بــەهــیوای بـــەدڵ بـــوونـــے
ڤـــۆتــــے
تــــاگــــــے
ـــــــــ
Jack's pov
دانیشتبووم سکرتێرەکەم بە خێرایی و شڵەژاوییەوە هاتە لام
"گەورەم کێشەیەکمان هەیە"
وتی
"چیبووە ئیلینا؟"
پرسیم
"فڕۆکە تایبەتەکەت کێشەی هەیە تازە پەیوەندیان کرد کە ئەمڕۆ ناتوانێت بفڕێ چی بکەین"
بە ترساوی وتی
"بەڵام کۆبوونەوەیەکی گرینگمان هەیە"
بەخێرای هەڵسام و تووڕە بووم
چی گەر لەدەستم بچێت
"گەورەم فڕۆکەی تایبەتیان هەیە ئاسایی و VIP ئەگەر حەز دەکەیت ئەمڕۆ دانەیەکیان دەگرین"
بەخێرایی وتی
"ئای کچەکەم، زۆر باشە ئاساییەکە بەکرێ بگرە بەخێرایی"
وتم و خەندەم کرد
"ئیلی بیکڕەوە"
"چی گەورەم؟"
"فڕۆکەکە بکڕە، بە هەموو کارمەندەکانی ناویەوە با بۆ کاتی تەنگانە هەمان بێت"
بەخێرایی وتم و چووم بۆ شووێنی تایبەت بە فڕۆکەی تایبەت
هێڵی پشکنینم تێپەڕاند
ئایلینا هاتەوە
"گەورەم کڕیمان بەڵام سەرۆکی فڕۆکە خانە وتی کە خزمەت گوزاری نێوو فڕۆکەکە خۆیان بڕیار دەدەن کە لەگەڵ تۆ کار بکەن وە تەنیا دوو کچ و چوار کوڕی تێدایە دوو کوڕ
فڕۆکەوانن
واتا دوو کچ و دوو کووری تیادەبێت بۆ کاتی پێویست"
بەخێرایی قسەی دەکرد و نزیک کەوتینەوە لە فڕۆکەکە
لە فڕۆکەکەی من بچوکترە بەڵام باشە
خێرا چوومە ناوی
دوو کچ و دوو کوڕ وەستابوون
وادیارە کە دەزانن من دێم
"سڵاو هاوڕێیان"
وتم و دانیشتم
"بەخێربێیت گەورەم"
هەر چواریان وایان وت
"گەورەم هیچ هەیە بتەوێت بیخۆیت؟"
کچێکیان پرسی
"ئاوێک سووپاس"
وتم بەخەندەوە
ڕۆشت تا ئاوەکە بهێنێ
دوو کوڕ
دانەیەکی بەژنی باریک بوو
چاوی شین بوو
قژی زەرد بوو وادیارە ڕووسیە
ئەوەی تر قژێکی ڕەش
وە
شانێکی پان
بەژنێکی ڕێک و چاوی ڕەش
هەردووکیان پانتۆڵی ڕەش قەمیسی سپی
کچەکان
دانەیەک
جلێکی داخراوی لەبەر بوو واتا وەک کچەکەی تر تەنوورەی لەبەر نیە
پانتۆڵی ڕەش قەمیسی سپی وە قژی بە بەرزی بەستبوو
بۆچی !؟
"فەرموو بەڕێزم"
"سووپاس"
وتم و چووە لای ئەوانی تر وەستا
فڕۆکەکە هەڵسا و ئیلینا لە کورسیەکەی تەنیشتم دانیشت
"گەورەم هیچت پێویست نیە؟"
ئیلینا پرسی
"نەخێر سووپاس بەڵام بەوان بڵێ دانیشن"
"زۆر باشە
هاوڕێیان تکایە دابنیشن و ئاسوودەیی خۆتان وەربگرن"
ئیلینا بە خەندەوە پێیانی وت
"ببوورە خاتوون ئێمە خزمەتگووزارین"
کوڕە قژ ڕەشەکە وتی
"نەخێر دانیشن ئاوا نائاسوودە دەبم"
وتم
باسی خۆم بکەم
ناوم جاک'ە
تەمەنم 27ساڵە
کۆمپانیای درووست کردنی خانووبەرەم هەیە
باشە بەناو بانگ و ناسراوە
وە ئیمڕۆ دەڕۆم بۆ گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیایەکی بیانی بۆ ناردنی چیمەنتۆ و کاشی
وە هاوسەرەکەم
جانێت
25ساڵە
وە کوڕەکەم
لۆکاس
تەنها دوو ساڵە
وە بەڕێوبەرێکی تووڕە نیم
بۆیە وەک هاوڕێین لەگەڵ کارمەندەکان
وە
ئیلینا
کچێکی
24ساڵە
زۆر شیرینە و سکرتێرمە
هاوڕێی جانێت بوو
وە وەک خوشکێکی بچوکمە
..............
