چاوی سێیەمچاوی سێیەم چیە و چۆن چالاک ئەکرێت؟
چاوی سێیەم چاوێکی نادیارە کە ئەکەوێتە ناوچەوان و لە بەینی هەردوو چاوی مرۆڤدایە، وە گلاندێکی زۆر بچوک ئەکەوێتە ئەوێوە کە پێی ئەڵێن غودەی سنۆبەری کە بەرپرسە لە زۆربەی زۆری هۆرمۆنەکان وە فەیلەسووف ڕێنێ دیکارت بروای وابووە کە ئەوە شوێنی نیشتەجێبوونی ڕۆحە
غودەی سنۆبەری تاکە ئەندامە جگەلە چاو کە هەستیاری بە ڕوناکی هەیە
چاوی سێیەم لە ڕێیەوە ئەتوانیت ئەزموونی دەرەوەی جەستە بکەیت
بەڵام چاوی سێیەم بە هیچ جۆرێک ناتگەیەنێتە زیرەکیەکی لە ڕادەبەدەر یان حاڵەتی شێت بوون شتەکە بەو شێوەیە نیەبۆ چالاککردنیشی ئەتوانی لە ڕێی یۆگا یانیش لە ڕێی سۆفیگەریەوە بگەیتە چاوی سێیەم
1 yoga :
سەرەتا وزی مرۆڤ یان چاکرا حەوت بەشی هەیە لە یۆگادا کە
وێنەکەی لە خوارەوە داندراوەتاوەکوو چاکراکان بەرەو سەرەوە بڕۆن زیاتر لە ڕۆح نزیک ئەبیتەوە کە کۆتا قۆناغی چاکرا قۆناغی چاکرای تاجە کە ئەگەر بگەیتە ئەو قۆناغە ئەو کات بە تەواوی ڕۆح لە جەستە جیا ئەبێتەوە
بەڵام ئێمە پێویستمان بە قۆناغی پێش ئەوە کە قۆناغی چاوی سێیەمە
چەن ڕاهێنانێکی یۆگا هەن کە ئەمانگەیننە چاوی سێهەم وەک :
تێرامانی قوڵ
ڕاهێنانی هەناسە
ڕاهێنانی لەشتێرامان یان مێدیتەیشن حاڵەتێکی یۆگایە کە تیایدا تۆ ئەزموونی خودی خۆت ئەکەیت
سەرەتا پێویستە بە چوارمشقانی یانیش لەسەر کورسیەک دابنیشیت بە شێوەیەک کە مورتاح بیت لە شوێنێکی بێدەنگ تا بتوانی زیاتر تەرکیز بکەیت
پاشان بە قوڵی هەناسە هەڵئەمژیت و ئەیدەیتەوە لە ڕێگەی لوتتەوە و تەرکیز ئەخەیتە سەر هەناسەدانت و گوێ لە دەنگی هەناسەکانت ئەگریت بەو شێوەیە ئەتوانیت تەرکیز بکەیهەموو ڕۆژ ئەم ڕاهێنانە ئەکەیت ئیتر ئەتوانیت لە پێنج خولەک تا چل خولەک بیکەیت بە پێی کاتی خۆت بەڵام ئەبێت هەموو ڕۆژ ئەوەنە بیکەیت بۆ نمونە هەموو ڕۆژێک ١٥ دەقە
و باشتروایە لە دوای لە خەو هەستان بێت یان پێش نانخواردن بێت چونکە کرداری هەرسکردن وزەیەکی زۆر سەرف ئەکات و حەتمەن بۆ مێدیتەیشن ئەبێت وزە کۆ بکەیتەوە، لێرەیا هەم تێرامان ئەکەیت هەم ڕاهێنانی هەناسە
ئەمە بە نسبەت یۆگاوە و لە رووی سۆفیگەریشەوە یان بڵێن لە ڕووی ئیسلامەوە چەن ڕێگایەک هەن بۆ کردنەوەی چاوی سێیەم ئەوانیش
نوێژکردن
زکرکردن
ڕۆژوو گرتننوێژکردن یان مانەوە لە سوجدەدا هاوشێوەی ڕاهێنانی لەشە و تا زیاتر لە سوجدە بمێنیتەوە باشترو
زکرکردن و دوبارەکردنەوەی چەن وشەیەک بۆ نمونە لا اله الا الله
لە کاتی وتنەوەی ئەم وشەیە بە شێوەیەک بەرزو نزمیەک لە هەناسە دروست ئەبێت کە ئەمیش وەک راهێنانی هەناسە وایەڕۆژوو گرتنیش حەتمەن وزەیەکی زۆر باش کۆ ئەکاتەوە چونکە تەواوی رۆژەکە هیچ ناخۆیت و بەو شێوەیە پێویستت بە سەرفکردنی وزە نابێت بۆ کرداری هەرس
و لە هەمان کاتددا لە کاتی ڕۆژووگرتن سێکس نابێ بکرێت یان بیریشی لێ بکرێتەوە کە ئەمەش رێگەیەکی ترە بۆ کۆکردنەوەی وزە چونکە مرۆڤ عادەتەن وزەیەکی زۆر لە دەست ئەدا لەو
کاتانەدا