telepathy

119 27 8
                                    



هەمیشە پرسیارێک هەبووە کە زۆر کەس لەسەری ناکۆک بوون

مێشکی مرۆڤ زیرەکترە یان تەکنەلۆژیا؟

تەکنەلۆژیا ڕۆبۆرتێکە کە لەلایەن مێشکی مرۆڤەوە دروستکراوە
و لە بنەڕەتدا وەها پڕۆگرام کراوە کە تەنها ئەو شتانە بکات کە مرۆڤ
دەیەوێت

مادام با بڵێن مێشکی مرۆڤ باشترە

بەڵام بۆچی لە ڕێگەی تەکنەلۆژیا دەتوانی پەیوەندی و نامە لەگەڵ ئەوانی دیکە ببەستیت و بە مێشکت ناتوانی؟

لە ڕاستیدا دەتوانیت
ئەو پەیوەندیەش پێی ئەوترێت
تێلێپاتی

وەک چۆن لە نێوان مۆبایلەکانمان و هێڵی ئینتەرنێتەکە
تەزوویەکی خەیاڵی بوونی هەیە

کە پەیوەندی وایفای ئەگوازێتەوە

بەهەمان شێوە لە نێوان مرۆڤەکانیش تەزوویەکی خەیاڵی هەیە
کە تاوەکو چەند پەیوەندی نێوان تۆ و ئەو پتەو تر بێت
تەزووەکە بە هێزتر دەبێت لە نێوانتان

واتا کاتێک پەیوەندیەکی ساردت هەیە لەگەڵ کەسێک و هەستێکی پتەوتان بۆ یەکتری نیە
ئەوا تەزووەکە لاوازتر دەبێت

ئەتوانین نموونە بێنینەوە لەسەر ئەو کەسانەی کە خۆشت ئەوێن
چ خێزان چ هاوڕێ و چ خۆشەویست

کە تەزوویەکی پتەو لە نێوان تۆ و ئەواندا هەیە

ئەمەش ئەبێتە هۆکاری ئەوە کە بۆنموونە زۆر جار

کاتێک تۆ شتێکت بەسەر دێت

دایکت هەرچەند لە شوێنێکی دوور بێت

دڵی خەبەر ئەدات

کە ئەوە قسەیەکی زۆر باوە کاتێک ئەڵێن دڵی خەبەری دا

بەڵام لە ڕاستیدا ئەوە هێزی تێلێپاتیە

کە مێشکت بە بێ ویستی تۆ بۆ تەزوویەک ئەگەڕێت کە زۆر بەهێز بێت لە نێوان تۆ و ئەو کەسەی خۆشت ئەوێ

بۆیە ئەگەری هەیە دایکت یان هەرکەسێکی تر بێت کە مێشکی ئەو خەبەرەی پێدا


تا ئێرە زانیمان کە ئەو هێزە بە بێ ویستی خۆت نێردراوە
و ئەیشتوانی بە ویستی خۆت بینێری

هەرچەند کە کارێکی قورسە و پێویستی بە ڕاهێنان و ئەوەشە کە چۆن خۆت مێشکی خۆت کۆنترۆڵبکەیت.

______________________________

گـەشـتـی ڕۆح | پـاراسـایـکـۆلـۆژیWhere stories live. Discover now