ژیان بەردەوامە،خۆشی،جوانی،پێکەنین،زیرەکی،ئاشتی، خۆشەویستی،هەستەکان،هەموو ئەمانە و دژەکانییان بە یەکەوە ژیان پێکدەهێنن و دەبنە هۆی سەرکێشی و بەردەوامبوونی ژیان. هەمووان بەشی خۆیان و بگرە زیاتریش ئازارییان بینیوە و چەشتوویانە،بەڵام بەردەوامبوون و هیوایان بۆ داهاتوو هەبووە،هەوڵیان داوە و سەرکەوتوو بوون،نە خۆشی و نە ناخۆشی تا کۆتایی نییە،بزانە تۆ لە هیچ کەس کەمترنیت و هێز و بەهرەی تایبەتت هەیە،ژیان بە شتە جیاوازەکانەوە جوانە،پێویست بە دڵتەنگ بوون ناکات کاتێک بەهرەی کەسی بەرامبەرت نییە،لەوانەیە تۆ بتوانی لە داهاتوو لەو بەهێزتر بیت،تۆ بەهێزیت و هێزێکی زۆر و گەورەت هەیە،تەنها پێویستت بە متمانەی خۆتە بۆ دەرخستنی هێزە گەورەکەت،بۆچی کاتێک دەنووسی زۆر لێهاتوویت بەڵام کاتێک دێتە سەرەی دەربڕین وەک منداڵێکی بچوکت لێ دێت کە تازە فێری قسە بووە،تۆ تەنها ترساویت بە شێوەیەکی خراپ،تۆ مرۆڤیت نەک بەرد،بۆیە چێژ لە ژیان ببینە،خۆتت خۆشبوێت،ژیان جوانە،ژیان دووروودرێژە،هیوایەک بۆ بەردەوامبوون هەیە،توانای بەدی هێنانی خەونەکان،هەر شتێک کە بتەوێت دەتوانیت بیکەیت، تەنها باوەڕت بە خۆت هەبێ