بەڵام لە دڵی مندا نارۆن
- من زۆر زۆر پەشیمانم بەراستی زۆر ئاگر لە دڵم بەر بوە  
حەز ئەکەم  بمرم نامەوێت چیتر تۆ ئازار بچێژیت
بگریت
خەم بخۆیت
  ڕۆزە هیچ قسەیەک ناکەیت پێم ؟
~ نا !
- باشە وەرە تۆش تۆڵەی خۆت بکەوە

تای ڕۆشتە ژورەکەی و قایشێکی خۆی هێنا و دایە دەستم
خۆشی کەوتە سەر چۆک لەبەر دەمی من

~ چی ئەکەیت ؟
- دەی لێم بدە تاکو ئەتەوێت لێم بدە و تۆڵەی خۆت بکەرەوە تەنها بێدەنگ مەبە لێم بدە و ئازارم بدە وەک چۆن من وام لێت کرد !
~ ههههه هەستەوە و بیگرە من وەک تۆ نیم !

قایشەکەم فرێدایە سەر ئەژنۆکانی و ویستم برۆم بۆ ژورەکەم بەڵام تای دەستەکانمی گرتەوە

- تکایە لێم خۆش ببە من زۆر زۆر پە شیمانم ڕۆزە تۆم زۆر خۆشەوێت
تکایە بەجێم مە هێڵەو لەگەڵما بمێنەرەوە با پێکەوە بین هەمو شتێک لە بیر ئەکەین
تای دەستی کرد بە گریان

~ تای دەستم بەردە
- نەخێر

( بە گریانێک پر لە خورەوە )
~ دەستم بەردە

( بە تورەیەوە قسەم کرد و دەستم لادا لەدەستی )

- تکایە ڕۆزە مەرۆ !

تای بە گریانەوە وای وت کاتێک من ویستم برۆمە سەرەوە بۆ ژورەکەم

stop~

سڵاو جەماعەت چاکن باشن ئینجا لە کەمو کوریم ببورن زۆر مەشخوڵم ئەم ماوەیە ئێوەش ئەکتیڤ بن ڤۆت و کۆمێنت بکەن
چاوەرێی پارتی داهاتو بن ئەگەر ئەکتیڤ زۆر بێ زو دای ئەنێم :)

My feelings ✔︎Where stories live. Discover now