چۆن دوبارە کەسایەتی خۆت بنیاد دەنێیت

143 29 6
                                    




مێشکی مرۆڤ لە دوو بەش پێک دێت

بەشی هوشیاری : داهێنەر

بەشی ناهۆشیاری : خووگر

کاتێک کە کۆمپیوتەرێک بەکار دێنیت ئەگەر پێشتر پڕۆگرامەکانی تێدا سەیڤ نەکرابێت ئەوا ناتوانیت کۆمپیوتەرەکە بەکار بهێنیت

هەمان شتە بۆ مێشک
ئەگەر لە ڕێگەی لایەنی ناهوشیاریەوە خوو وەرنەگرین لە کەسانی تر ئەو کات ناتوانی هیچ بکەیت

با نمونە لەسەر منداڵێک بهێنینەوە
کە تازە لە دایک بووە مێشکی چالاکە بەڵام هیچ کردارێکی تێدا سەیڤ نەکراوە

عادەتەن لە نزیک تەمەنی ٧ ساڵی مێشک دەست ئەکات بە سەیڤ کردنی ئەو کردارانە لە ڕێگەی چاولێکەری و لاسایی کردنەوەی کرداری کەسی ترەوەیە

وەک چۆن هیچ یەکێک لە ئێمە لە سەرەتادا نەیدەتوانی بڕوات بخوات قسە بکات

بەڵام کاتێک بینیمان کەسانی دەوروبەرمان ئەتوانن بەرەبەرە پڕۆگرامی ڕۆیشتن برسیەتی قسە کردن
لە نێو مێشکی تۆ سەیڤ بوو تا لە تەمەنی ٧ ساڵی دەتتوانی بە ئاسایی بیانکەیت

چی ئەگەر بڵێم ئەو پڕۆگرامانە ئەکرێت نێگەتیڤ بن؟

لە ٧٠٪ ئەو کردارانە پڕۆگرامی خراپ و لاواز و بە کەم زانینی خۆتە

ئەمە ئەو پڕۆگرامانە بوون کە لە بەشی ناهوشیاری مێشکت بوون

ئەی بەشەکەی تری مێشک کە لایەنی هوشیاریە ئەو لایەنەیە کە بە ڕوح و شوناسی تۆوە بەستراوە

کە کارەکەی ڕێک بە پێچەوانەی ناهوشیاریەوەیە
داهێنان نەک خووگرتن

جیاوازیەکەشیان ئەوەیە کە ئەگەر مێشکی هوشیاری کاراتر بێت ئەوا لەبەر ڕۆشنایی هیوا و ئارەزووەکانمان ئەژیین بەڵام ئەگەر مێشکی ناهوشیاری کاراتر بێت ئەوا تەنها حەو کردارانە دوبارە ئەکەینەوە کە بە منداڵی فێری بووین

جا چونکە ئەو کردارانە بە حەزی خۆت دانەبەزیوون لەوانەیە بە پێچەوانەی ویستی ئێستاوەت بن

بۆیە پێویستە ئێستا لە خۆت بپرسی کە ئایا تۆ لە ژێر کۆنترۆڵی کام لایەنی مێشکتیت؟ داهێنەر یانیش خوگر

زاناکان ئەوەیان سەلماندووە کە ڕۆژانە تەنها ٥٪ کردارەکانمان بە حەزی خۆمان و مێشکی هوشیاریمانە

ئەمەش لەبەر ئەوەیە کاتێک لایەنی هوشیاری کۆنترۆڵی لەشت ئەکات
وەک سایەقێک وایە کە ئەتگەیەنێت بە ئامانجێک ئەویش حەز و ویستەکانتە

واتا کاتێک بیر ئەکەینەوە مێشکمان لە سایەقی ئەوەستێت و ئەچێتەوە ناوەوە
و بۆچی چونکە بیرکردنەوە لەناوەوە ڕوو ئەدات بۆیە لەوکاتە لایەنی ناهوشیاری لە جێی لایەنی هوشیاری ئیش ئەکات

کەواتە کاتێک کە بیر ئەکەینەوە لایەنی ناهوشیاری بیر ئەکاتەوە نەک هوشیاری

کێشەکە ئەوەیە کە ٩٥٪ کارەکانی ڕۆژانەمان لە ژێر کاریگەری لایەنی ناهوشیارین کە پڕکراوە لە پڕۆگرامی نێگەیتڤ و خراپ

بۆیە ژیانمان بە پێی ویست و ئارەزووەکانمان ناڕوات

لەبەر ئەوەیە هەمیشە بەدەست  ژیانمان دەناڵێنین
چونکە ویستەکانی خۆمان تێیدا جێ بە جێ نەکراوە و لە ژێر کاریگەری ئەو پڕۆگرامانە ماوین کە بەهۆی کەسانی تر سەیڤمان کردوون

بۆ ئەوەش سەیری ژیانت بکە و بزانە هیچ ویستێکت هاتووەتە دی کە لەگەڵ پڕۆگرامەکان نەگونجێن؟

و ئێستایش پرسیارە گرنگەکە ئەوەیە

بۆچی زۆر کات بە قورسی هەوڵ ئەدەین بۆ گەیشتن بە ویستێک بەڵام دواتر پێی ناگەین؟

وەڵامەکە ئاسانە
چونکە لایەنی ناهوشیاری نایەوێت

______________________

(سەرچاوە : Dr. Bruce Lipton Reprogram Your Subconscious Mind )

گـەشـتـی ڕۆح | پـاراسـایـکـۆلـۆژیWhere stories live. Discover now