یەکەم و پێش ھەمووشتێک..
ھیچ ئەنشتاینێک نەیەت قسە بکات، وانیە و تۆ لە خۆتەوە قسە ئەکەیت و نازانم ئەم قسانە..
بەئاقڵی بیخوێنەوە بەدڵبوو باش بەدڵت نەبوو ھەر باش..
شتێکت ھەبوو لە کۆمێنت بینوسە..
بەس وەڵای ئەوەی ئەینووسی خراپ بێت واتە قسە بە من بڵێی یان بە کەسێکی تر کە لێرە بڕوای بەوەیە کە ئەیڵێم، بەخوا ڕەفیقی نزیکیشم بیت ڕێک بلۆکت ئەکەم ئەوە وتومە..
ئنجا توڕە مەبن لەوەی وتم چونکە ئەوەی باسی ئەکەم شایەنی ئەوەیە قسەم پێ بڵێ بەڵام حەزناکەم..
ئۆکەی لەم پۆستە باسی قرین تان بۆ ئەکەم..
با بزانین قرین چیە؟
قرین جۆرێکی تایبەتە لە جنۆکە کەلەو ڕۆژەی تیایا لەدایک ئەبیت تا ئەو ڕۆژەی ئەمریت (ھەنێک جار وانیە) لەگەڵتە..
ھەر کەسەو قرینێکی ھەیە لە ڕەگەزی بەرامبەری..
واتە ئەگەر کچ بیت قرینەکەت کوڕە، ئەگەر کوڕ بیت قرینەکەت کچە..
قرین ئاشقی ئەو مرۆڤەیە کە لەگەڵیەتی، چونکە بەھۆی ئەو مرۆڤەوە ئەویش لە ژیانە..
لەھەموو بار و دۆخێک پشتگیری مرۆڤەکەیەتی..
تەنانەت ئەگەر ئەو مرۆڤە زۆر خراپیش بێت..
قرین بەرپرسیاری پارستنی مرۆڤی لە ئەستۆیە..
چۆن؟
لە خاڵەکانی خوارە ئەزانن..
بەڵگەی ڕاستی لەسەر ھەبوونی قرین نیە بەڵام چەند شتێک ھەن کە وائەکەن بڕوا بکەیت کە ھەیە..
1- ھەموومان ئەو ھەستەمان ھەبووە کە کاتێک ئەتەوێت شتێک بکەیت، وا ھەستەکەت کەسێک ڕێگریت لێ ئەکات..
یان ئەڵێی کەسێک شتێکت پێ ئەڵێت و دڵنیاشی ئەو شوێنە کەسی لێی نیە..
یان میوزیکێک یان گۆرانیەک ھەیە لە مێشکتا بۆ ماوەیک ھەر ئەمێنێتەوە و ئەیڵێیتەوە..
ئەمە ھەمووی کاری قرینە..
2- کاتێک کە ئەگریت ھەست بە گەرمیەک ئەکەیت، وەک ئەوەی کەسێک باوەشت بکات..
ئەمە کاری قرینە چونکە ئەو ھەرگیز حەز ناکات مرۆڤەکەی بە غەمباری ببینێت..
3- ھەموومان کاتێک کە خەوێکی ناخۆش ئەبینین، لەپڕێک خەبەرمان ئەبێتەوە..
ئەمە کاری قرینە کە وا ھەستەکات تۆ زۆر ئازار ئەچێژیت لەو خەوە ناخۆشەیا بۆیە خەبەرت ئەکاتەوە..
4-کاتێک لەگەڵ کەسێک شەر ئەکەیت، تۆ لەسەر ھەقی و ئەو ھەڵەیە، دواتر تۆ خەم ئەخۆیت..
بۆ ڕۆژی دواتر یان چەند ڕۆژێک دواتر ئەو کەسە ئەبینیتەوە نەخۆشە یان شتێکی لێ ھاتووە جا گەر ئەو شتە زۆر بەسیتیش بێت..
کاری قرینە بۆ ئەوەی تۆڵەی تۆی لێ بکاتەوە وای کردوە..
جا ئەگەر تۆ لەسەر ھەق نەبیت ئەوا قرینی ئەو کەسە گەر بە بەسیترین شتیش بێت ھەقت لێ ئەکاتەوە..
5- کاتێک لە خەوێکی قوڵایت بەڵام بێ ھۆکار خەبەرت ئەبێتەوە..
یان بە کەوتنی شتێک بێ ھۆکار لەو ژوورەی خەوتوی تایایا خەبەرت ئەبێتەوە..
نا گیانەکەم ئەمە بێ ھۆکار نیە، ئەمە کاری قەرینەکەتە ھەست بە بێزاری ئەکات و ئەیەوێت تۆ ببینێت..
6- کاتێک کەسێکت زۆر زۆر خۆشەوێت، بەڵام بێ ھۆکار و بۆ چەند خولەکێک ڕقت لێی ئەبێت..
ئەمەش بێ ھۆکار نیە بەڵکو ھەستی قرینەکەتە بەرامبەر ئەوکەسە، لەوانەبێت بەدڵی نەبێت بەڵام چونکە تۆ زۆر ئەو کەسەت خۆشەوێت ئەویش قبوڵی ئەکات..
