Lucid Dream

208 40 18
                                    






لوسید دریم جۆرێکە لە خەون کە تێیدا خەون نوسەکە(ئەو کەسەی خەونەکەی بینیووە) ئاگادار دەبێتەوە کە ئەوە خەونە

زۆربەمان ئەم حاڵەتەمان بەسەر هاتووە بەتایبەتی کاتێک کە نیوە خەوتووین واتا بەتەواوی نەخەوتوویت و هێشتا ئاگات لە دەوروبەرتە و خەونیش دەبینیت

و هەروەها لەو کاتانەشدا کە نزیکە لە بەیانیەوە

یانیش کاتێک بۆ ماوەیەکی کەم سەرخەو دەشکێنیت

لە کاتی لوسید دریمدا
خەون بێژ لەوانەیە بڕێک کۆنتڕۆڵی بەسەر کەسایەتی خەونەکان یان چیرۆک و ژینگەدا بەدەست بێنێت

چەند نیشانە و قۆناغێک هەیە کە دەریدەخات تۆ لە نێو لوسید دریم دایت وەک :

1 - زانینی ئەوەی کە تۆ خەون دەبینیت :

کاتێک کە تۆ خەو دەبینیت و لە نێو خەوەکەدایت تۆ دەزانیت ئەوە خەوە

بۆ نموونە لە خەوتدا لە نێو قوتابخانەیت و لەگەڵ هاوڕێکانتیت بەڵام تۆ دەزانیت کە ئەوە تەنها خەونێکە و لە ڕاستیدا تۆ لەو شوێنە نیت و خەوتوویت

2 - توانای کۆنترۆڵکردنی کرداری خەونەکانی خۆت هەیە :

لە نێو خەوەکەتدا شتێک کە نەوێت ئەتوانیت نەیکەیت و دەتوانیت کردارەکانی خۆت کۆنترۆڵ بکەیت

بۆ نمونە ئەتوانیت بچیت بۆلای هەر کەسێک و هەر شتێک و هەر شوێنێک کە بتەوێت و هەر شتێک بڵێیت کە بتەوێت


3 - توانای دەستکاری کردنی خەونەکانت هەیە

ئەمەش هەر وەک خاڵی دووەم وایە بەڵام لێرە تۆ دەتوانیت کۆنترۆڵی ژینگە و کەسانی دەوروبەرت بکەیت بۆ نمونە ئەو کەسە هەر شتێک ئەڵێت کە تۆ بتەوێت و بۆ هەر شوێنێک دەڕوات کە بتەوێت

کەمێک وەک خەیاڵکردن وایە چوون تۆ لە خەیاڵەکانت, ئەتوانیت وا لە کەسانی دەوروبەرت بکەیت هەرچی بکەن کە تۆ بیری لێ ئەکەیتەوە
لە کاتێکدا خۆت بەتەواوی هەست ناکەیت و پێت وایە لە ڕاستیەوە نزیکە و کاریگەری تۆ نیە





دەتوانیت تۆ خۆت بکەیتە نێو لوسید دریمەوە بەبێ ئەوەی کە بە ڕێکەوت ڕوبدات...








لە بیرمەکە زانینی ڕای خوێنەرەکان گرنگە بۆ نووسەر :)

گـەشـتـی ڕۆح | پـاراسـایـکـۆلـۆژیWhere stories live. Discover now