بڕۆینەوە ناو چیرۆک
.............
"هاوڕێیان هەر وەک دەزانن ئەم فڕۆکەم کڕیوەتەوە ئەگەر دەتانەوێت هەر لەگەڵ من کار بکەن و ببن بە کارگوزاری فڕۆکەکەم مانگانە مووچەیەکی باشترتان بۆ دەبڕمەوە و ئەوەی دەیەوێت پرسیار بکات و ناڕەزایی دەرببڕێت ڕای خۆیەتی"
بەهێمنی وشەکانم دەوت
کوڕە قژ زەردەکە بڕۆکانی لێک نا
"گەورەم من خێزانم هەیە و ناتوانم هەموو کات لەگەڵ تۆبم بۆیە پاش ئەم گەشتە لەگەڵ تۆ کار ناکەم"
"زۆر باشە هاوڕێ پارەی ئەم گەشتەت پێدەدەم و دەتوانیت بڕۆیت"
بەهێواشی و بە خەندەوە پێیم وت
بێدەنگ بوون
"باشە ئێستاش کاتی خۆناساندنە من جاکم و ئەوەش
سکرتێرەکەمە ئیلینا تکایە ڕێزی لێ بگرن"
بەخەندەوە وتم
"ببوورە گەورەم بەڵام تۆ زیاتر وەک هاوڕێیەک دەردەکەویت"
کچەکەی یەکەم جار وتی
"ئاهـ من وام"
بەپێکەنین وتم
"ئەو لەگەڵ هەموو کارمەندەکانی وایە زیاتر وەک هاوڕێن نەک سەرۆک و کارەند"
ئیلینا بە بزەوە وتی
سەریان سووڕما چونکە بە تووڕە ناوم دەر کردووە
ئەوەش کاری جاسووسەکان
چونکە
کۆمپانیاکەم باشتر و بەناوبانگ ترە لەهەندێکیان
دەیانەوێ ناوبانگم کەم بکەنەوە
"من مارکم بەڕێز جاک خۆشحاڵ بووم"
قژ ڕەشەکە وتی
کەواتە مارک
"خۆشاڵبووم مارک"
"منیش سۆفیام گەورەم"
ئەو کچەی ئاوەکەی هێنا وتی
"خوشحاڵ بووم سۆفیا"
"من زیاتر گەورەم"
"ئۆهـ منیش کێن خۆشحاڵ بووم"
بەبێزاری وتی
ئەو کوڕە کێشەی چییە؟
"من زیاتر کێن"
بەخەندە،وتم
کێشـە نیە چەند لەگەڵت خراپ بن باشترین بە
"ئەی تۆ خاتوون؟؟"
پرسیم چونکە ماوەیەکە خۆی نەناساند
"ئــ.ئـــا مــ.مــ.من"
"ئاهـ بەڕێز جاک ببوورە بەڵام ئەو بەباشی ناتوانێت قسە بکات وە ناوی......."
با بۆ چاپتەری داهاتوو بێت
ـــــــ
هیوادارم بەدڵتان بێت هاوڕێیان
یەکەم چیرۆکم لە واتپاد
وە
فۆڵۆم بکەن سپاستان دەکەم
لە کۆمێنت ڕای خۆتان بڵێن
هەر پرسیارێکتان هەبوو بیکەن
هاوڕێکانت تاگ بکە
وە ڤۆت بکە
thank you so much
11/12/2020
p⃠𝑎𝑦𝑤𝑎𝑛d