7-بێ ھۆکار دڵخۆشیت..
قرینەکەت دڵخۆشە بۆیە..
8- بێ ھۆکار غەمباری..
قەرینەکەت غەمبارە بۆیە..
9- لەپڕێک حەزت لە جۆرە خواردنێکە (بێجگە لەو حەزەی ژنان لە کاتی دووگیانی ھەیانە)..
قەرینەکەتە نەک تۆ..
10- لە شوێنێکیت ھەستەکەت کەسێکی ناسیاوت بینیوە بەڵام وانیە..
ئەوە قەرینی ئەو کەسەیە..
11- لە شوێنێک ئاوڕ ئەیەیتەوە، شتێکی ڕەش بە بەرچاوت ئەڕوات..
قرینەکەتە..
یەک شتی تریش..
ئەڵێن ئەگەر زانیت لە شوێنێکیت کەسی لێ نیە ئەوا بانگ مەکە چونکە ئەوە قرین یان جن وا لێ ئەکات وەڵامت بەنەوە..
ئەتوانی قرین ببینیت..
لە بەردەم ئاوێنە بۆ ماوەیەکی زۆر و خێرا چاو بتروکێنیت ئەوا وەک تەمێکی ڕەش لەدواتەوە ئەبێت..
بەڵام وا مەکەن چونکە ئازار بە چاوتان ئەگەیەنێت ئەمەش قرینەکەت غەمبار ئەکات..
ئنجا لە سەرەوە کاتێک پێناسەیەکی قرینم کرد وتم ھەتا ئەو ڕۆژەی ئەمریت لەگەڵتە بەڵام لە کەوانەیا نوسیومە (ھەندێک جار وانیە)..
مەبەستم چیە لەم قسەیە؟
ئەگەر بە نەخۆشی یان بە ڕووداو یان بە شتێکی ئاسای بمریت (تەمەنتان درێژ بێت ئیشەڵا) ئەوا ھەر لەو دەقەیەیا قرینەکەشت ئەمرێت لەگەڵت..
بەڵام ئەگەر بکوژرێیت..
ئەوا قرینەکەت بۆ ماوەی دوومانگ ئەمێنێت، دوای بە خەفەتی لەدەستیانی تۆ ئەمرێت ئەویش..
لەو ماوەیە ھەوڵی تۆڵە سەندنەوە ئەیات..
جا بە یارمەتی یانی ئەو کەسانە بێت کە لێکۆڵینەوە ئەکەن لە ھۆکاری کوژرانەکەت یان تۆڵە کردنەوە لەو کەسە..
من نازانم کە قەرین لە قورئانی پیرۆز باس کراوە یان نا بۆیە ھێرش نەکەنە سەرم، لە سەرەوە وتم چی ئەکەم ئەگەر وا بکەیەت..
قرینەکان ئەتوانن یەکتری ببینن بەڵام بەیوەندی لەگەڵ یەکتر دروست ناکەن..
یەک شتی زۆر زۆر زۆر گرنگ..
ئێستا مادەم ئەمەت خوێندەوە، بێگومان بیر لە قرینەکەت ئەکەیتەوە..
بەڵام تکایە با ئەو بیریکردنەوەیەت زۆر نەخایەنێت..
تەنیا با بۆ دوو سێ خولەک بێت چونکە ئەگەر لەوە زیاتر بێت ئەوا قرین بۆ جن دەرەکەوێت، ئەمەش وا ئەکات جنەکان ھەوڵی کوشتنی قرینەکەت بەن..
وە ئەگەر ھەوڵی جنەکان کرا، قرینەکەتیان کوشت ئەوا بۆ تۆ زۆر ناخۆش ئەبێت چونکە توشی دڵ تەنگیت ئەکات بۆ ماوەیەکی زۆر و چیتر پارێزەرێکت نابێت..
ئەزانم کەمێکی تر بیرەکەیتەوە، قرینەکەت دەرەکەوێت و ئاشقی بویت و خۆشتەوێت و ئەیکەیتە فیلمی خەیاڵی لە مێشکتا..
بەڵام وانیە گیانەکەم..
ئەمە ھیچ شتی وا ڕوونایات، بەڵام ئەمەش بە بیر کردنەوە لە قرین حساب ئەکرێت و ئەوە ڕوو ئەیات کە کەمێک لەمەو پێش باسم کرد..
من ھەر ئەوەنە زانیارم ھەیە لەسەر قرین..
گەر ھەرکەسێک شتی تر ئەزانێت ئەوا لە کۆمێت بینوسێت..
نازانم بیڵێم نەیڵێم..
با بیڵێم..
وەن شوتێک ئەزانم لەسەر ھاوڕێیەتیە..
تەواو جیاوازە لەوەی ئێستا بیری لێ ئەکەیتەوە کاتێک ناوی ھاوڕێیەتیت خوێندەوە..
گەر خوا کردی و کاتم بوو ئەینووسم، وە ئەو وەنشوتە بەڕاستی ڕووی یاوە..
(ئەم ونشووتە لە ئێستایا لەناو کتێبێکی تایبەت بە وەنشوتەکانەمە بەناوی My World)
بای بای ^_^..